دادگا و دادوەری لە کەیسی ئازادی بادیناندا

Wednesday, 17/02/2021, 21:48

2260 بینراوە


من دادوەر و یاساناسێکی سیستەمی کارپێکراوی ئەمڕۆنیم کە پێم وابێ دادگا، دادپەروەر بووە یان نا! لە دۆزی بادیناندس، بۆ من ھیچناگۆڕێت،چونکە شتێک و ھێڵ و دەستوورێک بوونی نییە بۆ ئەم دۆسیەیانە، کە دادگا دەستوور، بە ئەرکی خۆی ھەڵسێت، ئەرک و مافیھاوڵاتیان و دەسەڵات لەبەرامبەر بە ئەرکی نیشتمانی ڕوون کردبێتەوە! تایبەت لە بابەتی ئاسایشی نیشتمانی؟ ئەوەی ھەیە یاسایی حزبە وبۆ خۆیان داتاشینی بۆ دەکەن، بۆیە مەرج و پاراستن بۆ کەس ڕوون نیە! 

تایبەت ئاسایشی و ئارامی نیشتمانی کە لەم کابینەیەدا زۆر بەرزکراوەتەوە و خراوەتە پێش ھەموو کاروکارنامەی حوکمەت! بێشک بێھۆکارنییە، قوڵبوونەوەی دەسەڵات بە زەبری ھێزی برسیکردن  و گرتن و کوشتن و ڕاھێنان بۆ کۆمەڵگایەکی دەستەمۆکرا و ھەستوو خوارکاری لەسەر دەکرێ، بەڵام ئایا ئەمە دەتوانێت چی بچێنێ، چی بدورێتەوە! لە داھاتوو دەتوانێت پرسە نیشتمانی و نەتەوەویەکان چارەسەربکات؟ یان بۆ بەرتەسک کردنەوەی ئازادیەکانە، بە زەبری ھێز سەرکوتکاری بکرێ، بۆ ئەوەی ھێزی بەرگریکاری کۆمەڵایەتی بەھا و بوونیخۆی لەدەست بدات. گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی یەکدەست و یەک فکرە بۆ بونیادی دەسەڵاتی نوێ.

دۆسیەی زیندانیانی بادینان زیاتر فۆرمیلەکراوە بە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و بەرژەوەندی نەتەوەیی بۆ قۆناغی نوێ گرنگی خۆیھەیە! چ بە نەرێنی یان ئەرێنی. بۆیە پێوویستە زۆر ھۆشیارانە لەگەڵ ئەم کەیسە ھەڵسوکەوت بکرێت. یاریەکانی بە ناوی دادگا  و دادوەریپوچەڵ بکرێنەوە. ھیچ کەس و ڕێکخراو لایەنێک لە ژێر ھەژموونی ئامادەکراودا نەجوڵێتەوە.

ئەگەرچی ھەندێک کەس و لایەن پێیان وایە دادگا و دادوەری گشتی لە کوردستان سەربەخۆبوونی خۆیان لەدەستداوە لەم دۆسیەدا ھەڵەیەکیکوشندە دەکەن، چونکە نە دەستوور  و نە دادگەری ھەیە، نە ھێڵێکی گشتی ستراتیژی نەتەوەیت ھەیە. بۆیە ھەڵە و خۆێندنەوەیەکیچەواشەکاری لە ئەنجێدا و ناوەڕۆکی بابەت و دۆسیەکەدا ھەیە، بەقەدەر ئەوەی تۆ کەسانێکی پێ بپارێزیت و ھەڵوێستێکی ئازادی خوازیپێشکەش بکەیت، ڕەوایەتی دەدەیت بە ئێنجێدانیەکی ترسناکی شارەوەی خۆسەپێنی حزبی، کە داھاتوو ھەموو ڕاپێچ دەکات و تۆش وەکبەرگریکارێکی لاواز دەبێت تەنیا خەمی لێ بخۆیت، 
نەک دۆسیە گشتی و مەدەنیەکە، 

چونکە ئەوە ڕوونە ھەرکەسێک کەم و زۆر کەوتۆتە ناو ئەو شەڕە دەروونیەی کە ئامادە کراوە، کە ھیچ پێوان و دەستوور و دادێک ناناسێت لەداھاتوودا، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات، کۆمەڵێک لە ژێرناوی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی نەتەوەوی مەحکومکراون، بە تێکدان و سیخوری وتیرۆر، تەخوین کراون و لە ژێر ئەشکەنجە و فشارێکی زۆردا، باکگراوەندێکی فکری و سیخۆریان بۆ داتاشیون، وەک تاوانبار ڕاپێچیدادگایەکی شکڵی و ئامادەکراو کراون، وەک ئەو دادگایەی سوقرات، یان پێکێ ژەھر یان خۆبەدەستەوەدان، بۆیە ھیچ بەھا و ئەرزشێکیسیاسی و کۆمەڵایەتی و دادپەروەری و نەتەوەی بوونی نییە، کەوایە کێشەکە ڕاکردن و خۆچەماندنەوە و پاڕانەوە و لاڵانەوەیە، بۆ ئەوەی ھەیە،دادگاکە دادپەروەر نەبووە! ئەم چەمکە ڕەوایەتی دانێکی سیاسی و دادوەری لە خۆی دەگرێت، کە دەرئەنجامێک خراپەکاری لەگەڵ خۆیدادێنێ، بۆیە دەبێت زۆر ھۆشیارانە  ھەڵسوکەت لەگەل ئەم کەیسانە بکرێت، بۆئەوەی نەکەوینە ھەڵەی دادوەری و سیاسی و نیشتمانی. 

بێگومان کاتێک ھێڵی گشتی نیشتمانی و ماف و ئەرک ھیچ ڕوون و دیار نەبێت! تۆ چۆن دەتوانی باسی دادگەری بکەیت؟ بۆیە گرنگە ھەمووبزانین لەناو تەڵەیەکەداین خۆمان قاچ و دەستی خۆمانی دەخەینە ناوی و بەخۆماندا تەڵەکە دەتەقێنین، دەیانەوێت بۆ  داھاتوو زمان و ھزر وفکری خۆمانی لەگەل ڕابێنین، یان خۆمان بۆ سوچی زیندان، تیرۆرکردنی کەسێتی و فیزیکی ئامادە بکەین، یان سەری خۆمان ھەڵگرین بۆتاراوگە! لە کاتێکدا ئەم دۆخە نەخوازراوە خۆمان زەمینەسازی بۆدەکەین بە شێوەیەک ئەوەی دەسەڵات دەیەوێت و پەلکێشمان دەکات،خۆشمان بۆ خۆنیشاندان و خۆدەرخستن ھەڵپەیەکی بێ خوێندنەوە ڕادەکەین بەرەو ئەو سیناریۆیەی ئامادەکراوە. بۆیە گرنگە خاوەنداریکردنلەسەر بنەمایی جەوھەری بێت، نەک ڕواڵەتی. ھەوڵ بدەین ئەو بەرنامەی داڕێژراوە پووچ بکەینەوە، لەژێر گوشاری سیاسی و کۆمەڵایەتی وجەماوەریدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە