کەرەکە بەرن بۆ لای بارەکە یان بارەکە ببەن بۆ لای کەرەکە

Saturday, 20/02/2021, 13:21

3986 بینراوە


عەلی باپیر بۆ ئەوەی لە ڕەڕەوەی دیموکراسی باشوور دوا نەکەوێ و نیشانی چوار دەوی بدا کە ئەمیش هیچی لە بنەماڵەی مەسعود و جەلال کەمتر نییە، ئەمجارە لە شانۆگەریەکی پڕ مەخسەرە و هەزەلیدا هاتووە، ناو و نیشانی لە (ئەمیر)ەوە گۆڕی بۆ (سەرۆك) و (کۆمەڵی ئیسلامی)ش بۆ (کۆمەڵی دادگەری).
نازانم حیکمەتی ئەم جۆرە نمایشانە لە کۆێدایە، کە ئەم بازرگانانەی باشوور هەریەکەیان دوکانێکی سیاسی بۆ خۆی و ماڵ و مناڵیان داناوە و خەڵکی عەوامی پێنج ئەستێرەیی پێ هەڵئەخەڵەتێنن. وا ئەزانن کاتێک ناوی دیموکراسی و سۆشیال دیموکرات و عەلمانی و دادگەرییان لەخۆیان بنێنن، ئێتر تەواو هەموو شتێك ئەگۆڕێ.. باشە پێمان ناڵێن دیموکراسیەکەی ئێوە کیلۆی بە چەندە؟ سۆشیال دیموکراتەکەتان بەکاڵی ئەخۆرێ، یان بە کوڵاوی؟.. وا وشەی دادگەریشی هاتە سەر، ئیتر پاڵی لێ بەنەوە بە ئیسراحەت، باوێشك وقڕقێنەی عەداڵەت بە صەلیە بڕژێنن بەسەرمانا.
خەڵکی باشوور زۆریان لە دیموکراتەکەی پارتی و سۆشیال عەشایرەکەی جەلال تێ تڕان، ئینجا نۆرەی دادگەریەکەی سەرۆك و ئەمیری ئێکسپایەری عەلە لووت ماسیە،، ئەو عەلییەی ڕێبین هەردی فوول ڕۆشنبیر لای خەڵکی شیرینی کردوە و پێی وایە کەسێکی زۆر ڕاست گۆیە.
جا خۆشیەکەی لەوەدایە ئەم عەلەیە خۆی دانی پێدا نا کە بەدەستی خۆی براکەی خۆی کوشتووە، لێرە و لەوێ ئەڵێ من ڕۆڵی خۆم بینی و عەدالەتی ئیلاهیم جێبەجێ کرد..
ئەم کابرایە جار جارە لەگەڵ خوا خەریکی پیاسە و ترێ و کاڵەك خواردنە و خواش کەسی لەم بەپیاوتر نەدۆزیوەتەوە و  جگە لەم ناچێتە خەوی هیچ موسڵمان و کەسێکی تر.
بەڕاست موسوڵمانینە ئاگاتان لە عەلی باپیر بێت  و دڵی مەشکێنن و چیتر هەستی ناسکی بریندار مەکەن چونکە تا ئێستا تەنها چوار ژنی هەیە و ئەڵێ بەیانیان پێش قاوەڵتی 200 شناو ئەکەم و نیازم هەیە تا 7 کلاجی بۆ نەکەم . ئەڵێ بۆ پێغەمبەر ئەو هەموو ژنەی هەبووە، ئەی بۆ من نەمبێ..ئەمەش وەك شێوازێکی دادوەری زۆری پێخۆشە..
دەی بارەکەڵا و ئەو کۆمەڵگایەی باشوور هەر ئەو نمونە جوانانەی پێویستە وەك جەنابی عەلی باپیری دادوەرچی.
خوایە بە زۆری نەزانێ و لێمانی نەشاریتەوە، دە بڵێن (ئامین!).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە