دادگای سەورەى بەعس، بە هەموو دڕندایەتییەکى رژێمەکەیان زۆر لە بنەماڵەى بارزانى شەریفتر بوون


بزوتنەوەیگۆڕان لەبەردەم دوڕیانی نوێ بونەوە هەڵوەریندا

Sunday, 02.14.2021, 12:42

172 بینراوە


مێژووی بزوتنەوە گۆڕان وەک هەمو هێزە سیاسیەکانی ناوگۆڕە پانی باشوری کوردستان ڕوبەڕوی گەلێک هەورازو نشێوی بۆتەوە چەندین کادری باڵاو هەڵسوڕاوی دیاری دەستیان لێهەڵگرتوە هەندێکیشهەن لەهەڵسوڕاوان بەرگەی ئەو هەورازو نشێوییە دەگرن خۆیان وتەنی ڕێگەکەیان هەرچەندە دژوارو پڕلەگرفت ونشێو بێت ئەمان کاروانکە جێناهێڵن هەڵبەت بەرەی ناڕازی و ئەوانەی خوار گردەکە لایان وایە گۆڕان بەپەڕو باڵەوە تەسڵیم بە پارتی بوەو ئەگەربێتە دەرەوە لەو هاوپەیمانیە ئەوا دەکەوێتەوە سەر ڕێچکەو ڕێبازی ڕەوان شاد کەئیستا بەپێی تێڕوانین و لێکدانەوەی ئەوان لای داوەو سەرکردە کانی گۆڕان بەوە تاوان باردەکەن کە خەریکی کاری بازرگانی و پەیدا کردنی پارەن لەگەڵ ئەوەی قسە لەسەر پۆستی ڕێکخەری گشتی دەکەن کوایە لەلایە بنەماڵەی ڕەوان شادو سەید عومەرەوە کۆنترڕۆڵ کراوە، ئەم بۆ چونە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە کوڕانی ڕەوانشاد پەیتا پەیتا پیرۆز بایی و هاوخەمی دەردەبڕن بۆکۆست وشادیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، ئەمەش بەرەی ناڕازی بزوتنەوەی گۆڕانی توڕە کردوە ،هۆکارێکی تر کە بەرەی ناڕازی بزوتنەوە گۆڕانی توڕەکردوە پەیوەندی لەگە ڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستانە کەلەهیچ فەرمانگەیەکدا پۆست نادرێت بەهەڵسوڕاوانی گۆڕان وەک پەروەردەو وەزارەتەکانی تر بەڵگەش بۆ پشت ڕاست کردنەوەی ئەم بۆ چونە تەنها بەڕێو بەرێکی قوتابخانە نیە کەسەر بەبزوتنەوەی گۆڕان بێت ئەوەشی هەیە بە خێر پێیان دراوەو یان ژەیوەندی شخسیە ئەمە بۆ فەرمانگە کانی ژێر دەستی پارتیش ڕاستە ، شتێکی تر کە بەرەی ناڕازی گۆڕان کردویانە بە گرفت تەقە کردن بوە لەئارامگای نەوشیروان مستەفا وەبێدەنگی گۆڕان لەئاست ئەو گرفتە ،گرفتی دارایی و ئابوریش کەئیستە زۆربەی هێزە بچوکەکان توشی گرفت بون بەرۆکی بزوتنەوە گۆڕانی گرتوە پێیان وایە سەرچاوەی ئەم گرفتە ماڵباتی ڕەوان شادن . ئیستە لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا دب
ئاڕاست هەیە ئاراستەی لایەنگرانی حکومەت ئاراستەی ئەنتی حکومەت دواجار هەردوکیان پێویستە پارێز گاری لە مانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بکەن بۆ ئەوەی لانی کەم لانەیەک هەبێت بۆدەنگی ناڕازی و شەقام