دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


نامه‌یه‌كى ئاوه‌ڵا بۆ سه‌ركردایه‌تى په‌كه‌كه‌

Friday, 02.12.2021, 1:38

3561 بینراوە


وه‌ك هه‌مووتان ئاگادارن كه‌ ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ى توركیا ده‌یكات به‌پشتیوان وچاوساغى و هاوكارى پارتى یه‌، ئه‌گه‌ر پارتى و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى نه‌بێت جه‌ندرمه‌ى توركیا ناتوانێت یه‌ك هه‌نگاوبێته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌وه‌ى پارتى پێشكه‌شى سوپاى توركیاى ده‌كات، له‌ پێدانى زانیارى سه‌ربازى و شوێن وپێگه‌ى گه‌ریلاكان و ئاشكراكردنى دۆست و لایه‌نگرانى په‌كه‌كه‌ و ته‌سلیم كردنه‌وه‌یان به‌ توركیا، هه‌روه‌ها گرتن و سه‌ره‌نگوم كردنى  چه‌ندین چالاكوان و رۆژنامه‌نوسى باشوور به‌تاوانى بوونى په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا.گه‌وره‌ترین سوودى به‌توركیا گه‌یانده‌وه‌، به‌جۆرێك میتى توركیا خۆى نه‌یتوانیوه‌ هێنده‌ خزمه‌تى سوپاكه‌ى بكات و هێنده‌ به‌ ئه‌مه‌ك  دڵسۆز و وه‌فاداربێت.تازه‌ترین زانیارى و هه‌واڵَیش كه‌ ئیمرۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌كه‌ پارتى له‌ناوچه‌ى گاره‌ هه‌ستاوه‌ به‌ئازادكردنى شه‌ش دانه‌ ورچ، ئه‌وه‌ى سه‌یره‌و جێگه‌ى گومانه‌ ئه‌و ورچانه‌ له‌كوێوه‌ هاتوون؟، هه‌موو باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى كوردستان ته‌ى بكه‌ سێ ورچ نابینیته‌وه‌، ئه‌ى ئه‌مانه‌ چه‌ند وه‌خته‌ له‌كوێوبوون؟ له‌وه‌ش سه‌یرتر بۆ له‌م ساته‌ وكاته‌یا به‌ره‌ڵا ده‌كرێن.له‌كوێش له‌ چیاى گاره‌، كه‌ گه‌رمرتین شه‌ڕى تێدایه‌.كه‌ ئه‌مه‌ش تاكتیك و پلانێكى دیكه‌ى توركیایه‌، كه‌ زۆرگومان ده‌كه‌م ئه‌و ورچانه‌ ئامێرى سیخوڕى و جى پى ئێس یان لێ به‌سترا بێت بۆ ئه‌وه‌ى شوێن و پێگه‌ى گه‌ریلاو سه‌نگه‌ره‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن.
بۆیه‌ من وه‌ك خۆم به‌حوكمى ئه‌وه‌ى كه‌ ساڵانێك له‌ریزه‌كانى په‌كه‌كه‌دا خه‌باتم كردوه‌، به‌شدارى چه‌ندین شه‌ڕم كردووه‌، كه‌م تا زۆر ئه‌زموونم په‌یداكردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پارتیدا، ئه‌مه‌وێت راستییه‌ك بخه‌مه‌ روو، به‌ڵام تكام وایه‌ وه‌ك سیخور و ئاژانس و نۆكه‌ر و پیاوى تورك و پارتى سه‌یرم مه‌كه‌ن و لێم مه‌ڕوانن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بخوازین یان نا توركیا له‌رووى سوپا و هێز وچه‌كى سه‌ربازییه‌وه‌ زۆر پێشكه‌وتووه‌، به ‌یه‌كێك له ‌سوپا ناسراوه‌كانى جیهان و په‌یمانى ناتۆ ئه‌ناسرێت، خاوه‌نى زۆر چه‌ك و كه‌ره‌سته ‌و ئامێرى  جۆراوجۆر و پێشكه‌وتوى سه‌ربازىیه‌، ئێوه‌ش بتانه‌وێت یان نا ته‌نیا هه‌ر خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ى سه‌ربازین كه‌ زیاتر و زۆرتر  بۆ شه‌ڕى گه‌ریلایى و گورزوه‌شاندن به‌كاردێت، هه‌روه‌ها ناتوانن شه‌ڕى به‌ره‌یى (جبهوى) بكه‌ن، چونكه‌ هه‌م هێزتان نابه‌رابه‌ره‌ نه‌ چه‌كیشتان هێنده‌ كاریگه‌ره‌ كه ‌بتوانن پێش به‌سوپاى تورك و هێرشیان بگرن، بۆیه‌ وه‌ك خۆم پێشنیاز ده‌كه‌م كه ‌تاكتیكى نوێ به‌كاربهێنن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك ئاماژه‌م پێدا كه‌ پارتى دیموكرات و بنه‌ماڵه‌ى بارزانى ته‌واو ته‌واو جاش ونۆكه‌رى توركیان، بۆیه‌ وا به ‌باش ده‌زانم كه ‌هێرش و په‌لامار و شه‌ڕتان بگوازنه‌وه‌ بۆ سه‌ر پارتى و سه‌رانى بنه‌ماڵه‌و شاره‌كانى وه‌ك هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ و ئامێدى و... له ‌پارتى بكه‌ن به‌دۆزه‌خ وه‌ك چۆن له‌كۆبانى و رۆژئاوا به‌ شه‌ڕى گه‌ریلایى و كۆڵان وك ۆلان لوتى داعش و توركیاتان شكاند، ئه‌توانن به‌و شێوه‌یه‌ له‌رێگه‌ى چه‌ند مه‌فره‌زه‌ و یه‌كه‌یه‌كى گه‌ریلاوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ریان شاره‌كانیان لێ بكه‌نه‌ دۆزه‌خ، له ‌لایه‌ك پارتى ته‌نگه‌تاو ئه‌بێت و ده‌ستبه‌ردارى وابه‌سته‌ى و نۆكه‌رى بۆ توركیا ئه‌بێت، له‌سه‌رێكیش میلله‌ت هه‌مووى پشتیوان و پشتگیریتان ده‌كات، چونكه‌ ساڵانێكه‌ پارتى  ژیانى له‌ كوردانى باشورى ‌ تاڵ و بێ مانا كردووه‌.، بڕواتان بێت پارتى ته‌نها به‌ناو ماوه‌ ئه‌گه‌رنا  لێ بۆته‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى دوو ته‌قه‌ له‌هه‌ولێر كرا و هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو باره‌گا و شوێنى هه‌ستیارى پارتى، ئیدى وه‌ك ئه‌ وشه‌وه‌ى چۆن  له‌ترسى داعش پارتى  و بنه‌ماڵه‌ زراویان چوو بوو هه‌ولێریان چۆڵكرد، له‌وه‌ش خراپتر ئه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌ پارتى شه‌ڕى ئێوه‌ى دیوه‌، میلله‌تیش ئه‌زانێت له‌ رۆژئاوا چ داستانێكتان تۆماركرد. به‌م كاره‌ ئه‌توانن  گه‌ریلاكانتان له‌شه‌ڕى نابه‌رابه‌رى له‌گه‌ڵ توركیا  بپارێزن، له‌ سه‌رێكى تر گه‌وره‌ترین گورز له‌ توركیا و ئامانجه‌كانى ئه‌ده‌ن و خه‌ونه‌كانیان ڤاڵا ده‌كه‌ن.خۆ ئه‌گه‌ر بێت و سووربن له‌سه‌رئه‌وه‌ى كه‌  بخوازن به ‌شه‌ڕى سه‌نگه‌ر و به‌ره‌یى سوپاى دوژمن بشكێنن ( بمبورن نامه‌وێت ساردتان بكه‌مه‌وه‌ یان بڵێم گه‌ریلا تواناى شه‌ڕى نىیه‌) نا نه‌خێر هێرشى ئه‌مجاره‌ وه‌ك هه‌ڤاڵ جه‌میل بایكیش ئاماژه‌ى پێداوه‌ زۆر به‌رفراوان و درێژ خایه‌ن ده‌بێت، ئه‌گه‌ر زۆره‌ كه‌ سوپاى توركیا تا قوڵایى كوردستان و چیاى قه‌ندیل و ئاسۆس وشوێنه‌ هه‌ستیاره‌كان بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى نه‌ حكومه‌تى عێراق نه‌ هێزى نێو ده‌وڵه‌تى نه‌ ئه‌مریكا رێگریان لێ بكه‌ن. به‌بڕواى من ئه‌وه‌ باشترین وه‌ڵام وتاكتیكى سه‌ربازى و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ ده‌بێت.له‌ رووى ئابورى و سه‌ربازیشه‌وه‌ نه‌مان و نغرۆ بوونى پارتى گه‌وره‌ترین  زیان به‌ توركیا ده‌گه‌یه‌نێت مایه‌ پوچى ده‌كات, به‌نه‌مانى پارتى خه‌ون و داگیركارى و كردنه‌وه‌ى بنكه‌ و باره‌گاى سه‌ربازى سوپاى تورك كۆتایى دێت.توركیا ده‌چێته‌وه‌ قاوغه‌كه‌ى خۆى.