دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


پارتی بوون چۆن خەڵکی بێئەقڵ دەکات

Tuesday, 02.09.2021, 1:03

1947 بینراوە


 لە دوای کورتە فیلمی "تەوەکل"ی ئێرانی،  دەیان پارتی و یەکێتی و گۆران و مرۆڤی بچوک و داماو هاتنەسەر خەت و بونە بەرگرییان لە کاری مەسعود بارزانی دەکرد، کە لە سەردەمی شەڕی داعشدا  چۆن کێچ کەتبووە کەوڵی و خەریک بوو باشووری کوردستان جێبهێڵێت و رابکات. لەناو ئەو کۆمێدیایەدا  کەسێک بەناوی "عەلی فەیلی" کە داهێنانێکی سەیری کرد و نهێنیەکی  سەیری دابەگوێماندا، ئەم عاقڵە ئەوەی بۆ ئاشکرا کردین کە ئەوەی لە فیلمی تەوەکلدا دەبینرێت خودی کاک مەسعود نییە، ئەوە کەسێکی ترە ...!

ئەم عەلی فەیلیە جارێک لەبەرنامەیەکی وەک خۆی قەشمەردا ووتی : ئەو ئۆتۆمۆبیلەی کە خەڵک بەکاری دەهێنن، لە ئۆتۆمۆبێلی جەنابی کاک مەسعود باشترە ، کاک مەسعود پارەی ئەوەی نییە سەیارەی باش و جوان بکڕێت. ڕۆژێک مەسعود هاتبوو تا لاشە شەتەکەکەی تاڵەبانی ببینێت ، من لە تەکسیەکدا بووم لە دووڕیانەکەی سەرچنار ، شەقامەکەیان هەموو گرتبوو تا ڕەوە کاروانی مەسعود ملیان شکاند ، شۆفێری تاکسێکە مامۆستای ماتماتیک بوو ، ئێمە ٧٢ ئۆتۆمۆبێلمان ژمارد ، پێنج دانەی لە یەک دەچوو،  کە بەشەقامە ماندۆکەی شاری سلێمانیدا  دەڕۆیشتن ، مامۆستای شۆفێرووتی : ئەزانی مەسعود لەناو یەکێک لەم پێنج ئۆتۆمێلەدایە  نرخەکانیان  زۆر گرانە ، ووتم چوزانی لەناو یەکێک لەم ئۆتۆمۆبێلانەدایە ؟

 لە وەڵامدا ووتی: تۆ کڵاو کڵاوێنت کردووە ، دەزانی ئەم یارییە چییە ؟

منیش وەڵامدا ووتم: نا نەم کردوە بەڵام دەزانم چییە و چۆنە؟

ووتی : ئەو یاریە  دیکتاتۆرەکان دەپارێزێت، مەسعود لە ناو یەکێک لەو پێنج ئۆتۆمبێلەدایە، ئەگەر کەسێک بیەوێت تەقە، یان هێرش بکاتە سەری نازێت، نازانێت لە کمیان بدات، وەک کڵاو کڵاوێن دەدۆڕێت، یان دەبێت لە هەمانکاتدا لە هەرپێنجیان بدرێت، ئەوسا  هێلکە پیسەکە  لەناودەبات . 

عەلی فەیلی هزری پارتیش دەڵێت ئەوەی لە فیلمەکەدا کاک مەسعود نییە ، کەس لە مەسعود ناچێت .

لێرەدا منیش شاهیدی دەدەم، کە  سێ شت مەسعود بارزانی لە خەڵکی جیادەکاتەوە،

یەکەم جەمانە سورەکەی، کە کەس وەکو ئەو نازانێت بە جوانی بیبەستێت، ئەو ئەکتەرە سەرکەوتوو نەبووە.
دووەم: خیانەتەکانی کە کەس ئەوەندەی ئەوی پێناکرێت.
سێیەم درۆزنیی و بێ چاوورەوویی، کە هەرگیز شەرم ناکات و ماندوو نابێت لە درۆکردن.

شایانی باسە پارتی لەدوای فیلمی تەوەکول دەهری بووە ، ئەوەتانێ  لە ڤیدیۆیەکی سێ خولەکیدا  کەوتونەتە  هەلەکە سەما و تۆمەتی کرچ وکاڵ بە هەردوو بەڕێز کاک "قادر نادر، نیازحەمید" دەدەن و دەیانەوێت بیانکەنە دۆستی ئێران، لەوێشدا بە قولەپێی کوردستانپۆستیشدا هەڵزناون، ئەمە ٢٠ساڵە پارتی و یەکێتی  ملیۆنان دۆلاریان سەرف کردوە بۆ کۆیلەکانیان تا بەکێوی بەرزی کوردستانپۆستا هەڵزنێن، هەر لەسەردەمی نیشتمان نێتەوە  یەکێتی و پارتی  وەک تاڵەبانی ووتی: سەگ ئاسا  بە کوردستانپۆست دەوەڕن، بەڵام  نەکەس باوەڕیان پێدەکات نە دەگەنە ئەنجامێک، هەردوو بەڕێز کاک "قادر نادر، نیاز حەمید"یش جگە لە نووسەر کە بابەتەکانیان بۆ کوردستانپۆست دەنێرن نە لە ستافی کوردستانپۆستان نە ڕاستەو خۆ  سەرپەرشتی ئەم  ماڵپەڕە دەکەن.