حه‌وشه و سه‌ربان و سه‌ربانی دراوسێکان و گه‌ڕه‌ک هه‌مووی به قواتخاسه گیرابوون. دایکم و باوکم به‌بێده‌نگ له حه‌وشه‌که‌دا وه‌ستا بوون، ترس و خه‌مێکی گه‌وره‌یان لێنیشتبوو.
ملازم موحسین داوای شوناسنامه‌ی له من و براکه‌م کرد، کاتێک بینی هه‌ردووکمان خوێندکارین، هه‌ر له نێو هه‌یوانه‌که‌وه سه‌یرێکی ژووره‌که‌ی کرد و دوای ئه‌وه‌ی که تێگه‌یشت خه‌ریکی خوێندنی وانهکانمانین، هەیوانەکەیان بەجێهێشت و هەر له ڕێگای سه‌ربانه‌وه ڕووی چه‌که‌کانی ده‌ستیان به‌ره‌و ماڵێکی تر وه‌رگێڕا. له دوای خۆیان بارێک له ترس و دڵه‌ڕاوکێی دایک و بێده‌نگی باوکیان به‌جێهێشت.