ئەرکی ئێمە پاراستنی رێزمان وڕێنووسی زمانی کوردییە

Wednesday, 10/02/2021, 17:12

4139 بینراوە


 رەخنەیەک لە کوردستان پۆست ووتارنووسانی کوردستانپۆست

ئەگەردارریشەی نەبێ،زمان ریشەی هەیە.هەم دار،هەم زمان خاوەنی ریشەن.پاراستنی زمانی دایکی لە کوردستان لایەنێکی هەرە بەرزیی هەرشۆڕشێکە کە پێویستییەکی حاشآهەڵنەگرە بۆئەو بەشە لە شۆڕش.بۆیە هەرسەرهەڵدانێک کە لەلایان حیزبیی کوردی وسەرکردەی کوردئەنجام دراوە ناکرێ وەک شۆڕش پێناسەی بۆ بکرێ.کۆڵەکەو بناوانیی ریشەی هەر شۆڕشێک زمانی نەتەوەی خاوەن شۆڕشە وڕێبازیی پیرۆزی کەسانێکە کە ئەو شۆڕشە دەگەیەننە ئامانجی خۆی.هەرزمانێک لە بەرەو گەشەکردن هەنگاو نەنێ بەرەوتوانەوەوئاسمیلاسیون هەنگاو دەنێ.یەكێک لە تایبەتمەندیەکان مرۆڤ بەتایبەت تاکی کورد کە کەسایەتیەکەی پێ دادەڕێژرێ وفێری بیرکردنەوەی دەکا کە چۆن بژی وچۆن خۆی ونەتەوەکەی بناسێ زمانە.

دووتەوەر لە زماندا زۆر زۆر گرینگن،یەکیان فێڕبونی زمانی دایکی بە ڕیکوپێکی،ئەوی دیش فێڕبونی زمانی بیانیی بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی ژیانی نەتەوەکانی دیکە.مرۆڤ بە تەنیا ناژی بەتەنیا بیرناکاتەوە،ئیمەی کورد ونەتەوەکانی دیکەش ئەندامی کۆمەڵگایەکی فرە مەزنیی دیکەین کە پێی دەگووترێ کۆمەڵگای جیهانی.لەناو ئەو کۆمەڵگایەدا تێگەیشتن لە فەرە زمانی مێشک هاندەدائاسۆیەکی روونتر بۆ ژیان بدۆزینەوە. بۆ نموونە کەسێک کە جگە لە زمانی دایکیی سێ زمانی دیکەش دەزانێ ئەو کەسە یەک کەس نییە چوارکەسە.چۆن جگە لەخۆی لە سێ کەسی دیکەش تێدەگا.

کۆمۆنەکانی سەرەتایی دوای ئەوەی ژیانی بیابانیی وئەشکەوت نشینیی وچادرنشینیان تاقی کردوە،ئەوجار خۆیان گەیاندە قەراغ ئاوەکانی زەوی ودەستیان کرد بە دروست کردنی خانوولە گڵ وبەرد.ئیدی لە وێوە شآرستانیەت دەستی پێکرد.مامڵە وکڕین وفرۆش دەستی پێکرد،بۆ ئەوکارەش زمانی هاوبەش پێویست بوو.هیچ ئەلفوبێیەک وفۆنتێکیش نەبووکە پشتی پێ ببەستن.ناچار زمانی وێنە وئاماژەیان کردوە دیالۆگی رۆژانەیان.بەوشیوەیە بوو کە قۆناغێکی گرینگیی پێکەوە ژیان لە قەراغ ئاوەکان دەستی پێکرد.لە وسەردەمە تا ئەوڕۆمیلیونان ساڵ تێپەڕێوە.مرۆڤ لە ئاستێکی بەرزیی تێکنۆلۆژیاوپێشکەوتندایە،خاوەنی ٦٦٠٠ زمانی زیندوویە.ئێستێ سەردەم،سەردەمی کۆمۆنەکان نییە.ئامرازی بە هێزیی پەیوەندیی لە نێوان مرۆڤەکان زمانە.لێرەدادامودەزگای بەرێوەبەریی نەتەوەیەکی زیرەک وهوشیارە کە لە ڕێگای پەرەسەندنی زمانیی دایکی بتوانێ پەرە بە فێربوونی زمانی بیانیش بدا.یەکەم هەنگاودەکەوێتە سەرشآنی سیستمی پەروەردە وراهێنانیی هەروڵاتێک.پاشآن ئەرکی ئەو کارە پیرۆزە دەکەوێتە سەر شآنی نووسەروشاعیرو زانکۆ ولێکۆلەرو توێژەریی کورد.ئێمەی کورد لەوبوارەداسست بوین ونەماتوانیوە بە پێی پێویست خزمەت بە زمانی نەتەوەکەمان بکەین.

رەخنەیەک لە کوردستانپۆست:

کوردستان پۆست وستافی ئەو سایتە بە کەس ناڵێن چۆن بنووسێ،بە کەس ناڵێن چۆن بیربکاتەوە،رووپەرێکی ئازادە بۆ نووسین ورەخنەگرتن ودەربڕینی هەستیی نووسەرانێک کە وتاریان بۆ دەنێرن.لەو سەردەمەدا کەم کەس هەڵدەکەوێ کە لە سەر ئەرک وماندووبون وشەونخونیی خۆی ئەرکی نیشتمانی ونەتەوەیی خۆی بە جێ بگەیەنێ.بەڵام بۆ راپەرآندنی هەرئەرکێک پڕەنسیب وهوشیاریی نووسەرقسەی یەکەمی پێیە.ئەو ستافەش دەبێ پڕەنسیبەکانیی زمانەوانیی رەچاو بکا بەوواتایە پێویستە بە نووسەرانی خۆی وڕای گشتی رابگەیەنێ کە لە نووسینی وتارەکانیان بەو پەڕی زاناییەوە حەول بدرێ خۆیان لە بەکار هێنانی وشەی بیانی بەتایبەت عەڕەبی وفارسی دوور رابگرن.

ئەوەی کە جێگای داخە ئەوەیە کە کەسانێک کە وتاربۆ ستافی کوردستانپۆست دەنێرن زۆر بەیان خاوەنی خوێندنی باڵان یان دەستیی نووسینیان هەیە،کە چی زۆر جارناوئاخنیی وتارەکانیان پڕە لە وشەی عەڕەبی وفارسی .چون زۆرینەی نووسەرەکان ئاشنای زمانی تورکی نین،وشەی تورکی کەمتر بەدی دەکرێ.هەرچەند ئەو زمانە زمانی کرمانجیی لە باکوری کوردستان وێڕان کردوە.

ناردنی وتاربۆ کوردستان پۆست بەزمانێکی پاراوی کوردی ئەرکی نووسەرانی وتارەکانە،بەڵام دیالۆگی نێوان ئەو سایتەووتارنووسانی ئەو سایتە رێزگرتن وپڕەنسیبێکە کە بنەماو دانانی خشتیی یەکەمی رووپەڕی ئەوسایتەیە.ئەویش ،رەچآوکردن وڕێزگرتنە لە ڕێنووس وڕێزمانی کوردی زۆر جارهیندێک وشە لە وتارنووسانی ئەو سایتە دەبینم،پێم سەیرە!چون ریشەی ئەو وشەیە زۆر بە هاسانی لە زمانی دایکی خۆماندا وەچەنگ دەکەوێ.

زمانی پاراوپێویستیی بە بەکار هێنانی وشەی قەببە قەببە ووشەی بیانی نییە.خۆشترین زمان ورێکوپێکترین زمانی نووسین ئەو زمانەیە کە خوێنەر چێژی لێ ببێنێ ومرۆڤ بۆ لای خۆی رابکێشێ.خوێندنەوی بابەت یان وتاریان پەڕتووک بە زمانی پاراومرۆڤ بەرەوخوێندنەوەی زیاتر هان دەدا،پێچەوانەکەشی مرۆڤ لە خوێندن بێزاردەکا.

رەخنەی ئەو وتارە سەرتا لە خۆمە کە جار جارتووشی هەڵە دەبم ودەست بۆ زمانی بیانی دەبەم،پاشآن لە کوردستانپۆستە کە من نەمدیوە لەو بوارەدا روونکردنەوە بداتە هۆگرانی نووسین وخوێندنەوە.پاشانیش لە نووسەرانی کوردستانپۆستە کە خۆیان بەدوور رادەگرن لە پاراستنی رێزمان وڕێنووسی زمانی نەتەوەکەمان.

تێبینی:

 لە سەردەمی کۆمۆنەکانی سەرەتاییدا مامڵە وکرین وفرۆشتن لە نێوان دووکەس یان چەند کەس بە زمانی ئیشارەوئاماژە یان جنس لە بەرابەر جنسدا/.بووە بەوواتایە / کاڵا لە بەرابەر کاڵاداوکراوە.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە