تکایە بە هانای کۆلێژی پەروەردە/شەقڵاوەی زانکۆی سەڵاحەدینەوە وەرن...

Sunday, 14/02/2021, 0:12

4116 بینراوە


ئێمە وەکو کۆمەڵێک قوتابیانی کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە، هەندێكمان ساڵانی پێشترین و هەندێکی ترمان ئومیدمان هەیە دامەزرێین، هەرچەندە ئەم حکومەتە حزبیە هیچ جێگەی ئومێد نەبووە. ئەم کۆلێژە لەوەی دامەزراوە بوەتە قوربانی کادیرانی حزبی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی. ڕۆژانە کارگێڕان و ئەندامانی لق سەردانی دەکەن، بۆ دیوەخانێک بۆ کادیرانی پارتی لەو سنورە. دوو ساڵێک پیش ئیستا کەسێک بە ناوی (شێرکۆ) هێشتا نازناوی زانستیشی نەبوو، یەکسەر وێنەری مەسرور بارزانی بە قەبارەی سێ مەتر بە سێ مەتر هێنا لەناو کۆلێژ لە دیواری هەڵواسی و لەژێرەوە نووسی دیاری م.ی.شێرکۆ بەڵام هێشتا نازناویشی نەبو. دواتر ململانێ لەسەر یاریدەدەری ڕاگر پەیدا بوو، فەرمانبەرێک بەناوی (محمد)، بەڕیوەبەری وردبین بوو. دەلێن ماستەری لە تورکیا وەرگرتوە هەرچەندە گومان لە بڕوانامەکەی هەیە و نازناوی زانستی نیە، بەڵام بە هۆی پاڵپشتی حزب و لقی ٢٤ی سەفینی پارتی کرا بە یاریدەدەری ڕاگر ئەمە وەکو کوفر وایە کەسێک نازناوی زانستی نەبێت و بکری بە یاریدەدەی راگر. کەچی چەندین مامۆستای بە توانا هەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستان. کارەسات ئەوەیە ئێمە دەرچووی سالانی پیشترین و چاوەڕی دامەزراندنین، چاوەڕێین دەرفەتمان هەبیت و یەکەم و دووەم و سێیەمی سەر ئاستی کۆلێژین، کەچی نووسراو کراوە. کەسێک پێشتر قوتابی بووە لە بەشی زمانی عەرەبی بە ناوی (هێدی حاجی وەحید) ئێستا ئەندامی لقی ٢٤ی سەفینە و پیشتر بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی شەقڵاوە بووە یەکێک بووە لە خراپترین قوتابیەکان لە ڕووی خوێندن و ئەخلاقەوە. سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی (عبدالحکیم عبدالنبی حسن) کەسێکی زۆر کاسەلێسە تەنیا بۆ ئەوەی وەک سەرۆک بەش بمێنێتەوە، نووسراوی کردوە ئەم هێدیە کە بەکالۆریۆسی هەیە دەیەوی وەکوو وانەبێژ بیهێنێتە بەشی عەرەبی و وانەی پێ بڵێتەوە، کەچی خۆیان زیاتر لە ٢٠ مامۆستا لە بەشی عەرەبی هەن و هەندێکیان وانە نییە بیڵێنەوە. کەچی ئەم هێدیە وەک سەردان بێت وانە لە بەشی زمانی عەرەبی بلێتەوە.
ئەو شێرکۆیەی لە سەرەوە باسمان کرد، کە وێنەی مەسروری هێنا لەناو کۆلێژی داوە، بە هەزار دەست ماچکردن خۆی کردە سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی. ئەویش کوڕێک پێشتر قوتابی بوو لە بەشی بایۆلۆجی بەناوی (کۆڤان) پێرار بەرپرسی لێژنەی قوتابیانی کۆلێژ بووە، کەسێکی زۆر ئاستنزم بوو لە ڕووی خوێندنەوە. تەنانەت سێ ساڵ پێش ئیستا لە لایەن لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەوە فەسڵ کرا، بە هۆی ئەوەی کاتژمێرێک درەنگتر هات بۆ تاقیکردنەوە و دەیگوت دەچمە ژوورەوە، ئەوانیش نەیانهێشت بچێتە ژوورەوە، سەرۆکی لێژنە و ڕاگری ئەوکاتی کۆلێژیان دەرکرد لە پۆستەکانین. ئەمەشیان هێناوە لە بەشی بایەلۆجی وانە بڵێتەوە وەک مامۆستای سەردان. کەچی ئێمەی قوتابی هەژار چەند ساڵە داوای دامەزراندن دەکەین و هەموومان لە ئاستی کۆلێژ یەکەم و دووەم و سێیەمین دامان نامەزرێنن، ئەم کەسە ئاستنزمانە دەهێنن وانەیان پی دەڵێنەوە. هەمو ئەمانە بۆ بەپرسی لق (هیوا احمد) دەگەڕێتەوە، بە هۆی ئەوەی کەسێکی پیاوکوژە و دەستی بە خوێنی شەهیدانی حەڤدەی شبات سورە، کۆلێژی کردوە بە بارەگایەکی حزبی. داواکارین کەسانێک بێنە سەر خەت بۆ ئەوەی چیتر شکۆی کۆلێژ و خوێندن و زانست نەشکێ. بۆ بەڵگە و راستی قسەکانمان سەیری ئەم وێنەناە بکەن. سەیری پەیجی کۆلێژی پەروەردە/شەقڵاوە بکەن. جا دەزانن چۆن رۆژانە کارگێڕ لق و کادیری ئاسایش لەناو کۆلێژ دێن و دەچن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە