پارتی بۆ جیهانی سەلماند هیزێکی چەوسێنەری نا دیموکراسیە

Tuesday, 16/02/2021, 20:41

2513 بینراوە


لە دادگای هەولێر دادگایی ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی بادینان بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دادگا بە پێی هەردوو ماددەی یەکی ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ تایبەت بە هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەی سزای شەش ساڵ زیندانی بە سەر هەریەک لە:  رۆژنامە نوسان 
شێروان شێروانی، شڤان سەعید، ئەیاز کەرەم، هەریوان عیسا  و  گوهدار زێباریدا سەپان
ئێمەو هەموو خەڵکی کوردستان ئاگادارین کە ئەم ڕۆژ نامە نوسانە چەندین مانگە لە لایەن پارتیە وە دەست بەسەر کراون و لە زیندانەکانی پارتی لە ژیر ئەشکەنجەی  نەفسی و جەستەیدا  رۆژیان بە ڕێدەکرد و زۆر هەوڵیان دەیا کە تەوانە دروستکراوەکانیان بەسەرە ساخ بکەنەوە  دوای ئەوەی کە  دەیان ڕێکخراوی جیهانی و سەندیکای رۆژنامە نوسانی بێ سنور کەوتنە بڵاو کردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆرت لەسەر دەست بەسەر کردنی ئەم رۆژنامە نوسە بێتاوانانە بە چەندین زمان و لە چەندین پێگەی نێو دەوڵەتی ئەمرۆ   پارتی بۆ بێدەنگ کردنی خەڵکی کوردستان و رێکخراوە کانی مافی مرۆڤ و تەواوی کونسوڵەکانی جیهان وە بۆ داخستنی کەیس و بە تۆمەت کردنی رۆژنامە نوسەکان  بە زووی کەوتە خۆی و پاڵکێشی دادگای سەر بە حیزبی پارتی کردن و بڕیارە قورسەکەی دا بەسەریاندا 
ئەمەش لە دوای ئەوە دێت کە مەسرور بەرزانی پێری لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پرسیاری یەکێک لە ڕۆژنامە نوسەکان سەبارەت بە چارە نوسی ئەو رۆژنامە نوسانەی سەر بە بادینان کە لە گروتوخانەکانی سەر بە پارتی بەندکراون ئایا چیان لێ بەسەر دێت ؟  
لە وەڵامدا گوتی کە ئەوان ، کەسانی گێرە شێوەن و ئەوان ڕۆژ نامە نوس نەبوون و وە ویستویانە ئارامی ئاسایشی کوردستان بشێوێنن بە ناوی رۆژنامەوانیەوە دەستیان لەگەڵ چەند گروپو تاقمێکی گێرە شێوەندا هەبوە، 
 لە کاتێکدا تاکو ئەمڕۆ  ١٦/٠٢/٢٠١٢  دادگای هەولێر هیچ بەڵگەیەکی وای لەسەر دۆسیەی ئەم ڕۆژنامە نوسانە لەبەردەست نەبوە وەک ئەوەی مەسرور بەرزانی بۆ میدیاکان دواو هەر ئەمڕۆش  دادگا سزای ٦ ساڵی زیندانی کردنی بەسەر ئەم رۆژنامە نوسە بێ تاوانەنەدا سەپاند کە ئەمە بێجگە لە بڕیاری حیزبی هیچ یاساو عەدالەتێکی تیا بەدی نەکرێت ئەم بڕیارە کە لە لایانە دەدگای سەر بە حیزبی پارتیەوە دەرچوە تەنهاو تەنها لە ژێر فەرمانی حیزبدا ئەم بڕیارە دراو هیچ مۆرکێکی عادلانە و بێ لایەنەی تیا بەدی نەکرێت  
ئەمە یەکەم هەوڵ و کۆتا هەوڵی پارتی نیە بۆ نە هێشتنی دەنگی ئازاد و ڕێگری کردنە لە باڵاو کردنەوەی دۆسیەی ڕەش و خیانەت کاری حیزب و بەر پرسەکانی ناو دەسەڵات ئەم هەوڵانەی پارتی هەمیشە لەدوای ئەوە دێن هەر رۆژنامە نوسێک کار دەکەن لەسەر ئاشکرا کردنی ئەو دۆسیە نهێنی گەندەڵکاریانەو بەندە لەشفرۆشەکانی سەر بە دەسەڵات و دۆسیەی تاوان و تیرۆرکردنی رۆژنامە وانی ئازاد لە هەرێمی کوردستان هەر پێش وەخت دەست بەسەریان دەکەن و دۆسیەکانیان بە جۆرێکی تر دەگۆرن و تاوانی جیاجیای تیرۆر  و ئەخلاقیان دەخرێنە پاڵ  تاکو زوو بە زوو  خیانەت و دزی و گەندەڵیە کانیان پەردە پۆش بکەن  وە رۆژنامە نوسانیش بەم جۆرە بێدەنگ بەکەن 
بەڵام پارتی بەم کارەی هێندەی تر سەلماندی بۆ خەلکی کوردستان و جیهان کە هێزێکی توندڕەوی خۆسەپێنەرەو بە هەموو جۆرێک ئامادەی ئەوە نیە هیچی لەسەر بوتریت و هێج گەندەڵیەکی باس بکریت تەنهاو تەنها دەیەوێت خۆی یەکەمی ساحەکە بێتو ناشەیەوێت هیچ کەسێک پەنجەی تاوان گەندەڵی و دزی و دۆسیە ڕەشەکانیان باس بکات ئەمە ڕونە کە پارتی نە دیموکراسیەتی تیا بەدی دەکرێت نە قەت لە سیستەمی دیمکراسێتدا هیزیكی وەک  پارتی جێی دەبێتەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە