دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


زمانی فەرەنسی یان ئنگلیزی لە پەرلەمانی ئەوروپا ؟

Sunday, 02.14.2021, 18:09

913 بینراوە


ئەگەرهێندە وشەی فەرەنسی لە زمانی ئنگلیزیدا هەنە، لەبەر ئەوەی کە لەسەدەی یانزەدا، شازادەی نۆرماندی : Guillaume le Conquérant ، حوکمی ئەنگلتەرا دەگرێتە دەستو بۆ ماوەی چوار سەدە فەرەنسیەکان حوکمڕانی ئنگلتەرا دەکەن، زۆر لە دامو دەزگاو قانونی ئنگیلزی هی ئەو سەردەمەن، هەتا ئەمڕۆش شیعاری مۆنارشی ئنگلتەرا : ( خودا قانونی منە ) هەر بە زمانی فەرەنسیە. بەڵام ئەمڕۆ زمانی ئنگلیزی تەواو جیهانی داگیرکردوە و بۆتە زامنێکی جیهانی. ڕۆژنامەیەکی ئیتالی : Alfoglio ئەم باسەی هروژاندوە و دەلێت ئەگەر ئنگلتەرا لە ئەوروپا چۆتە دەرەوە ئیتر چ پێویست دەکات زمانی ئنگلیزی زمانی یەکەم بێت لە پەرلەمانی ئەوروپا ؟ ماکرۆنیش پێش بریکسیت شتێکی وەهای چرپاند بە گوێی ئنگیزەکاندا بۆ ترساندنیان. رۆژنامەکە دەڵێت: زمانی فەرەنسی، زمانی حوکمڕانانو دیپلۆماسی بوە لە سەدەی هەژدە و نۆزدەدا و زمانی دیبەیت بوە لە سەدەی بیستەمدا پێش ئەوەی ئەمەریکاو ئنگلتەرا ساڵی 1945 بەسەرکەوتنیان ئەو بارە بگۆڕن.
ئەمرۆ زمانی ئنگلیزی تەواو خۆی سەپاندوە و کەم کەس بەزمانی فەرەنسی ئەدوێن. ئەگەریش ئەدەبو فەلسەفەو بەهاکانی فەرەنسا: مافی مرۆڤو شۆڕشی فەرەنسی و سیستەمی سیکۆلاریزم، کەرەسەی دڵگیرن لە جیهاندا، بەتایبەتی کەسایەتی ناپۆلیۆن کە ناوبانگترینو خۆشەویسترین کەسایەتی دۆڕاوی مێژوە، ماکرۆنیش کە لەسەردەمی گەنجیدا دەیویست ببێت بە نوسەرو ئەم بەهرەیەش لە وتارەکانیدا بەدی دەکرێن، هەتا دێت بە خەونی ناپۆلیۆنەوە خۆی هەڵدەواسێت، لەوتەیەکیدا گرنگی زایتر بە ناپلیۆن ئەدا هەتا ژەنەراڵ دگۆل. هەتا دێت شکڵی ماکرۆنیش زیاتر دەچێتەوە سەر ناپۆلیۆن، بەتایبەتی جۆری داهێنانی قژی، ئەوە نەبێت کە زمانی تۆزێ پسکە.
خەونی ئەوروپا هەرگیزخەونی ئنگیز نەبوە، ئنگلیز هەمیشە خۆی دورەپەرێز گرتوە، وینستۆن چەرچڵ ئەوروپایەکەی یەکگرتوی بە بێ ئنگلتەرا بینیوە، لەولاشەوە ئەڵمانیا ئەگەر باسی ئەوروپایەکی ئابوری دەکات ئەوا ئەوروپایەکی سەربەستو خاوەن جەیشێک بۆ ئەو بڤەیە هەتاوەکو خێوی نازیسم جارێکی تر خەبەری نەبێتەوە، بۆیە لەم دوایانەدا ژەنەراڵێکی ئەڵمانی کە بەرپرسی ناتۆیە، وتی ئەڵمانایا جەیشێکی یەکگروتی ئەوروپی ناوێت، ئەم وتەیە بوە هۆی لە گۆڕنانی خەونی ماکرۆن کە هیوایەکی زۆری بە دامەزراندنی جەیشێکی ئەوروپی هەبو، لەبەر ئەوەی بە قازانجی فەرەنسا دەشکایەوە، فەرەنسا کە خاوەنی هێزی دەستێوەردانی خێرایەو خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی و چەندەها کەلوپەکی سەربازیە بەهاوبەشی لەگەڵ ئەڵمانایا، دەیتوانی ببێتە سەر لەشکری ئەوروپاو هێزیش یارمەتی دەرە بۆ وڵاتێک کەبتوانێت کەڵچەرەکەی بکاتە مۆدێل.
ئەوروپا خەونێکی کۆنی ئەوروپیەکانە و هەر دەبێت بێتە ئاراوە، جەیشێکی یەکگرتوش کەرەسەی سەرەکیە بۆ ئەوروپا، بەدیهێنانی خەونی فەرەنسا تەنها بەکشانەوەی تەواوی ئەمەریک ڕوئەدات لە جیهاندا، یان روداوێکی کتوپڕو نەخوازراو دژی ئەوروپا.
لەسەردەمی ترەمپدا کاتێک ئەمەریکا خۆی کشاندەوە لە دەستێوەردانی لە جیهاندا، ئەوەبو هەمو تەنگژیەکان ڕوبەروی فەرەنسا بونەوە، بو بەهەلێک بۆ فەرەنسا کە بتوانێت دەستێوەردان بکات لەدەریای سپی ناوەڕاستو بەهانای یۆنانەوە بچێت، بەو هۆیەوە خۆی وەک پارێزەری ئەوروپا پیشاندا، ترسی کشانەوەی ئەمەریکا دیبەیتی دروستکرد لە نێوان وڵاتانی ئەوروپادا و هەر بۆیەش ماکرۆن باسی مردنی ناتۆی دەکرد، هەرچەندە فەرەنسای ژەنەراڵ دگۆل ئەندام نەبو لە ناتۆ، لەم دواییانەدا سارکۆزی بۆ پاراستنی فەرەنسا لە دەستێوەردانیان لە روخاندنی قەزافی، بون بە ئەندام لە ناتۆ.
ئیتر نازانین ئەو هەلە کەی بۆ فەرەنسا دەڕەخسێت، کە بتوانێت ببێتە هێزێکی ئەسکەری بۆ ئەروپا و زمانو کەڵچەرەکەی جارێکی تر ببێتەوە بە مۆدێڵ، بەتایبەتی فەرەنسا لە مێژەوە خەوی پێوە دبینیت.
لە چاوەروانیدا، کەپلی ئەلمانی ھەول ئەدەن بە فەرەنسی بدوێن لەکاتی سێکسکردندا، لەبەر ئەوەی وەک زمانێکی ھروژێنەر و ئێرۆتیک کاریگەری لە سەریان ھەیە.