ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن له نێو چیرۆکی ئه م باوك و کوڕه دا !

Monday, 08/02/2021, 23:06

2197 بینراوە


له ئاواییه کا ، ماڵی کابرایك به ته نیشت مزگه وتێکه وه ده بێت ، دیواری ماڵی کابرا و مزگه وته ك به جۆڕی تێکه ڵی یه کتر بوونه ، زۆر به ئه سته م خانوه کانی ماڵه که و دیواری  مزگه وته که  له یه كتر جیا ده کرێنه وه .

  مه لای مزگه وته که  کابرایه کی داوێن پیس و فاسق بێ ڕه وشت ده بێت ،  مه لا له ژێره وه  ده ست تێکه ڵ ده کات له گه ڵ ژنی کابرای درهاوسێ مزگه وت  .  مه لا ، هه ر کاتێ ده چێته سه ر مزگه وته که  بۆ بانگدان ، دوای ته واوکردنی بانگدان ، له سه ر بانی مزگه وته که وه خۆی ئه ودیوی حه وشه ی ماڵی کابرا ده کات . ئه م ڕه فتاره ناشیاوه ی مه لا، ڕۆژانه  ده بینرێ له لایه ن کوڕی کابرا که وه ته مه نی کوڕه له نێوان ٦بۆ ٧ ساڵان ده بێت  . کوڕه  هه مو ڕۆژێ بۆ باوکی ده یگێڕێته وه  : ( بابه  هه ر کاتێ مه لا له بانگدانه که ی ته واو ده بێت و که تۆیش ماڵه وه ده چی بۆ نوێژ خوێندن ، مه لا له دیواری مزگه وته که وه ئه م دیوی ماڵمان ده بێت و له گه ڵ دایکمدا جووت ده بن )  باوکی کوڕه که له بێ چاره ی و بێ ده سه ڵاتیدا ، به وه  سه بری  ئاگرینی کوڕه که ی خامۆش ده کات ... کوڕم،  خوا که ریم خوا حه قمان ده سێنێت  بیده به ده سخواوه خوا خۆی ده زانێت چۆن حه قمان  بۆ لێی ده کاته وه و له ناوی ده با .

کوڕی کابرا هه مو ڕۆژێ بینه ری ئه م دیمه نه ناشرینه  نێوان مه لای مزگه وت و دایکی ده بێت ، کوڕه ڕۆژ دوای ڕۆژ گیانی تۆڵه کردنه وه ی  له مه لا ی مزگه وت ، له گه ڵ ته مه نیدا گه وره تر ده بێت ، بیر له تۆڵکردنه وه ده کاته وه و چاوه ڕوانی خوا که ریمه و خوا حه قمان ده سێنێ و بسێنێ باوکی نابێت .  فرسه ت ده هێنێت له مه لا ،  کاتێ مه لا له بانگدان ته واو ده بێت کوڕه پاڵێکی به هێز به مه لاو ده نێ و له سه ربانی مزگه وته وه ئه یخاته خواره وه  ملی  مه لا ده شکێنێ و ده یکوژێ  .

کوڕه بێ سه بری و بێ ته حه مولی هه راسانی ده کات ، که ی باوکی له مزگه وت بێته وه  ، چۆن ئه م هه واڵه خۆشه ی به باوکی  ڕابگه یه نێت . کوڕه هه ر که  چاوی  که وت  به باوکی له ده رگاوه هات ماڵه وه ، یه کسه ر خۆی پێ نه گیراو   ڕایکرد به ره و  ڕووی باوکی و هاواری کرد باوه كه ، باوه که  مه لا له سه ر بانی مزگه وته که وه  که وته خواره وه  ملی شکا   ، باوکیش  زۆر به یه قینه وه ، گوتی ، کوڕم من نه مووت خوا حه قمان ده سێنیت ، ئه وه تا خوا ملی شکاند ؟، کوڕه که بێ پێچه و په نا، ده ڵێت به ینی خۆمان بێ باوه که ئه گه ر من پاڵم به مه لاو نه نایه و ملیم نه شکانایه ، ئه وه  به دڵنیایه وه  هه تا وه کو  قیامه ت خه ریک دایکم ده بوو ، تۆیش هه ر سه یرت ده کردو له چاوه ڕوانی خوادا ده بووی  تۆڵه مان بۆ بکاته وه !!

ئه مڕۆ له کوردستاندا ئۆپۆزسیۆن به هه موو  ڕه نگو ده نگه کانیانه وه ،  ڕۆڵی ئه و باو که ده گێڕان له بێ ده سه ڵاتی و بێ توانایدا ، میله تیان له به ته مای خوا حه قمان   بسێنێوه و ده سێنێ و خوا له ناویان ده بادا ڕاگرتوه ، ده یانه وێت هه تا دونیا دونیایه بنه ماڵه ی بارزانی و تاڵه بانی به سه ر میله ته وه بن . بۆیه ده بێت میله ت خۆی قۆڵی لێ هه ڵماڵێتو پاڵێکی جه هه نمانه به و دوو بنه ماڵه وه بنێ و ڕه وانه ی جه هه نمیان بکه ن و ته خت و تاجیان تێکدا.      


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە