دادگای سەورەى بەعس، بە هەموو دڕندایەتییەکى رژێمەکەیان زۆر لە بنەماڵەى بارزانى شەریفتر بوون


كورته‌ى هه‌واڵه‌كان (16)

Saturday, 02.06.2021, 22:16

3158 بینراوە


- له‌ ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى مه‌یدانیدا بۆ بنه‌ماڵه‌ى بارزانى گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه‌ بارزانییه‌كان زۆر زیره‌ك و بلیمەتیان لێدەرچووە، لە هەموو شتێکدا کەوتوونەتە داهێنان، بۆنموونه‌ كاتى خۆى له‌گه‌رمه‌ى شۆڕشى ئه‌یلولدا، مه‌لا مسته‌فا توانى خزمه‌تێكى گه‌وره‌ى شۆڕش بكات، هه‌رخۆى و به‌ته‌نها توانى به‌سه‌دان دار جگه‌ره‌ و سه‌بیل دروست بكات، به‌مه‌ش دوژمنانى مایه‌ پوچ كرد و هیچ نرخ و قیمه‌تێكى بۆ پایپ و سه‌بیل و دارجگه‌ره‌ى ئه‌وان نه‌هێشته‌وه‌، هاوكات ئه‌و كاروانى خه‌بات و تێكۆشان و داهێنانه‌ به‌رده‌وامه‌ ،ئه‌وه‌تا كه‌سێكى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى به‌ناوى (رێبوار بارزانى) له‌ماوه‌ى كه‌ره‌نتینه‌دا توانیویه‌تى حه‌فتا دانه‌ كتێب بنووسێت و چاپ و بڵاوى بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش رۆشنبیران و پرۆفیسۆران و بیرمه‌ندانى رۆژئاواى تووشى شۆك كردووە، كه‌ بلیمه‌تێكى واتوانیویه‌تى ته‌پڵ به‌ شكسپیر و ئاگاساكریستى و چارلز دیكنز، لێبدات،له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌دووساڵدا توانیویه‌تى حه‌فتا كتێب ته‌ئلیف بكات، له‌كاتێكدا گه‌وره‌ترین خوێنه‌رو عاشقى كتێب ناتوانێت به‌ دووساڵ نیوه‌ى ئه‌و كتێبانه‌ش بخوێنێته‌وه‌.سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت وتى زۆرگومانمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م پیاوه‌ش هاوشێوه‌ى مه‌سعودبارزانى خاوه‌نى كتێبى(بۆمێژوو) كتێبه‌كه‌ى بۆنووسرابێته‌وه‌،ئه‌گه‌رنا كێ باوه‌ڕى وایه‌ گه‌مژه‌ و نه‌خوێنه‌وارێك كه‌ به‌درێژایى ته‌مه‌نى ناتوانێت داڕشتنێك بنووسێت چۆن ئه‌توانێت شتێكى وا بكات.؟
- له‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌كدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كۆمه‌ك و هاوكارییه‌وه‌ بڕیاریاندا هاوشێوه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا و توشبووانى تالاسیما و كه‌م ئه‌ندامان،سندوقێكى كۆمه‌ك و هاوكاریش بۆ نیوه‌سه‌رۆكه‌كه‌ى  یه‌كێتى لاهور شێخ جه‌نگى دابنێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوبراو بارودۆخى دارایى زۆر خراپه‌و پێویستى به‌كۆمه‌ك و هاوكارى هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌فسیه‌تى به‌رزه‌و بێ شه‌رمه‌ راسته‌وخۆ داواى هاوكارى بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ته‌له‌فزیۆنى یه‌كگرتوو به‌نیازه‌ چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵدا بكات و به‌وێنه‌و ده‌نگ بارو دۆخ و گوزه‌رانى ئه‌و پیاوه‌و خێزانه‌كه‌ى پیشانى خه‌ڵكى بدات، تا خه‌ڵَك هه‌ست و سۆزیان بۆى بجوڵێت، په‌یامنێرمان به‌دزییه‌وه‌ دیدارێكى له‌گه‌ڵ شێخ لاهوردا ئه‌نجام داوه‌،ئه‌وه‌ى زانیوه‌ كه‌ ئه‌و خێزانه‌ تا ئێستا كرێچین و پاره‌ى چه‌ند مانگیان نه‌داوه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆى نه‌دانى پاره‌ى موه‌لیده‌وه‌ ناچارن شه‌وان به‌دیار مۆم و شاپڵیته‌وه‌ رۆژ بكه‌نه‌وه‌،بۆرزگاربوون له‌و قه‌یران و بارودۆخه‌ش ،مناڵه‌كانى وازیان له‌خوێندن هێناوه‌ و به‌یاینان  له‌به‌ر به‌له‌دیه‌كه‌ عه‌لاگه‌ ئه‌فرۆشن، پاش نیوه‌ڕوانیش له‌به‌ر ده‌م ترافییك لایته‌كان جامى سه‌یاره‌ ئه‌سڕنه‌وه‌. شیاوى باسه‌ كاتى خۆشى مامى لاهور ، جه‌لال تاڵه‌بانى له‌دیدارێكدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ كه‌خاوه‌نى هیچ  سه‌رمایه‌یه‌ك نیه‌ ئه‌گه‌رمردن له‌وانه‌یه‌ شاره‌وانى بیان نێژێت.جا بۆئه‌وه‌ى شێخ لاهوریش هاوشێوه‌ى مامى به‌هه‌ژارى و نه‌دارى ژیان نه‌باته‌ سه‌رو نه‌مرێت،داواكارین له‌ مه‌لا ومامۆستایانى ئاینى له‌ رۆژى هه‌ینیدا كۆمه‌ك و هاوكاریان بۆ كۆبكه‌نه‌وه‌.
ئیمڕۆ نیوه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ى یه‌كێتى سه‌ردانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى كرد، له‌وسه‌ردانه‌یدا گووتى نابێت كه‌س له‌سه‌رو یاساوه‌ بێت، رێگه‌ به‌كه‌س نادرێت پێشێلى یاسا بكات، جا بۆ پشتگیرى قسه‌كه‌ى نیوه‌ سه‌رۆك و جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێنماییانه‌ و زیاتر به‌رقه‌راربوونى ئاشتى ئارامى له‌شارى سلێمانى ـ كوڕه‌كه‌ى قادر عه‌زیز له‌گه‌ڵ پۆلێك له‌ پاسه‌وان و چه‌وره‌ى به‌رده‌رگاك به‌نوێژى نیوه‌ڕۆ هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر كه‌سێك كه‌ پله‌ى ئه‌فسه‌ره‌ وخه‌ڵتانى خوێنیان كردووه‌و ماڵه‌كه‌یان كردووه‌ به‌بێژنگ. شیاوى باسه‌ پێشتر قادر عه‌زیز و حزبه‌كه‌ى لات و پوت وبێ پارە و پوول بوون، له‌ دوو پاسه‌وان كه‌ ئه‌وانیش پۆلیسى حكومه‌ت بوون هیچ چه‌كداریان نه‌بوو، هه‌روه‌ها تا ئێستاش كرێى چه‌ند مانگى مقه‌رى زه‌حمه‌تكێشان و پاره‌ى كارمه‌ندانى ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ى لایه‌ نه‌یداونه‌ته‌وه‌، كه‌چى ئیمڕۆ ئه‌و سه‌ركرده‌ سۆسیالیست و خاكى و زه‌حمه‌تكێشه‌، پاش ئه‌وه‌ى بووه‌ به‌غولام ونۆكه‌رى بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى و به‌سه‌رنازو نیعمه‌تا كه‌وتوه‌، له‌خۆشیا كه‌وتۆته‌ جووته‌ وه‌شاندن، به‌ڵام خواهه‌ڵناگرێت رێبازى چه‌په‌كه‌ى هه‌رماوه‌ ود ه‌ستبه‌ردارى نه‌بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ش ئامۆژگارى كوڕه‌كه‌ى و پاسه‌وانه‌ دڕنده‌كانى كردووه‌ كه‌ به‌ده‌ستى چه‌پ ته‌قه‌بكه‌ن و به‌قاچى چه‌پیش شه‌ق بوه‌شێنن.