بەئاژەڵکردنی مرۆڤی کورد

Saturday, 06/02/2021, 21:25

2629 بینراوە


"مرۆڤ یان حەیوانێکی سیاسیە،یان سیاسەت دەیکات بەحەیوان"


جێگایەک بۆخەوتن و خواردن وکردن ئەوە فەلسەفەی زۆرینەی هەرەزۆری تاکیکوردە بۆژیان. فرۆید پێی وایە کاتێک مرۆڤ وەزەی ژیان دابەشنەکات بەسەر تەواوی لایەنەکانی ژیان ناتوانێ شارستانیەت دروستبکات.تاکیکورد یان بەتەواوی غەرقی خەیاڵاتی ئەودنیایەو خەوی حوشتر دەبینێ،یان بەتەواوی غەرقی ڕابواردن و سەیران و فشقیان دەبێت یانیش دەبێتە سۆفی و ئیتر پەیوەندی بەدنیاوە دەپچڕێت.
هەموو ئەم حاڵەتانە مرۆڤ ناخەنە دۆخێکی سەروتر لەدۆخی ئاژەڵی،هیچ گومان لەوەنییەکە مرۆڤ لەڕوی هزرییەوە پێشکەوتوە و لە مەملەکەتی حەیوان جیابۆتەوە.
بە ئاگایی و هۆشیاری و خۆ بەبەرپرسیار زانین بە رامبەر بە ژیان و ژینگەو مرۆڤەکانی دی ،هەستکردن بەوەی کە هەرمرۆڤێک بە ئەندازەی توانای مەعنەوی ئەقڵی یان فیزیکی دەبێت ڕۆڵ ببینێت ،تایبەتمەندی مرۆڤە بۆجیاکردنەوەی لەژیانی ئاژەڵ.
بەڵام تاکی کورد لەناو پڕۆسەیەکی درێژ خایەندا ڕێگەی ئەوەی پێنەدراوە کەلەودۆخە دەربازبێت.دۆخی "خەوتن و خواردن و کردن"هەموو وزە ی ژیان یان لیبدۆی لە پێناو مانەوەدا سەرف دەکات،ئیدی لەمانەوەیەکی ئاژەڵانە زیاتر ئامانجێکی تری نییە.بۆیە ناوانێت ببێتە تاکێکی شارستانی و شارستانیەت بنیادبێت.
تاکێکی هیچ و پوچە،لەنێوان ئازادی و کارکردن،بێکاری و کۆیلایەتی هەڵدەبژێرێت. ئاژەڵ دە ژیت لەپێناو مانەوەدا،بەڵام مرۆڤ بەبێ ئامانجێکی مەعنەوی و عەقڵانی ناتوانێت لە ئاژەڵ سەروتربێت،هەڵبەت ئامانجی ژیانێکیتر درێژبونەوەی ئەو بەئاژەڵبونەیە نەک ئەو ئامانجە مەعنەویەی کە باسی دەکەین.
بەتێکڕا دیەکەنە هۆیها،کەسێک گرفتی مادی نەبێت و خۆی بخاتە زەحمەتییەوە لەپێناو ئازادی و باشترکردنی دۆخی ئەەوانیتر،یا لەپێناو ئەوانیتر،تەنها کاتێک بیردەکاتەوە کە ڕووبەڕوی ئەوڕاستیە دەبێتەوە،لەوکاتەشا چەنە درێژی دەکات و بەدەیانپاساوی نالۆژیکی و دوڕوانە دیفاع لەو هیچ و پوچیە دەکات.
لەبارەی دۆخی ناوخۆ پاساوی ئەوەیە هەموحیزبەکان وەک یەکن،تاڕادەیەک ڕاستە بەڵام ئەو بێئاگایە لەوەی بۆ ئەوەی ببێتە بەشەر پێویست ناکات حەتمەن وەک ئاژەڵ دوای یەکێک بکەویت.پێویستە لەو ڕیزە مێگەلە بێیتە دەرو سەربەخۆ هاواربکەیت ،بەسە من دەمەوێت وەک مرۆڤ بژیم،بەڵام درۆ دەکات پاساوەکەی بۆ بێدەنگی لەناوخۆدا ڕاست نیە،چونکە کاتێک بە بەرچاوی ئەو دەوڵەتی تور ک خاکی داگیر دەکات ئەو نقە ناکات.هەڵبەت ئەڵێ کارم بەسیاسەت نییە،خراپترین جۆری بەئاژەڵکردن ئەوەیە مرۆڤ والێبکەی باوەڕی وابێت کە سیاسەت ئیشی ئەو نییە،هەڵبەت گەر بڵێ من لەسیاسەت نازانم شتێکیترە.
مێشکی تاکیکور هێند تەسکە هەرگیز ناتوانێت لەدەرەوەی ماڵەکەی شتێک بەهیخۆی بزانێت،ناتوانێت خاوەنداری لەنیشتیمان بکات چونکە پێی وایە هێشتا جێگەی کردن و خواردنی لێ تێک نەچووە،ئەو پێی وایە خەڵەفاو گوناهن ئەوانەی ناتوانن بێدەنگ بن و وەک ئەو ژیانێکی ئاژەڵانە هەڵبژێرن،کە بریتییە لە خۆگونجاندن،ئاخر مرۆڤ دەبێت ژینگەکەی بگۆڕێت نەک خۆی مرۆڤ بۆق نییە پێستی خۆی بگۆڕێت. هیچ ناکرێت و هیچ دەکرێت مەسەلە نییە،ئەوەی مەوزوعە ئەوەیە کاتێک تاک بەتاک بەژیانێکی ئاژەڵی ترسنۆک و سڵ لەهەموو قسەو گوتە و کردارێک ڕازیبێت چۆن دونیا دەگۆڕێت
زۆرینە کاتێک ژنێکی ناسکۆڵەی دەستدەکەوێت،ئیتر پێیوایە دەبێ تامردن سوپاسی خوابکات،وەک کۆیلەیەک بۆ ئەوژنە دە ڕەتێندرێت دەبێتە کەری خەزورو خەسو بەزمانی بازاڕی بڵێین.یان ڕۆژ تائێوارە سوپاسی خوادەکات کە ئە م ژنە نازدارەی پێداوە وەک بڵێی خودا دەڵاڵی ئەوە.وەک ئاپۆ دەڵێت:تاکیکورد کە لایەنی جنسی تێربو وادەزانێ هەمو کێشەیەکی چارەسەر کردووە.!ئەو مرۆڤە کەپتە هەمیشە لەنێوان هەڵبژاردەی ژن و ئازادیدا یەکەم هەڵدەبژێرێت،دوایش هەمو حیزیتیەک قەبوڵ دەکات لە پێناو گوزەران تەنانەت دەبێتە جاش و کۆیلەی حیزب و داگیرکەر،خێزان دەکاتە سەر چاوەی هەموو خوێڕیەتییەک.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە