دوور لە خوا

Thursday, 18/02/2021, 22:01

9322 بینراوە


پەندێکی چینی: " ئەو ڕۆژە قوڕ کرا بەسەر مریشکا کە ڕێوی کرا بە حاکم"

..... دوا بە دوای گاڵتەجاڕییەکەی دادگایی. كردنی چەن کەسێک گوایە ئەمانە ویستویانە ئارامیی پشێوێنن وسەقام گیری هەرێم!! بخە ژێر مەترسییەوە کە مەترسییەکانی لەوەی ریفراندۆم و ئابووری سەربەخۆ گەورە تر بوون ، ئەو راستییەی سەلمانەوە کە دەزگای قەزایی هەروەک پارلەمان و حکومەتیش جگە لە دەزگایەکی کارتۆنی دابڕاو لە بڕیاری سەربەخۆ هیچی تر نیە ، حکومەتەکەی سەر بە والی هەولێری تورکیا بەو هەموو هێز و میلیشیانەیەوە : هێزەکانی هەشتا ، زێرەڤانی ،پولیس ، پاراستن، هێزی شەو...ببورن ڕۆژ ،، هێزی تایبەتی سەرانی بنەماڵە ، سیخوڕە خۆ بەخشەکان ، چەکدارەکانی ماڵەوە و لە سەروو هەموویانەوە میت و سوپای تورکی لە ناوچەکە بێخەبەر بووو لەو پیلانە گەورەیە و والی  هەولێیری تورکیا کە زۆر شانازی بەوەوە ئەکات کە لە سایەی سەری بنەماڵەکەیەوە هەرێم مێش بەلایا بڕوا ئەوان ئاگادارن و چۆن شەنگالیان پاراست ئاواش هەرێم ئەپارێزن ! دەرکەوت کە چۆن بۆ مەبەستە سیاسییەکانی خۆیان هەرچی سیناریۆ و کەڵەکەبازی هەیە ئەنوێنن و لە بیریان چۆوە ئەمجارەش وەک ئەوانی پێشوو لای خەڵک بوە نوکتە و گاڵتە پێکردن ، ........
لەسەر ئەم کەونە گەورەیە و بە هەموو عورف و عاداتێکی یاسایی هەر کەسێک تۆمەتێکی خرایە پاڵ بێ تاوانە تا ئەو کاتە دادگا بە پێی یاسا کەتنەکەی ئەسەلمێنێ  یان گومانەکە بەتاڵ ئەکرێتەوە یان حوکم ی تاوانەکەی وەرئەگرێ ، ئەوەیڤکە دیمان ڕێک پێچەوانەی ئەوەوە بوو ، پێشتر والی خۆی بە زاری خۆی ووتی ئەوانە تاوانبارن !! واتا پێش دادگایی کردنیان بڕیار هەیە کە ئەوانە تاوانبارن و دادگایی کردنیشیان دوای بڕیارەکەی والی هەولێر بۆ ئەوە بوو ئایا ئەوان گومانیان هەیە لە فەرمانی والی ؟ ڕێک پێچەوانەی پرۆسەی یاسایی  باو: یەکەم جار حوکم ، دووەم گومان کردن لەتاوانەکە ، ئەمەش خۆی لە خۆیا داهێنانێکی تری دیمکراتیەکەی سوکرات و ئیفلاتۆنە لە هەرێمی کوردستانی نیمچە ئینتدابی تورکیا،،،،،،
گۆڕینی ژمارەی ئۆتۆمبێل. ، میسینجەر گۆڕینەوە ، رەسم گرتنی مەطار ، ئەندام نەبوون لە نەقابەی ڕۆژنامە نووسان ، ئەم تاونانە ئەچنە خانەی تاوانی نەتەوییەوە وەک 
31/ی ئاب بۆیە نابێ بە ئاسانی تێپەڕێ ، ئەو تاوانبارانە ویستبویان بێ حورمەتی بکە ن بە کوردستانی هەر لە زاخۆوە تا حەمرین وبە خوێنی شەهیدان و بە ڕووبارێک لە خوێن ، جگە لەوەی کە ئەوانە دیوارێک..ببورن دەستێکیان لە پشتەوە بوە کە تا ئێستا نازانرێت بە دەستکێشەوە بوە یان بێ دەستکێش !!
كۆمیدیای دادگاکەی ویلایەتی هەولێری تورکیا ئەوەی دووپات کردەوە کە بە ناو دادپەروەر و دادگاکانی سەر بە بنەماڵە لە باشترین حاڵەتا کادیری حیزبی یان فەرمانبەرێکی گوێ ڕایەڵن ، چۆن کادیرێک ئەبێ بە ئەندامی لق بۆ تەقە کردن لە خەڵک ، چۆن کادیرێكی تر ئەکرێ بە بەرپرسی" ناوچە" بۆ رفانی نەیارێکی بنەماڵە چۆن کەسێک ئەبێ بە وەزیر هەر بۆ درۆ کردن، ئاواش چەن نەفەرێک ئەخرێنە دەزگای باڵا و لە باڵاش کورت تری قەزائی بۆ جێ بە جێ کردنی بریارەکانی دەسەڵات لە تەسفیە کردنی دەنگە ناڕازی و بە جورئەت و سەربەخۆکان لە رێگەی دادگایەک بە سپۆنسەری خودی دەسەڵات... ئەمەش " محکمة الثورة" ی بەعسمان بیر ئەخاتەوە ، بەڵام بەعس بە ئاشکرا تۆمەەتەکی پێ ئەووتیت کە تۆ  دژی سەددام و حیزبی بەعس و سیخوڕی ئیسرائیلیت ، لە لقی هەولێری هەمان دادگا جورئەتیان نیە بڵێن تۆ دژی سەرۆک ! و بنەماڵە و دیکتاتۆرییەتی ، سیناريۆی میسینجەر و ئۆتۆمبیل و سیخوڕی بۆ لایەنێکی ئیقلیمی ئەهێننەوە ، هەقی خۆیەتی بپرسین میسینجەرێک حوکمەکەی شەش ساڵ بێ ، ئاخۆ دزینی 27/ملیار دۆلار لە قوتی خەڵک حوکمەکەی چەن بێ..؟
لاتین ئەمريکێکان ووتەیەکیان هەیە کە ئەڵێ: 

" موسیبەتی ئێمە ئەوەیە کە لە ئەمریکا نزیک و لە خواش دوورین.."

جێ ی خۆیەتی ئێمەش بڵێین

موسیبەتی ئێمەش ئەوەیە کە لە بنەماڵە نزیک و لە خواش دوورین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە