شەهید کردنی ئارام لە نێوان سی ئای ئەی و جەلال تاڵەبانیدا

Saturday, 02.06.2021, 20:40

7503 بینراوە


جگەلە لەنامە نهێنیەکەی "سی،ئای،ئەی" کە دەزگای نهێنی سیخوڕی ئەمەریکا ناردی بەدەستی هونەرمەند"مەزهەری خالقی" بۆ جەلال تالەبانی، کە تێداهاتووە، کە جەلال تاڵەبانی پێویستە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، چوونکە هزری چەپ وکۆمەنیست بەتەواوی پەرەی سەندەووە و گەیشتۆتە ئاستێکی ترسناک، مێژووی نامەکەش دەگەڕێتەوە بۆ چەند هەفتەیەک دوای ئاشبەتاڵەکەی مستەفا بارزانی. "فەرەح هاوسەری شای ئێران" لە بیرەوەرەیەکانیدا نووسیووەیە، کە لەنامەیەکدا کە بۆ دەزگا سیخوڕیەکانی "ئێم٥"ی بەریتانی. سی، ئای، ئەی ئەمەریکی، هەروەها "موسادی ئیسرائیلی" نووسی ئەڵێ ترس و دڵە ڕاوکێمان لە چەپ و کۆمەنسیتی ئێرانی تەواوی کۆشکی شاهانەی هێنابووە لەرزین، ئاخر دووجار شای ئێران بە خەستی بریندراکرا، یەکێکیان باوەڕپێکراوترین کەسەکانی شابوو، مارکسی بوو، ئەوەیتریشیان خوشەویستیكی شابوو، ماوی بوو، هەروەها فەرەح ئەڵی چەندین حزبی کۆمەنیستیان دروست کرد کە توانیان چەواشەکاری دروست بکەن و سەرلە کۆمەنیستە ڕەسەنەکان بشێوێنن، ئەو دانپانانەی فەرەح بەڵگەی بەڵگە نەویستە، کە هەمیشە ئیمپریالیزم دژ ڕێخراو کەساتیە نیشتیمان پەروەرەکان لە کەمیندابوون و هەن، بەڵگەش هێندەی دەنکە زیخەکانی کەنار دەریمان لەبەردەستدایە ئەگەر کەمێک خۆمان هیلاک بکەین و یان ئەگەر لە خەمی خەڵک و خاکدا بین.
٤ نۆڤامبەری ساڵی ١٩٧٩ چەپەکان و کۆمەنیستەکانی ئێران بەتایبەت "چریکەهای فدای خلق ایران" پەلاماری سەفارەتی ئەمەریکایاندا لە تاران و داگیریان کرد، هەروەها ٥٢ کەسیان بۆ ماوەی ٤٤٤ ڕۆژ بە بارمتەگرت بە بەهانەی کە شای ڕاکردوویان ڕادەست بکەنەوە، لەو دەستبەسراگرتنەی سەفارەتی ئەمەریکا لە تاران کۆمەڵێک بەڵگە کەوتنە دەست ڕاپەڕیووە چەپەکان و کۆمەنیستەکانی ئێران، جگەلە نامە نهێنیەکە ناوی زۆرێک کە خۆیان بە قارەمانی چەپ و کۆمەنیست و شای کوردایەتی دەجواند، ئەوانیش ئاشکرابوون کە سیخوڕیان بۆ سی ئای کردووە، لەوانە "عەبەی مهتەدی و براکانی وخزم وناسیاوە نزیکەکانیان ..هتد.
چەند دێڕێکی پێویست
هەر لە سەرەتای بەرپابوونی شۆڕشی گەلانی ئێران، خومەینی و خومەینیەکان لە هیچ کون قوژبنێکی نەک ئێران بەڵکوو جیهانیشەوە بوونیان نەبوو، ئەوە ڕادێۆ "مۆنتیکارلۆ، دەنگی ئەمەریکا ڕادێۆ لەندەن و ڕادیۆی ئیسرائیل" بوو کە خومەنیان لەناو لیەتی مێژوودا راست کردەوە کە شۆڕش و راپەڕینەکانی ئێرانی پێ چەواشە بکەن، ئەوە ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ بوو هاواری دەکرد، ئەها خومەینی قاپقاپەکەی لەپێ کرد، ئەرەوەڵا خومەنینی عەباکەی دا بەشانیا، لەکاتێکدا خومەینی هەتا گەیشتنەوەی بەتارانیش باوەڕی نەبە شۆڕش و نەبە ڕاپەڕینیش نەبوو، ئاخر ئیمپریالیزم هەمان کارەساتیان بەسەر گەلانی عێراقیان هێنا، ئەوەیان پێشتر لە ئێران پیادەکرد کە گۆڕینەوە جەلادێک بە سەدان جەلاد و خوێنخۆر، شا ئێرانیان لەسەر دەسەڵات لادا و سەدان شاو لە شا خوێنخۆرتریان لەجێگاییان دانا، "مامە هۆچی مینە" واتەنی ئیمپریالیزم ڕووبکاتە هەر جێگایەک پێش هەموو شتێک تەخت وتەراجی شانۆو ئەخڵاق تێک دەشکێنن" ئەوەی لە خوێنی خۆیدا تلی دەدا، ئەوە چەپەکان و بەتایبەت "چریکەهای خەلق" بوون، هەرچەند لەسەرەتاوە بە کاسێتی دەنگی، دەنگی خومەینیان بە تەواوی کووچەو کۆلانەکانی سەراپای ئێراندا بڵاو کردەوەو خومەینیان هێنایە پێشی هەرە پێشەوەی شانۆی سیاسی.
خێڵی بارزانیەکان ئەگەر لە ئێستاوە تێیان بڕوانین ئەوا دەبینن ئەندامە هەرە بچکۆلەیەکەیان کارمەند و کارسازن و خاوەن ملیارەدەها دۆلارن "لێنای" کچی سیروان بارزانی یەکێکە لە باشترین بەڵەگەکان، کە خاوەن سەدان هوتێلی گرانبەهاو لە گەرانبەهاترین جێگای جیهان، پێشتر لێنای کچی سیروان بارزانی بە شانازایەوە باسی لە سامانەکەی دەکرد، بەڵام پاشتر خۆی شاردەوەو فەیسبووکەکەی گۆڕی، دیارە پێیان ووتووە کە ئەو کارە زیانی بۆ پەزەکان هەیە، بەڵام خۆیان گەورەترین کەشتی دەریای پیشان دەدەن هەروەها لەسەر قووتی خەڵک نوێژەنکردنەوەی سالانەی دەکەن.
مەبەستمان لەوەیە کەهەرچەند بارزانیە دەسەڵاتدارەکان ئامادەن کەلە پێناو مانەوەی خۆیان، خەڵک خاک بکەنە قووربانی ئامادەی هەموو جۆرە شەڕێکن کەبە پشتی هەژرانی بکەن، ئەمەش باشترین زەمیەنەیە کە کورد سەرگەرم بکەن بە شەڕی لاوەکی و نەیپەرژێتە سەر کێشە سەرەکەیەکەی خۆی، هێنانەوەی جەلال تاڵەبانی و بوونی بە کارێزمای بەناو شۆڕشی نوێ سەراپای هەمان پیلانن کە کەهەمیشە، کورد لە لووتکەوە خلۆر بکەنەوە بۆ خواری خوارەوە.
ئەوسا واتا ٥٠ ساڵ پێش ئێستا چۆن بوون؟ بێگوومان دڕنندەتر و وەحشیتربوون، هیچ بەلایانەوە گرنگ نەبووە کەتاکە بەرزانیەکی سەربە بنەماڵە وەک رانەمەڕ خەڵك پێش خۆیان بدەین، هێندە بێرێز جانەوەربوون وهەن. بەڵگە نەویستە کە بنەماڵەی بارزانی کە هەموو کوردو خاکەکەشی بکەنە قوربانی تاکە بارزانیەکی نزیکەکانی خۆیان، ئەوەشمان بینی کە "مەنسوور بارزانی دەگیرکرا بە پیلانی تورکیاو داعش، ٧ هەزار کورد و نێوەی خاکی نێستیمانیان گۆڕیەوە بە پاتاڵێکی وەک مەنسور کوڕی مەسعود بارزانی، کاتی ئازادکردنی مەنسوور بارزانی بەرانبەر ٧ هەزار کوردو ڕادەستکردنی شەنگال.
بۆیە هەموو کارێکی نامەردانە لەبارزانیە دەسەڵاتدارەکان چاوەڕێ دەکرێت، نەک شەڕی بڕاکوژی و خیانەت لەخەڵک خاک.
شەهید ئارام، تاکە کەساتیەکی کورد لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیدا کە تەنها پشتی بە هێزی گەلەکەی بەستبوو، ئەمەش تەنها لە "شهید فەهد و هاوڕیاکانی، هەروەها شەهید عەبدوکەریم قاسمدا ڕەنگدانەوەی هەیە، تەنانەت عەبدوڵا ئۆجەلانیش دان بەوەدا ئەنێت و ئەڵێ ئەگەر بیرۆکەی کاروانی شەهید ئارام بگەیشتایەتە جێگای مەبەست، ئەوا دروستبوونی پەکەکە پێویست نەبوو، چوونکە شەهید ئارامیش باوەڕیی بە هیزی گەل هەبوو، هیچ کات باوەڕیان بە هێزی لاوەکی یان کەسانی دیکە نەبوو.
شەهید عەبدولکەریم قاسم تەنها ویستی زەوی لە ئاغا و دەرەبەگەکان بستێنێتەوە و بیداتە دەست جوتیارەکان، ئەوەبوو فەقێ مستەفای بارزانیان دا گژیداو لە سنیارێۆیەکدا کە پێشوەخوەت ئامادەکرا، بە پیلان ئەو فریشەیان لەگەلانی عێراق سەنگوون کرد، عێراقیان دایە دەست خوێنخۆرێکی وەک سەدام حسێن.
هەمان کارەساتیشیان بەسەر گەلانی ئەمەریکای لاتیندا هێنا، ئەوەش لە شەهید کردنی چ گیڤارەوە دەستیپێکرد، کۆتایشی بە شەهید کردنی عەبدولکەریم قاسم و محمەد مسەدق کۆتای پێهێنا.
بۆ زیاتر ئاشنابوون بە چەوشاکاریەکانی ئیمپریالیزم و تێکشاکاندنی ئارامەکانی ئەمەریکای لاتین ئەوا پێویستە کە گوێ لەخوودی سیخوڕەکانی "سی ، ئای،ئەی بگرین لەوان"جۆنپیرکەسن، سوسەن لیندارۆ، جۆلیان ئاسانج، ئیدوارد سناودن" تەمەڵ مەبە بگەڕی ئەو کەسانە بەدەنگ ڕەنگە باس لەو دەریای خوێنە دەکەن، کەماڵی ئێمەشی پێوە سووتاوە، لێرەدا تەنها باسێکی کورتی "جۆن پیرکەسن دەکەم، پرکەنس ئەڵێ "جۆرج شۆڵتس" وەزیری دەرەوەی کار بووە پاشان وەزیری ئابووری دواجاریش وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەم جانەوەرە دوو سەرۆکی پەنەمای بە پیلان کوشت، سێهەمیشی گرت زیندانی کرد، بە بەهانەی بازرگانیکردن
بە مادە هۆشبەرەکانەوە، کەچی ڕۆژانامەنوسی ناوداری ئەمەریکی ئەڵێ "سی،ئای،ئەی" درۆ دەکات ئەوە خوودی سی ئای ئەیە کە بازرگانی بە مادەهۆشبەرەکەناوە دەکات، لەکۆتایشدا خوودی سی ئای ئەی ڕۆژانامە نووسەکەیان کوشت و ناویانا خۆی کوشت، هەرچەند هاوڕیکانی و دۆست وناسیاوە، پێیان ووت کەواز بهێنێت سی ئای ئەی لێی خۆش نابێت و دەیکوژن.
هەروەها جۆن پیرکەنسیش ئەڵێ کە بەهانەکانی سیا سەراپای درۆ و بوختانبوون، چوونکە جۆرج شۆڵتس کە ئەوکاتە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەربە کۆماریەکانبوو، دوایان لە پەنەما کرد کە ئەو کەناڵە ئاویەی کە پەنەما دەیەوێت دروستی بکات بیدەن بە کۆماپیانەکەی خۆی،نەک ئەمەریکاش، بەڵام پەناماییەکان نەیادا بە ئەمەریکاو ووتیان دەیدەین بە یابانیەکان چوونکە هەرزانتر و باشتریش دروستی دەکات، بۆیە دوو سەرۆکی پەنامایان کوشت سیهەمیشیان زیندانی کرد هەتە لەکۆتایی لە زینداندا مرد.
هەروەها جۆن پیرکەنس بە ئاشکرا ئاماژە دەکات کە کاری سەرەکیان بریتیبووە لە دەستەمۆ کردنی سەرۆکەکانی جیهان یان قەرزێکی زەبەلاح وەربگرن، کە ببێتە هۆی دادۆشینی ووڵاتان یان هەڕەشەی لەسەر کار لابردنی لە سەرۆکایەتی، ئیمپریالیزم کەسانی وەک جیڤارا، خۆسیە مورخێ، شەهید عەبدوکەریم قاسم، بۆرقێبە سەرجەم سەرۆکە چەپەکانی جیهان ڕاستەوخۆ بە دوژمن ناوننوس کردووە، هەتا "نیلسۆن مەندێلا و دیکلارک" خۆیان ڕینەکەووتن لە جیهانی سەرمایەداری بە تیرۆرسیت ناویان دەبرد، کەسێکی وەشەهید عەبدولکەریم قاسمیان بە ڕۆژی ڕۆشنا تیرۆرکرد، چوونکە خوشکەکەی خواردنی بە سەفەرتاس بۆ دەبردە کۆشکی کۆماری، چوونکە قاسم سەدان چێشتلێنەرو سەدان کۆشکی تایبەتی نەبوو، خۆسیە مورخێ و فیدل کاسترۆ خۆیان مریشکیان بە کولانەدا بەخێودەکرد و مانگایان دەدۆشی وپەتاتەو تەماتەیان دەچاند.
خۆشەویستی ئەوان هاو شێوەی پاشای سعودیەیە، کە هەموومان بەر چاوی هەموو جیهانەوە شڕشێتێکی وەک ترام ٥٠٠ ملێۆن بەبێ ئەوەی سووتووە جگەرەیەک بە سعودیەکان بفرۆشیت بردو کەسیش نقەی لێوقە نەهات، سی ئای ئەی ئاگادار بوو کە شەهید عەبدوکەریم قاسم تەنانەت فلسێکی دەوڵەتی نەخستە گیرفانی سەراپای سامانی عێراقیەکانی خستە دروستکردنی پڕۆژەی نیشتیمانیەوە، ئەی چۆن دژ بە جیڤاراکەمان شەهید ئارام جەلال تاڵەبانی نادات بەگژیدا؟!
فەرەح هاوسەری ئەڵێ شا فرۆکەی تایبەتی هەبوو بۆ هێنانی کچۆڵەکان ئەوروپا بۆ کۆشکی شاهانە، هەروەها فڕۆکەی تایبەتیشی هەبوو کە تەنها لە ووڵاتە دوورەکانی گۆشتی کیسەڵی بۆ بهێنن.
سەدام حسێن خۆشەویستی سی ئای ئەی بوو، چوونکە لەماوەی فەرمان ڕەوایەکەیدا دوا قوومبەلەی ئەمبار کراوی ئەمابارەکانی جیهانی سەرمایەداریان لەسەر ساغکردەوە ولەکۆتایشدا بەو دەردەیان کە کوردەواری ئەڵێ با بە دەواری شڕی نەکرد.
دەقی نامەکەی سی ئەی کەبەدەستی مەزهەری ئاوەڵزاوای جەلال تاڵەبانی گەیشتە دەستی جەلال ئەڵێ بڵاوبوونەوەی چەپ و کۆمەنسیت گەیشتۆتە ئاستێکی ترسناک بۆەیە جەلال دەبێت بەپەلە بگاتەوە کوردستان، هەردوای ئاشابەتاڵەی فەقێ مستەفای بارزان، کورد جارێکی دیکە خۆی کۆکردەوە بە بیرێکی نوێیوە بۆ راپەڕین و شۆڕش، جیڤاراکەی کوردی بەرهەم هێنا، جیڤارەکەمان یەکەم سەرکردەبوو کە پشتی بە بێگانە نەبەست و ڕووی خۆی کردە جەماوەر، هەر بۆەیەش سات لەدوای سات بزوتنەوەکەی جیڤاراکەی نیشتیمان شەهید ئارام گەشەی دەسەند، هەموو دیتمان کەبەهاتنەوەی جەلال تاڵەبانی کەلە پڕ بووە جەمسەرێکی دیاری، ئیتر شەڕ و پێکدادان سەری هەڵدا، خوودی قیادەی مۆقەتە هێز و توانایەکی ئەوتۆیان نەمابوو، ئەی ئەوە خێرە لە پڕ هێزێکی١٥٠٠ کەسی کۆبکرێتەوە لەبەردەم لووتی قیادەی مۆقەتە قووتی بکەیەتەوە؟
ئایا بیرت لەوە کردۆتەوە یان لەهۆکاری کارەساتەکەی هەکاریت کردۆتەوە، ئاخر دوێنێ١٢٠ هەزار پێشمەرگەی گیان لەسەردەست بە باوکەڕۆ و براڕۆ لە لووتەکەوە دابەزینە خواری هەرە خوارێ؟
ئایا لەکاتە ناسکەدا پێویستیمان بەوەبوو؟
یان کۆکردنەوەی تەواوی بیرووبۆچووبەکان یەکڕیزی گەل هەروەکوو ڕەانشاد جیڤاراکەی نیشتیمان خەریکی دروستکردنی بوو؟
ئایا بیرت لەوە کردۆتەوە کەبە پاسۆکیان دەوت مەنجەڵێک یاپراخ بەشیان دەکات، ئەی بۆ لەوانیشدرا؟
لەو دیوەشەوە "چریکەها فدایی" لە لووتەکەی هێزدا بوون، ئەوەش نەک هەر کوردستان، بەڵکوو هەموو ئێران، ئەی ئەوە چۆن بوو لەپڕ کۆمەلەو دیموکرات شاو خومەینیان لە بیری خۆیان بردەوەو کەووتنە پەلاماری یەکتری، قیایدە مۆقەتەش وەک کاری هەمیشەییان، بەکاوەخۆ گووند بەگووند شاربەشاری بەهاوکاری سوپا و پاسداریان دەگەڕاندەوە ژێر دەستی پۆستاڵەڕەشەکانی بیرۆکەیەک کە هەزاران جار بۆگەنتر لە سیستێمێ شاهی ئێرانی؟

ئایا ئێستا چریکەکان بۆ بوون بە تۆزی ناو خەلە بەدەرمانیش نایان دۆزینەوە؟

چوونکە پیلانەکە پیلانی خۆیان بوو، ئەوەی ئێستا دەیبینن کە هێنانەوەی کەسێکی شەلاتی و ئەنفالچی بۆ پێشی پێشەوە سەکۆی سیناریۆکە هەر هەمان پیلان نیە؟ کە زیندووکردنەوەی خێڵی بارزانیەکان و گەورەکردنیان کە تەواوی دەسەلات بگرنە دەست، لەوانیش بۆگەنتر هێنانەوەی شێخ و مەلاکانە، کە سەدان دەیانی وەک مەلا عەلی کەلەک،مەلا عەلی قەرەداخی مەلا سید ئەحمەد پێنجوێنی.... هتد کە یەکیکیان میزی وشتر دەرواردی خەڵک دەدات، ئەویتریان وەک شەلاتیەکی وەک مەلا سەید ئەحمەد پێنجوێنی بە ڕۆژی ڕووناک و بەبێ پەردە داکۆکی لە جانەوەرێک و دڕنندەیەکی وەک ئەردۆغانی فاشی دەکەن.
لە ڕوویەکی دیکەشەوە هەتا ناوەڕاستی ٨٠ کان ، ی ن ک خۆشمان بێت ترشمان هێزێک و ڕێخراوەیەکی توندوو تۆڵی دوژمن بەزین، بەڕاستی جێوپەنجەیان دیاربوو، سات لەدوای سات هێز و تونایان بەهێزتر دەبوو، ئەی چیان لێهات، ئایا لەخۆت پرسیووە کە دوور خسنتەوە نیشتیمان پەروەران ئازادیخواهان و هێنانیان لە جێگیان کەسانی هەرچی وپەرچی و شەلاتی وەک شێخ جەعفەرو مەلا بەختیارو دواجاریش سوشیال دیموکراتەکە عەرەیارە ٢٤رەکە عەقڵ معەقوقێکی وەک پاڤێڵ و قوباد دەبێتە ڕابەر؟ ئیتر ئەمە بە پیلان تێنەگەیت، ئەوا دەست لەهەمووی بشۆ، مەگەر نەمان بینی دوای ٤٠ ساڵ شەڕی خۆکوژی و ماڵوێرانی کەچی جەلال ماڵ بەماڵ دەگڕا کە خەڵک دەنگ بدات بە مەسعود بارزانی!
ئەمەش لەکاتێکدایە کە هیچ کەسێک هێندەی جەلال تاڵەبانی ئاگاداری بنەماڵەی بارزانی نەبوو و نیشە، جەلال لەهەموومان ئاگادارتر بوو، کە فەقێ مستەفای بارزان و نەوەکانی دەیان جار وەک گەمەی مارو پەیژە کوردیان لە لووتکەوە هێناوەتە خواری خوارەوەی گەمەکە.
سی ئای ئەی ٦٣٨ جار هەوڵێ تیرۆری "فیدل کاسترۆ" دا، سەرکەووتوو نەبوو.
"نۆرمان هۆدگەر" ئەفسەری سیخوری سی ئای ئەی لە دوا چرکەکانی ژیانیدا دانی بەوەدا نا کە شاجوانی جیهانی "ماریلن مۆری" بەفەرمانی سی ئای ئەی کوشتوە.
لەترسی ئەوەی کە "چارلی چاپلن" لە فلیمەکانی دژایەتی سیستەمی سەرمایەداری دەکرد، ئەمەریکا ئەو هونەرمەندە بەرەمەندەیان ئەمەریکا دەکرد.
چرا چارلی چاپلین از آمریکا اخراج شد؟/نگاهی متفاوت به زندگی چاپلین
کتاب چارلی چاپلین نوشته پیتر اکروید و ترجمه احسان شاه قاسمی به همت نشر لوگوس منتشر شد.

ئەمە پیلان داڕێژی نەبێت چیە؟

کە دەبیننن کە ئاستی خوێندن سەدان جار لە ئاستی خویندنی قۆناغی سەدام حسێن خراپتر وبەناوترە.
بەڵگەکان لە کتێبخانەی کوردستان پۆستدا دەدۆزیتەوە.
تێبینیەکی پێویست دەربارەی دەستبەسەراگرتنی نامە نهێنیەکانی سەفارەتی ئەمەریکا لەتاران،چریکەهاو بەسیج هەروەها حزبەکەی بنەماڵەی عەبەی مهتەدی، دیموکرات و کۆمەڵەش دەسکاری ئەو بەڵگانەیان کرد و هەرلایەنە بە خواستی خۆتی بڵاوی کردەوە، بۆ نموونە بنەماڵەی عەبەی مهتەدی ناوی خۆی و براو خزمەکانی لە نهێنیەکان دەرهێنا کە خۆیان وەک چەپ و کۆمەنیست سیخوڕیان بۆ سیا و شاو موساد کردووە، یەکێتیش و پارتیش بۆ چەواشەی جەماوەر پارتی ناوی مەسعود ئیدریس و سامی عەبدوڕەحمانو نزیکەکانی دیکەیان دەرهێنا، ئەمە لەکتێکدا کە خومەینی فەرمانی لە سێدارەکانی بۆ مەسعود وئیدریس و سامی عەبدولڕحمان دەرکرد، ئەوبوو بەهەشتی یان کەسێکی دیکەیان فریا ژەوت و خومەینیان قانع کرد کە سبەی شەڕ لەگەڵ کورد دەکەن ئەو بنەماڵەش هەمیشە خۆفرۆش و جاشبوون بۆیە پێوستیان پیانە، هەرچی یەکێتیشە ناو جەلال تاڵەبانیان لەناو ناوەکان دەرهێنا کە سیخوڕی بۆ سیا کردووە، بە باوەڕی من دروسترینیان ئەوەیانە کە چریکەها بڵاوی کردەوە.

هەروەها لێرەشدا دەتوانیت کە تەواوی بەڵگەکان بەزمانی فارسی دابەزێنیت.