دادگای سەورەى بەعس، بە هەموو دڕندایەتییەکى رژێمەکەیان زۆر لە بنەماڵەى بارزانى شەریفتر بوون


حزبەکانی خاوەن پێگە بۆ چی نازانن سلێمانی و هەڵەبجە گرنگیەکەی لەچیدایە گەر ببێتە هەرێمێکی سەربەخۆ

Thursday, 02.18.2021, 22:08

274 بینراوە


حزبەکانی خاوەن پێگە بۆ چی نازانن سلێمانی و هەڵەبجە  گرنگیەکەی لەچیدایە گەر ببێتە هەرێمێکی سەربەخۆ ئەمە پرسیارەکەیە گەر دەتانەوێ هەرێمی کوردستان ببێتە نمونەکی جوانی پێشکەوتی و دیموکراسی. مێژوو پێمان دەڵێت پارتی دیمۆکراتۆ سیاسەتی کۆریای باکوری هەڵبژاردەوە لەسەر ئەو ڕێبازە دەڕوات ئێوەی حزبەکانیش بەتەواوی نیشتیمان پەروەریەکەتانەوە بێهیوای کردون لەو ڕۆژەی خاوەن حزبن تاکو ئێستا بۆیە تکایە داواتان لێدەکەم لە تەواوی حزبەکان بەتایبەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گۆڕانەکەی کاکە نەوەو نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە تایبەتی گەر دەیەوێت ببتەوە یەکێتیەکەی شاخ و خاوەن خەبات و فکرە ڕۆشنەکەی جاران کە بۆ ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی تێئەکۆشا  خەونی شەهیدەکانیش بێتە دی و نەوەیەکی پڕ لە هیوا لەدایک بێت پێوەیستە بیر لەدروست کردنی هەرێمێك  بکەنەوە بە هاوکاری حزبەکان لە شاری سلێمانی هەڵمەتی ڕۆشەن بیری وهەڵەبجەی زام دار بیکەن بە ئایندەیەکی گەش بۆ تەواوی عێراقی فیدڕاڵ ئەم هەرێمە بکەنە کۆریای باشور وە بەگوێرەی دەستوریش هەنگاوبنێن و مژدەی لە دایك بونی (هەرێمی دیموکراسی کوردستان)  ڕا بگەیێنن و خەڵك بە ئازادانە لە هەڵبژار دنێک خاوەن ڕای ئازاد لە بڕیار بە نەخێر یان بە بەڵێ  گەربەڵێ براوە بوو بە پێی دەستوری عێراقی فیدڕاڵ لەدایك بونی ئەو هەرێمە ڕابگەیێنن دەست بەجێ دەستور ێکی پێشکەوت و خواز دا بمەزرێنن لەلایان دەستور ناسانەوە بۆ بەڕێوە بردنی هەرێمێك بەناوی  (هه رێمی دیموکراسی کوردستان) وە دەستورەکەی پێشکەوت و تربێت لە دەستوری ئەمەریکی وفەڕەنسی و بەریتانی.وە  مرۆڤ دۆستی باڵاتر بێت لەسەرمایە داری هەڵبژاردنێکی پاكیش ئەنجام بدرێت بۆ دەنگدان لەسەر دەستور و نوێنەرانی حزبەکان بۆ پەڕلەمان و دامەزراوە حوکمیەکان و ئەنجومەنی پارێزگاکان نمونەیەكیش بێت لە پاکی هەڵبژاردنەکان سەرەتایێك بێت بۆ دروست کردنی هیوای هەرێمەکە و خەڵکەکەی دەست بەجێ دەستبکرێت بە ژێرخانێکی ئابوری پتەوو دور لە گەندەڵی و هێزی سەربازی بکرێتە هێزێکی نیشتیمانی بۆ ئەمەش من وەك نوسەرێك دوو پێشنیارم داڕشت وە بە ئیرادەی ئێوە جێبەجێ دەکرێت هۆردوو کێشە گەورەکەمان لە گۆڕ دەنێین یەکەم چۆنیەتی دروست کردنی هێزی نیشتیمانی لەو دەستورەی دای دڕێژین  یاسایەکی زۆر توندی بۆ دەرکەین هەموو کار و چالاکیەکی حزبی و باسکردنی حزب و سیاسەت لە نێوو هێزەکان قەدەغە بکرێت بەسزای زیندانی و لە سێدارە دان  بۆ هەر کارمەندێکی هێزی سەر بازی گەر یاساکەیان پێشەڵکرد .‌‌دووەم -خانەنشین کردنی تەواوی پلەدارەکان ئەوانەی زیاتر لە ئەستێرەکیان هەیە هەروەها جێگرتنەوەیان لە لایان عەریف و ڕەیس عورەفاو مفەوەز و ملازم دوەکان بە هاوکاری وڵاتە پێشکەوتوەکان و خۆمان خولی ڕاهێنانی جەستەی و ڕۆشەنبیری و مرۆڤ دۆستی و بۆبکەینەوە بیانکەینە پارێزەری دەستور و یاساو نیشتیمان  و خزمەت کاری هاوڵاتیان فێریان بکەین بەرگری لە ئازادی و دیموکراسی و نیشتیمان پەر وەریمان بکەن هەروەها فکرەی ئابوریشم وەك نوسەرەك دەخەمە ڕوو بۆتان لە دەستور دا ئەبێت بچەسپێندرێت و بەپێی یاسا کار بکرێت بەوەی لە هەر داهاتێکی ئەو هەرێمە سایتێکی تایبەت بەخۆی هەبێت بۆ نمونە داهاتی نەوت و گاز خاڵە سنوریەکان باج و ڕسوماتەکەن تەواوی ئەو سامانانەی ئەبنە  داهات بۆ ئەو هەرێمە زۆر بە شەفافی و دور لە هەمووکارێکی گەندەڵی حەفتانە لە سایتەکانی خۆیان بۆ هاوڵاتیانی ئەو هەرێمە بیخەنە ڕوو. بوجەی ساڵانەش سایتێکی تایبەتی بەخۆی هەبێت تە واوی وەزیر و شارە وانی و پارێزگار و نەحیەو قەزاکان سایتی تایبەتیان بۆ دروست بکرێ و چۆن و لەچی خەرجیان کردوە بەم شێوەیە تەواوی زانیاریەکانی داهات و سەرفکردنی دەکەوێتە ژێر دەستی دادگاو حکومەت وخەڵك و پەڕلەمان و ڕۆژنامەنوسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن زۆر بە ئاسانی ئەتوانین  گەندەڵی بنبڕ کەین و ڕووبەڕوی دادگایان کەینەوەو  دەرونی هاوڵاتیانی ئەو هەرێم  ئارام بکەین و هەرێمێکی  داد پەروەری ئابوری دروست کەین و ژێرخانێکی زۆر باشیشمان دەبێت گەر گەنەدەڵی بن بڕبێت و بوژانەوەیکی گەورە دەبینین لە بواری کوشتوکاڵ وئاژەڵ داری و گەشت و گوزار  و سامانی نەوت و غاز و هەموو جۆرەکانی وزە وپیشەسازی و  داهاتەکانی تاك بە تاکی خەڵکی ئەو هەرێمەش بەرز دەبێتەوەو لە ڕووی ئابوریەوە پێشکەوت و خۆشبەخت دەبین ئەگەر بەغداش بوجە نەنێرێت داهاتی هەرێمەکە شاراوە نیه بەو شێوەیە داهاتەکەی هەرێم شەفاف دەبێت و هاوڵاتیانیش ڕازی دەبن بە پشکی مانگانەی موچەکانیان چونکە ئەزانن ئەم جۆرە حوکم ڕانیە لەبواری ئابوری  مانڳ بە مانگ بەرە و پێش ئەچێت و تەواوی کەرتەکان دە گەشێنەوەو موچەی وانیش بەرز دەبێتەوە لە گەڵی  گەر بەغداش ئامادە بوو بوجە وموچەو  مافی ئەو هەرێمە دابین بکات بە گوێرەی ڕێژەی دانیشتوانی ئێمەش وەك بەغدا ئەبێت بە پاکی و دور لەگەندەڵی سامانی هەرێمەکە بدەینە بەغدا تا ئابوری داد گەری دروست کەین نمونەیەك بین هەرێمی دیموکراسی کوردستان بکەینە خەونێكی  کەرکوکیەکان و هەولێریەکان و دهۆکیەکان هەوڵبدەن چاو لە ئێمە بکەن یان بێنە سەر ئەو هەرێمەی ئێمە تەنانەت پێویستی بە شۆڕشی سەربازیش بێت ئەگەر داواکاری وان ئەوەبێت بلکێن بەو سنورەوە ببنە هاوڵاتیەکی ئەو هەرێمە         نوسینی (ئومێد حەمەد ئەمین عەزیز.