کۆتایی شەڕی گارا و کورتە ڤیدئۆیەک!

Sunday, 14/02/2021, 12:25

8005 بینراوە


ئەو کەسانەی کە باوەڕ بە تاقمێک لە پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی دەکەن لەوان درۆزنتر و ناپاکترن. بەتایبەت مەسعود و مەسرووری کوڕی، نێچیروانی کوڕی ئیدریس.
ئەگەر سەددام حوسێن زیندووبێتەوە وهەمیسان دەسەڵات بگرێتەوە دەست خۆی، کورد لە باشووری کوردستان دەتوانێ بەرەنگاریی بێتەوە و شەڕی دەگەڵ بکات، بەڵام خۆدەربازکردن و رزگاربون لە چەنگ بنەماڵەی بارزانی کارێکی هاسان نییە.
هۆیەکەش ئاشکرا و روونە. چون ئەو بنەماڵەیە لەوەتی هەن بۆ یەک ڕۆژیش نەیانتوانیوە بە بێ داگیرکاریی کورد هەناسە هەڵمژن. ڕیک و پێکترین بنەماڵەن بۆ دەستکەوتەکانی دووژمنانی کورد. چاو لە مێژوویان بکە تا بزانی مەلا مستەفای باوکیان چۆنی پەروەردە کردون.بۆ خۆی تا دەست لە ملانی نۆکەر بن، بێگومان باوکی ئاوا منداڵەکانی واڕادێنێ کە تا مردن دژی کورد و سەرشۆڕی دووژمن بن

لە بن دیوارەکانی شاری کەرەج وئاشبەتاڵی ١٩٧٥ وە ئێستێ چەتەکانی ماڵباتی بارزانی خاوەنی کۆشک و تەلار و فەفتی دزێەتین. هاسان دەست لەو سامانە هەڵناگرن. لە وان چرووکتر ئەو کوڕە هەژارانەن کە لە سەر ناوی پێشمەرگە خۆیان بۆ بنەماڵەی بارزانی بە کوشت دەدەن! ئەو چەکدارانە لە چینی هەری خوارووی کۆمەڵگان. ئەوانە کاتێک کە زیندوون شەڕیان پێدەکەن، کە کوژراشن ژن و منداڵیان لە بێ کەسی ونەداریداتوشی کارەسات دەبن!
دەگەڵ ئەو وتارە کورتە ویدئۆیەکی چەند خولەکی دەبیسن کە شایانی ئەوەیە بە وردیی گوێی لێ بگێرێ.سرنج بدەنە قسەکانی مەسعود و ئیدریسی برای مەسعود چۆن بە بەژن وباڵای ئەردۆغان ودەسەڵاتی ئەردۆغان هەڵادەڵێن!

ئەو شەڕەی کە لە چیای گارا بەربینگیی بە کوردستان گرتووە و گریلاکانی کورد بەرەنگاریی ئەو شەڕە بوونەتەوە دە ئەقڵی دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی ناگونجێ. چون وا دەزانن (پ،ک،ک)ی پێ لاواز دەبێ و ئەوانی پێ سەربڵند دەکرێ. پیلانی ئەو شەڕە زۆر مەزنترلەوەیە کە مەسعود و نێچیروان هەستی پێ ناکەن. ئەو سەردەمە دەگەڵ سەردەمی ئاشبەتاڵی مەلای باوکیان زۆر جیاوازە. ئەگەر ئەردۆغان بە سەر قەندیلدا سەرکەوەتن بە دەست بێنێ، تێکروخاندنی سیستمی ٣٠ ساڵەی باشووری کوردستان زۆر هاسان ئاشبەتاڵی پێدەکرێ. ئاسەواریی ئەو شکستەش کاریگەریەکی مەزن لە سەر رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنێ. پرسی باکوری کوردستانیش بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ وەدوا دەکەوێ.
لێرەدایە مێژوو ئەو ئەرکەی کە داویەتی بە بنەماڵەی بارزانی بۆ جارێکی دیکەش دووپات دەبێتەوە بەو واتایە کە بۆ خۆیان دەڵێن: ئەگەر پردێکمان پێ دروست ناکرێ، بەڵام زۆرهاسان دەتوانین بیڕوخێنین! ئەو قسانەی کە مەسعود و نێچێروان لەو کورتە ڤیدئۆیەدا دەیڵێن، لە تەختیی دڵیانەوەیە، چون سرووشتی ژیان و مانەوەی خۆیان بۆ دەسەڵات هەر ئاوا دەبینن.
ئیدی دەبێ کوردی وشیار بڕیاری خۆی بدا. ئۆپەراسیونی چیای گارا کۆتایی پێهات. دوو چین توێژ پێکەوە روورەش دەرچون. ئەردۆغان و دەور و بەری ئەردۆغان، هەروەها مەسعود بارزانی و دەور و بەری خۆی دەڵێن: 

زستان ڕۆیی و روورەشی بۆ رەژی مایەوە!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە