مرۆڤبون، کوردبون و خواناسیی (بەشی 5)

Friday, 12/02/2021, 2:39

8275 بینراوە


لە ئەم دواییانەدا چەند زانەیەکی راستینەی لای خۆمان بەدوای چەندین فەتوای رێچکە شکێنی زانایانی راستینەی عەرەبدا،بەتایبەتیش زانایانی وڵاتی میصر ئازاو بوێرانە فەتوایان دا(هەزاران نوێژکاری بێ هەڵوێست بە قوربانی نوێژنەکارێک بێت کە داکۆکی لە خاک و شەرەفی گەلەکەی  دەکات) هەڵوێستێکی بوێرانە و رێچکەشکێن و فەتوایەکی پیرۆزە...ئێمەش لێرەدا وەک توێژەرەوەیەکی کۆمەڵایەتی و هوشیارکارو هەقبێژێک دەڵێین نوێژکاریک صاڵەهای صاڵ نوێژ دەکات و رۆژو دەگرێت، حەجێک یا دوانیشی بۆ دەکات،بەڵام لاپەڕەکانی دەفتەری رۆژانەی ژیانی هەڵبدەرەوە پڕە لە کارەناڕەواکان کەیەزدان دەڕەنجێنێت وەک ناپاکی ، درۆ،دوڕویی،بەدزمانی،دزی و حەرام خواردن وخوێنرشتن وداوێنپیسی .. دڵنیام لای یەزدان بەندەیەکی روڕەش و نەفرەت لێکراوە بەپێچەوانەی کەسێکی کە نەک نوێژناکات بەڵکو هیچ فەرزێکی ئاینی لەخۆنەگرتووە، بەڵام لاپەڕەکانی دەفتەری رۆژانەی هەڵبدەینەوە پڕە لە کار و چالاکیی مرۆڤدۆستیی و خێرخوازیی و هەڵوێستی جوامێرانە. تۆ بڵێی یەزدان بلیمەتێکی وەک ئەدیسۆن کە کارەبای دۆزی یەوە بخاتە دۆزەخەوە کە تاریکایی ئەم سەر زەوی یەی کردە رۆژی روناک و مزگەوتەکانی ماڵی یەزدانیشی کردۆتە چراخان، فڕۆکەی داهێنانی (کافران) کەڕێگەی حەجکردنی حاجیانی کابەی لە صالێکەوە کردۆتە چەند کاژێرێک بخاتە دۆزەخەوە و ئەو موسوڵمانەی لەپەنا مەزاری پەیامبەر ولەژێر پەردەی  خزمەتکردنی هەردو حەرەمە پیرۆزەکەدا، چاوبەست لە حاجیان دەکات وئاوی ئاسایی بە ئاوی زەمزەم دەفرۆشیت و مام حاجیش دەیهێنیتەوە و وەک موفەرەک دەیبەشێتەوە و ئەو خەڵکی خوایەش دەیخۆنەوە و صڵاوات دەدەن کە چەند ئاوێکی سازگارە  وبۆ هەمو دەردێک شیفایە!! کەسیش نازانێت مەگەر یەکێکی شارەزا بزانێت کە ئاوی زەمزەم نەک سازگار نییە بەڵکوسوێریشە.

لەبابەتی حەرام وحەڵالدا بەشێک لە موسوڵمانان خۆیان لە خواردن وخواردنەوەی حەرام دەپارێزن(حەرام بەپێی شەریعەت)، بەڵام پارەی حەرام وماڵی حەرام وەک گەزۆ و مازو دەخۆن! سەرانی شیعە لە ئێران لە سەردەمی ناصرەدین شا ی قاجاردا بۆ مەرامێکی سیاسی دژی بەریتانیا توتنیان لە گەلانی ئێران حەرام کرد،بەڵام تلیاکیان دەخوارد وحەڵاڵ بو!

هەندێک مەلای توندڕەو فەتوایان داوە کە ئافرەتی سفۆر،خۆرازاندنەوە،بەکارهێنانی بۆنی خۆش(گوڵاو)حەرامە و پێی کافردەبن.ئەی ئەو فەرمودە سەڵمێنراوانەی کەدەڵیت ژنان (ناقــص العقل وناقص الدین) ن . ژنان کەمئاوەزن و ئاین وباوەڕیشیان تەواو نییە، ئەی چۆن لەگەڵ فەرمودەیەکی دیکەی سەلمێنراودا یەکدەگرێتەوە کە دەفەرموێت(الجنـة تحت اقدام الامهات- بەهەشت لە ژێر پێی دایکاندایە!؟ کوا نمونەی ئەو زانا ئاینی یانەی کە ئازاو بوێرو رێچکەشکێن کە رایانگەیاند(توخمی مێیینە لە ئیسلامدا ئازاد نییە و پیاو دوای مردنیش هەردەیچەوسێنێتەوە وئەگەر نەیەوێت مەجبور نییە ئەرکی بەخاکسپاردنی بخاتە ئەستۆ!؟ 

نەک هەر کوردستان، لەهەر هەمو وڵاتانی موسوڵمانداو لة ژێر سایەی كؤمةلَي باوكسالاريدا  ثياوان ذنان دةضةوسيَننةوة و وةك ضؤلةكةش دةيانكوذن و هةرخؤشيان داواي ماف و يةكسانيان بؤ دةكةن!

دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش ئافرەتانیان داگیردەکردو ئەوەی لەخۆیان زیاد بوایە دەیانفرۆشتن،دەنگی ناڕەزایی بەرزبووەوە کە ئەو نەریتە قێزەوەن و دژو ناتەبایە بەمافەکانی مرۆڤــ حەرام بکرێت، شێخ صاڵح فەوزان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای زانایانی موسوڵمانان  کە صاڵی 1971لە شانشینی سعودییە دامەزراوە و موفتیی شانشینەکە سەرۆکایەتیی دەکات، بۆ دۆست و دوژمنی ئیسلامی راگەیاند کە دەستبەسەرداگرتنی ئافرەتان(سبی النساء) حەڵاڵە و هەرکەسێک بڵێت حەرامە ،ئەوە شارەزای ئاینی یەزدان نییە و لەگومڕاییشدا بەرەو پلەی کفر و خوانەناسی دەچێت.. ئیسلام راستی یەکان ناکات بەژێرلێوەوە،بانگی محەمەد بەئاشکرا خۆشە،ئەگەر حەرام بوایە دەیوت حەرامە، وەک زینا و سوخواردن،هەرچەندە لەبارەی (زینا)شەوە قورئان دەڵێت(ولاتقربوا الزنا – نزیک داوینپیسی مەکەون).


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە