جەنگی پۆشاک و پەیام

Sunday, 14/02/2021, 0:58

3839 بینراوە


هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆمۆنە و گردبوونەوەسەرەتاییەکانی مرۆڤەوە، دیاردەی نماد و نیشانەکانی تیرە و تایبەتییەکانی کۆمەڵە مرۆڤێک لە شوێنێک یان خاکێکی دیاریکراودا، سەری هەڵداوە. وەک هێمایەک بۆ ناساندنەوە و تەنانەت بۆ خرۆشان و هێزوەرگرتن، بە هاوچەشن و هاوڕەنگەکان لە بەرامبەر دژەکان و مانەوەی خۆیاندا.
هەر نەتەوە و گەل و هۆزێکیش، جودا لە داب و نەریت و خەسڵەتییان، بەرگ و پۆشاکی تایبەتیشیان، ئاوێتە بە ژیانیان و ناسینەوەیان بووە، و بە خۆگونجاندن و هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاو و هەوا و جیۆگرافیی سەرزەمینەکەیان، پەرەی سەندووە، وەک پۆشاکی کوردی، کە بۆ هەر بۆنەیەک، شێوە و شیمای خۆی هەیە.
بەرگ و پۆشی پاشا و پاڵە، سەر و خوار، مێر و مێ، لە یەک جودا بوو، بەڵام کە دینی ئیبراهیمی هات، ئیدیۆگرامێکی نوێی هێنایە کایەوە، جووەکان جگە لەوەی دوو پڕچی لوولی سەر گوێچکەکانیان دریژ ئەکردەوە، ڕیشیشیان درێژ ئەکردەوە، بەمەشەوە نەوەستان مێزەرە ڕەشەکەشیان وەک گەوران، خۆیان نمایش ئەکرد، چاخ کردنە مل و بە جوڵەی دەست خاج وێناکردن لە سەر سینگیان، ڕەمز و ڕازی گاورەکان بوو.
میزەرە پانەکەی جوو، وردە وردە، کرا بە خڕ و سپی و ڕەش، و خرایە سەری موسڵمانان.
مێزەرەی ڕەش؛ بە تایبەتی لای شیعەکان، بۆ ئەوانەی کە ئەسیاد بوون و خۆیان بە نەوەی پەیامهێنەری ئیسلام ئەزانی.
مێزەرەی سپی؛ ئەوانە لەسەریان ئەکرد، کە دەرچووی مەدرەسە و فێرگەی علومی دینی بوون.
تەقیە یان عەرەقچین؛ بۆ خەڵکە ڕەشۆکەکەیان بەجێ هێشتبوو، کە هیچ پلەیەکی دینی نەبوو، یا لە سەرەتای قۆناغی فێربوونیان بوون.
کوفیە یان یەشماغ؛ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم، لە هیندستان چنرا و ناردیان بۆ عەرەبستانی سعودی و پاشان وڵاتانی تری عەرەبی. هەرچەند سەرەتا ڕەش و سپی بوو، بەڵام پاشان سوور و سپییەکەشی بڵاوکرایەوە و بە شێوەی سەرپۆش ئەدرا بەسەردا، بەڵام ئەم هێمایەیەی کە ئینگلیزەکان بە هۆی کۆمپانیای هیندی شەرقی خۆیانەوە، لە هیندستانەوە هێنایە جیهانی ئیسلامی.
لە دێرینەوە تا ئێستا، پیاوان و ژنانی کورد خۆی ڕەشێ و مشکی، سرکەیی و سەروکڵاوی خۆیانیان هەبووە، بەڵام لەبەر هەرزانی، ئیتر ئەم پارچە قوماشە ئینگلیزییە، پەرش وبڵاوکرایەوە، و پاش گەڕانەوەی مەلا مستەفاش لە یەکێتی سۆڤیەت، ڕەنگە سوورەکەی هێناو کردیە سەری بنەماڵەکەی خۆی و پاشان یەزیدییەکانیش، بۆ ئەوەی خۆیان لە خەڵکی تر(ئەوی تر)کە کورد بوون، جودا بکەنەوە،،.
بە داخەوە کە بە ئەنقەست ناوی ئەو پارچە ڕەش و سپییەهەرزانەیان گۆڕی بە جامانە، بۆ شیواندنی و شاردنەوەی نەریتی کوردانی دێرین، چونکە لە کوردەواردا پیاوانی کورد مشکی تایبەتی خۆیانیان هەبوو، لە کۆبوونەوە (جەم)ی دانایانلەسەریان ئەکرد، کە پێ ئەوترا؛ جەمە دان، جەمی دانان، واتە سەرپۆشی تایبەت بە کۆبۆنەوەی دانایانی کورد... .
پاشان هەر بەوەش نەوەستان کردیانە سەر فەقێ و کۆلکە مەلا.
هەرچەندە ویستیان پۆشاکی کوردی و ناوجەرگەی هەورامان، بکەنە نماد و ناوەندی دەمارگیرانی جنداللە و جند الاسلام لە جیهانی ئیسلام، بەڵام باش بوو بەرنامەی ڕووخاندنی سەددام، بووە هۆی ئەوەی کە ئەو پلانە گڵاوەیان سەری نەگرێت.
طربوش، تەڕبوش؛ لە کوردییەوە وەرگیراوە بە واتای، سەر+ پۆش، پاشان بووەتە تەڕبوش.
تەربوش لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە دەستکرا بە درووستکردنی، ئەمیش هەر وەک یەشماغەکە، لە هیندستانەوە ( ڕێکەوتێکی سەیرە ها!) دەستی پێکرد و پاشان وڵاتی میسر، دەستی کرد بە دوورین و درووستکردنی.
یەکەم جار لە لایەن قوتابییە جولەکانی ئیستەنبوڵ و قاهیرە،لەسەر ئەکرا، پاشان بە تەواوی ئیسلامی ئاسیای دوور و ئەفریقابڵاویان کردەوە.
کۆمپانیای هیندی شەرقیی ئینگلیز و هۆڵەندی، هاوکات لەگەڵبە ئیسلامکردنی مالیزیا و ئەندونسیا، ئەم تەربوشەشیان لە سەریان دانان.
یەکەم وێنەیەک کە بەم تەربوشەوە گیراوە، لە ئیستەنبوڵی پایتەختی ئیمپراتۆری عوسمانیی بوو، وێنەی دوو خوێندکاری جولەکە بوو لە 1/10/ 1910.
ئەم دوو خوێندکارە یەکەمیان؛ داڤید بن گوریۆن 1886-1973،
دووەمیان؛ ئیسحاق بن زخی 1884- 1963 بوو، کە یەکەمیان لە1948 بۆ 1954 و دووەمیان لە 1954 بۆ 1963 سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بوون.
ئەو تەربووشەی کە براندێکی ئیسلامی و سیمبوڵی گەورەترین وڵاتێکی ئیسلامی وەک ئەندنوسیا و مالیزیایە، لە تونس و مەغریبیش تائێستاش هەر باوە، بۆ یەکەم جار، یەکەم سەرۆک وەزیرانی یەکەم دەوڵەتی جولەکە لەسەری کردوە!.
هەر بۆیە ئیدیۆگرام و شەڕی ئیمەیج و وێناسازی، درووستکراوی ئایینە ئیبراهیمییەکان بوو، کە جولەکە دامەزرێنەر و درێژە پێدەری بووە، بۆ ناسین و خۆجوداکردنەوە و بۆ خۆفەرزکردن وزاڵکردن بووە بەسەر ئەوانی تر و گرتنی دەسەڵات بووە.
ئەوانی تر بریتی بوو لە کورد، کە بەهێزترین کارەکتەرێک بووە، کەلە سەرزەمینەکەی خۆیدا سەری نەوی نەکردووە، هەر بۆیە ئەگەر یەکێک بیەوێت فێڵی لێبکات ، ئەڵێت؛ ئەیەوێت کڵاو بکاتە سەرم،.
کەواتە هەموو کڵاوێک وەک تەربوش و عەرەقچین و ستارە ( ئەو کڵاوە ڕەشەی کە جووەکانی بەغدا لەسەریان ئەکرد)، کە لە سەر کراوە، ئێمەی کورد لە دێر زەمانەوە، فێڵ و تەڵەکەکەی تێگەیشتووین، هەر بۆیە نەمانهێشتووە، کە هیچ گروپ و ئەغیارێک، کڵاو بکاتە سەرمان،. هەر بۆیە لە بەرپەرچی ئەوهۆشیارییەی باپیرانماندا، جووەفارس هاتووە، ئیدیۆمی کلاهبردار، یان کڵاولابەری بە شارلاتان جواندووە، چونکە ئەوان هەمیشە ویستوویانە کڵاو لە سەرمان بنێن و کوردیش نەیهێشتووە، کڵاوی لە سەردا بنێن.
جەنگی پۆشاک لە بەرامبەر پۆشاکی کوردی ئەکەن، وا ئەزانن کورد پۆشاکە،،، جەنگی زمان بەرامبەر زمانە زەنگینەکەمان ئەکەن، وا ئەزانن ئێمە زمانین،، کورد تاکە ئومەتە لە سەر زمینی خۆیدا خاوەنی خودی خۆیەتی؛ چەمکە، خەسڵەتە، ناموسە، کورد بیاوبەسە، سەربڵند و گەردنکەشێکە کە سەر بۆ هیچ دەسەڵاتێک نەوی ناکات،،، و ئەزانین کە کانی کڵاوەکان سەرچاوەکەی کوێیە.
ئێمە ڕاوکاری دوڕین لە ناو دەریای بن،  
ئێوەش نوقمی کەفاوی دەریا و کەنار بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە