تاجی کۆیلایەتی

Sunday, 14/02/2021, 13:08

4498 بینراوە


ئەوانەی دەڵێن ئافرەتی سفور بێ ڕەوشتە" ئەوانەن هەردوبەشی مێشکیان لەتورەکەی گونیاندا "
یەکگرتوی ئیسلامی جارێکیتر  لەژێرناوی تاجی زێڕین ڤیستیڤاڵێکی بۆ کچانی باڵاپۆش ڕێکخست. هەڵبەت ئەو کچانە لەتەمەنێکی کەمەوە مێشکیان دەشۆردرێتەوە و ئامادە دەکرێن بۆ ئەم جۆرە ڤیستیڤاڵانە. کۆمەڵگای ئێمە بەخوێندەوارو نەخوێندەوارەوە کۆی ئەخلاق لەناوگەڵدا دەبینێتەوە،هەربۆیە  هەندێ خوێندەوارەکانیشمان دەکەونە ئەو هەڵەیەوە کە یەکگرتو گەنجی بەڕەوشت پەروەردەدەکات،نەک خائین. دەبێت ئەوگەنجە ڕەوشتی لەکوێبێت کە حەزدەکات عەفرین داگیربکرێت! کێشەکە ئەوەیە ئێمە خراپ لە ئەخلاق حاڵین. دەبێت ئەوە چ اخلاقێک بێت کە ڕەوایەتی بەداگیرکاری ئاکەپە بدەیت؟
 لەڕوی کۆمەڵایەتیەوە گرفتێک نییە با وادابنێین ئەمانە بەڕەوشتن،بەڵام ئەگەر پێمان وابێت ئەخلاق تەنها لەناوگەڵدایە. ئەمڕۆ هەمومان دەزانین لە هەرێمی کوردستان هێرشێکی گەورە لەسەر ناسنامەی ژن هەیە،بانگخوازەکان ،مەلاکان شەوو ڕۆژ فۆکەسیان لەسەر ژن و جەستەی ژنە ،ئەوجەستەی کە گوایە هەندێ پیاو دەباتە دۆزەخ و هەندێ دەباتە جەهەننەم. ئێمە ناتوانین بەبەڵگەی لۆژیکی ئەو وەهمە لەمێشکی ئەوکەسانە فڕێبدەین ،بەڵام ئاخۆ ئەمەی یەکگرتو ناویناوە تاج تاجی کۆیلایەتیە یان تاجی زێڕین. یەکگرتو حیزبێکی ئایدیۆلۆژیە،مەنهەجیان ئیخوانە  و کار لەسەر گۆڕینی بیرکردنەوەی تاکیکورد دەکەن و هەوڵدەدەن پەیوەستی بکەن ،بە ئومەتی ئیسلامەوە، واتا تەعریبی و تەتریکی زیهنی دەکەن ،دەڵێم تەتریک چونکە ئەو مۆدێلەی باڵاپۆشی مۆدێلی ئیسلامی تورکیە کە ئاکەپە ڕابەرایەتی دەکات. لە تێڕوانینی نێرسالارانەی ئاکەپەدا ژن کاڵایە وەک خانو ،چوکلێت و هەرشتێکیتر .یەکێ لەبەر پرسانی ئاکەپە دەڵێت "ژنی سفور وەک خانویە یان بۆکرێیە یان بۆ ئیجارە! ئەمە ستەمێکی ئایدیۆلۆجییە لەژن دەکرێت، هەمیشە هەوڵدەدرێت وەک بونێکی ناڕەسەن بمێنێتەوە و خاوانی دونیابینی و بیرکردنەوەی خۆی نەبێت. ئەم ئایدیۆلۆژیایە کە خێزان بەبنەمادەگرێت و هەوڵدەدات لەڕێگەی خێزانەوە سەرلەبەری کۆمەڵگە بگۆڕێت و بینای بکاتەوە و یەککڕەنگی بکات تا لەو ڕێگەیەوە دونیا بگێڕنەوە بۆسەردەمی سوڵتانەکان و سیستەمی خەلافەت دابمەزرێننەوە ،واتا ستراتیژی اخوان ئەوەیە کە کۆمەڵگاکان یەکڕەنگ بکات بۆدامەزراندنە وەی خەلافەت.بەڵام بۆکورد بارودۆخەکە جیاوازە ،و لقە کوردیەکەی ئیخوان ڕۆڵی جاشی فیکری دەبینێت و هەوڵدەدات سیماو ڕوخسار و کولتوری کوردی بگۆڕێت. ئەم ئیدیۆلۆجیایە ژنی باڵاپۆش وەک نمونە پێشانی کۆمەڵگا دەدات و لەم ڕێیەوە کولتوری کوردی دەگۆڕێت.ژنانێک پەروەردە دەکەن کە جل و بەرگی ئایدیۆلۆجی اخوان دەپۆشن ،ئەمکارەش لەژێرناوی ئاینەوە دەکرێت هەربۆیە بەئاسانی بۆیان دەکرێت.ئەم ئایدیۆلۆجیایە دوڕو و درۆزنانەیە بە دوشێوە کار لەسەر ژن دەکات ،لەلایەک ئەوژنانە هەڵدەدات بەوەی کە ئەوان ژنی پاک و بەڕەوشتن ،لەلایەکیتر وادەکات ژنانێک کەلەدەرەوەی ئەو ئایدیۆلۆژیایەن بەرەو ئەم نمونەیە بڕۆن.لەلایەک غرورێکی ئایدیۆلۆجی بەوژنانە دەبەخشێت،لەلایەک فشار لەوانە دەکات کەسفورن .دواجار ئەوەش لە زیهنیەتی پیاواندا دەچەسپێنن،کەژن باڵاپۆش نەبێت وەک چوکلێت وایە و مێشو مەگەزی لێ نیشتوە!بەڵام ژن بەهۆی فشاری خێزان و کۆمەڵگاو نەبونی پەروەردەیەکی هاوچەرخ ناتوانێت ببێتە بونێکی ڕەسەن،لەم بەکۆیلەوکاڵاکردنە دا خۆی بەشداریدەکات .وە یەکگرتو جیالەوەی هەژاری خەڵک دەقۆزێتەوەو لەڕێگەی دەزگا بەناوخێرخوازیەکانەوە دزە دەکەنە ناو ئەوخێزانانەوە دەیانکەنە لایەنگرو ئەندامی خۆیان. پاشان یەکگرتو کە بۆتە جاشی فیکری ئاکەپەو ئیخوان لەڕێگەی خولی زمان و جۆرەها شێوازیتر لە قۆناغی سەرەتاییەوە ئەو مناڵان لەسەر ئەو مۆدێلە پەروەردەدەکەن،لەژێرناوی ڕەوشت ئەقڵیان لێ دەسێنن و وادەکەن مرۆڤ سەرنجی تەنها لەسەر جەستە بێت بەتایبەت ناوگەڵ . لە مەنهەج و دونیا بینی ئاکەپەدا شوێنی ژن ماڵەوەیە و بەڵام دەبێت وردە وردە کاری بۆبکرێت،ئەمڕۆ دونیا کراوەیە و دەبێت بەشێنەیی و لەڕێگەی پەروەردەوە زیهنیەتی کۆمەڵگا بگۆڕێت و ئامادە بکرێت بۆ سیستەمی خەلافەت،ئەمڕۆ ناکرێت هێزێک بێت ڕاستەوخۆ بڵێ شوێنی ژن ماڵەوەیە،بۆیە ئەو توانایەی ژ ن هەیەتی کەڵکی لێوەردەگرن ،بەتایبەت لەسەرەتاوە تا دەگەنە دەسەڵات لە هەڵبژاردندا پێویستیان بەدەنگی ژنە،چونکە دەنگی ژن و پیاو یەکسانە لە سندوقی دەنگدان،بەڵام لەسنوقی سەری اخواندا چوار ژن یەکسانە بەپیاوێک!دوژنی کەم ئەقڵ یەکسانن بە پیاوێک بۆ شایەتی دان!ئاکە پە لەتورکیا کاری زۆری لەسەر بنیادنانەوەی خێزانکردوە،ئەو انەی تازە هاوسەرگیری دەکەن نامیلکەیەکیان دەدرێتێ کە پەروەردەی ئایدیۆلۆجیە تا ئەوخێزانانە لەسەر شێوازێک کە ئاکەپە دەیەوێت منداڵ پەروەردەبکەن،بۆنمونە لەو نامیلکەیەدا هاتوە کچ دەتوانێت لەنۆساڵیدا شوبکات! یەکگرتو لەسەر ئەم مۆدێلەی ئاکەپە دەڕوات دەیەوێت سەرلەبەری کۆمەڵگا بکاتە ئیخوانی و لەڕێی پەروەردە وە،بەڵام بۆئەمە دەبێت یەکەم توخمی خێزان ئامادەبکەن.ژنێکی ئایدیۆلۆجی پەروەردەدەکەن کە لەسەر هەمان مۆدێل مناڵ بخەنەوە،مناڵی باڵاپۆش!بەرلەوەی بچێتە قوتابخانە ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی بەسەر ئەو مناڵە دەسە پێندرێت .دیارە لەوسەردەمەدا بەئاسانی ناتوانن کۆمەڵگا بخەنەوە ژێر ڕەحمەتی خوڕافە،بەڵام بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگا دەگۆڕن،دونیابینی ئیخوانی دەسەپێنن،بەڵام لەڕاستیدا ئە م نمونەیە تەنها خزمەت بە ئیسلامی تورکی و اخوانیزمی جیهانی دەکات.لەئێستادا ئەم ئایدیۆلۆژیا ئیخوانیەی یەکگرتو ڕۆڵێکی خراپ دەبینێت،چ وەک نەتەوە کە تاکی اخوانی لایەنگری سیاسەتی ئاکەپەیە!چ وەک زهنیەت و دونیابینی ڕۆڵێکی مەترسیدار دەبینن و دژی ئەقڵ و ئەقڵانیەت ،لەڕوی دونیابینیەوە کۆمەڵگا بەرەو دواوە دەبەن ،کە لەداهاتوشدا دەبنە ڕێگر لەبەردەم گەشەی هزری و پێشکەوتن.بۆیە ئێمە نابێت چاومان هەر ڕوکەش ببینێت،چاومان لەسەر تاجەکە بێت،بەڵکو دەبێت ئەوەی لەژێر تاجەکەدایە بیبینین،ژنێک بەعەینەکی اخوان دەڕوانێتە دونیا.بە ئەقڵی ئاکەپە سەیری ژنی ئازاد دەکات. زۆر جار ئایدیۆلۆژیاکان هێزی خۆیان لەهەڵدان وەردەگرن،کاتێک ئەو نمونەیە بەرز دەکرێتەوە،ئیتر ژنی ناهۆشیار دەکەوێتە ئەو وەهمەی ئەو ڕێز لێگیراوە،نازانێت اخوان ئەوکاڵایە ،ئەوژنە نمایش دەکات.ناسنامەی مرۆڤ هزرو بیرکردنەوەیەتی نەک جلوبەرگ،ئەقڵە نەک جەستە.ئەو جۆرەژنانە دەبێت ئەوەبزانن کە لە چاوی ئیخواندا هەر حیسابی جەستەیان بۆدەکرێت،جەستەیەک کە پیاو خاوەنیەتی نەک ژن خۆی. بابەت ڕوتی و پۆشتەیی جەستە نییە،بەڵکو ئەو ستەیە لەژێر تاجەکەوەیە،ئایدیۆلۆژیای اخوان .مرۆڤ لە پۆشین و خواردن و ئازادە،بەڵام ئەوە ئازادیی نییە ستەمێکی ئایدیۆلۆجییە. ژنی ئازاد ئەوەیە لەدەرەوەی دونیابینی نێرسالاری  ناسنامەی خۆی ببینێت،ببێتەوە بونێکێ ڕەسەن.وەک خۆی وەک مرۆڤ بیربکاتەوە.چونکە ئەوژنەی دەبێتە ئیخوان وەک کەسێکی ئایدیۆلۆجی بیردەکاتەوە وەک سەید قوطب و حەسەن بەننا و ئەردۆگان. کێشەی سەرەکی ئایدیۆلۆجی بون نییە،پەوەی کێشەیە ئەم ئایدیۆلۆجیایە یەکەم فاشیستییە،دووەم میتافیزیکییە .دونیابینی اخوان هەمان دونیابینی داعشە،تەنانەت دەوترێ داعش باڵی سەربازی ئیخوانە.ئەوەی هەیە ئیخوان دوڕوویە، شێوازی تێکۆشانی لەداعش جیاوازە و دەیهەوێت سەرەتا زەمینەی زیهنی سازبکات پاشان خەلافەتەکەی دروستبکات. ئیسلامیەکان بەردەوام باسی پاراستنی دابو نەریت وکولتور دەکەن،بەڵام بۆ مرۆڤی بەئاگا ڕوونە کە ئەوان دوڕوون،خەریکی ئاسیمیلاسیۆنن،ئەوان بونە هۆی ئەوەی وەک گوێرەکە چەقۆی جەللادەکانمان بلێسینەوە و وەک ئەردۆگان دژی ئازادی خاکی کوردستان بن. ئەوان نەک هەر دژی جلو بەرگن،دژی بیرکردنەوەی کوردیشن،ئەوەتا ژمارەی کتێبە کانی خالید ئێرتوغرول و ژمارە چاپەکانی دەیسەلمێنێت کە ئیخوان لە پەروەردەیاندا هانی گەنجان دەدەن بۆ خوێندنەوەی کتێبەکانی ئەونوسەرە ئایدیۆلۆجیە ئیخوانیە ،کە پێمان دەڵێت شێخ سەعید هەڵگەڕاوەیە!بەڵام سەعید نورسی برامانە! بۆیە وەرگێڕو خوێنەری ئایدیۆلۆجیش دروست دەکەن،ئایدیۆلۆجیای ئیسلامی -تورکی،ئەوەش خیانەتێکە لەهۆشیاری تاکی کورد دەکرێت،لەژێر ناوی ئیسلامدا نۆکەرێتی سیاسی و فیکری بۆ ئاکەپەو ئەردۆگان دەکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە