ڤـاڵنتینا تریشکۆڤـا یەکەم ئاسمانگەڕی ژن لە جیهان

Saturday, 20/02/2021, 13:33

5804 بینراوە


ڤاڵنتینا تریشکۆڤای رووسی، یەکەم ژن و بچووکترین ژن لە تەمەندا، بۆ یەکەم جـار لە مێژووی جیهاندا. لە تەمەنی (٢٦) ساڵیدا، لە رۆژی (١٦/ یۆنیۆ/١٩٦٣) دا، لە بنکەی ئاسمانی (بایکـۆنـور) لە (کازاخستان ) بە کەشتی ئاسمانی سۆڤیەتی (فۆستۆک ـ ٦) بە تەنیا چـووە خولگەی زەوی لە ئاسمانـدا. لە ماوەی (٣) رۆژ مانەوە لە ئاسمانـدا (٤٨) جـار بـە دەوری زەویـدا سووڕایـەوە. تا ئێـستا یەکـەم ژن و تەنیـا ژنـە لـە مـێژوو و لە جیهانـدا، کە گرنگـییەکی وای ئەنجـام دابێت. ئەو چـوار ئەمریکییکەی کە پێش ڤـاڵـنتینا تریشکـۆڤـا بە دەوری زەویـدا سووڕانەوە، تەنیا (٣٦) جار سووڕانەوە. ڤاڵنتینا لە پێش گەشتەکەی بۆ ئاسمان چاوی بە (نیکیتا خـرۆشۆف)ی سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەت کەوت. خـرۆشـۆف زۆر دڵشاد بوو، بە هەڵبژاردنی ڤاڵنتـینا تریشکۆڤا بۆ ئەو گەشتە  مێژووییە زۆر گـرنگە. کە کچـێکی ئـازا و دلـێر و گەشبینی رووسی دەچـێتە بۆشـایی ئاسمان و بە دەوری زەویـدا دەسـووڕێتـەوە. شـایـەنی باسیـشە، ڤـاڵـنتینا زۆر بـە نهـێـنی راهـێـنان و مـەشـقی دەکـرد. تەنـانەەت ماڵـەوەشـیان نەیـانـدەزانی. دایـکی و خـوشک و بـراکەی لە رادیـۆدا گـوێـیان لە هـەواڵی گەشـتەکەی بـۆ بـۆشـایی ئاسـمان بـوو. 
ڤـاڵنتـینا دوای تەوابـوونی گەشـتەکەی لە ئاسمانـدا، لە رۆژی (١٩/ یـۆنیـۆ/١٩٦٣) لە بەرزی (٢٠٠٠٠) هەزار پـێ، بە پەڕەشوت خـۆی هەڵـدایە ئاسمان و هـێواش هـێواش هـاتـەخـوارەوە بـۆ سەر زەوی. لـە ناوچـەیەکی نـزیکی سـنووری نێـوان کـازاخـستان و مەنگـۆلیا و چین لە باشووری سیبێریا، بە بێوەیی لەسەر زەویدا نیشتەوە. کە لادێیەکان بینیـان یارمەتیـان دا و بـۆ نانخـواردنی ئێـوارە بانگـیان کـرد. نـانی لەگەڵـیانـدا خـوارد. دوایی لیـژنەی پـزیشکی لـۆمـەیان کـرد، کە پێشـێلی یاسـای کـردووە، کە پێـویست بـوو لە پێــشا پشکـنـینی پـزیشکـیان بـۆ بکـردایـە. وەکو خـۆی دەیگـێڕێتەوە، کە گەیشتبۆوە سەر زەوی. کەچی روانگەی چاودێری لەسەر زەویـدا، وایانـدەزانی کە هـێشـتا هـەر لە خولگەی زەویـم و بە دەوری زەویـدا دەسووڕێمەوە و نەگەڕەوامەتەوە بۆ سەر زەوی. 

لـەو رۆژەوە (ڤـاڵنتـینا تـریشکـۆڤـا) بـە (پـاڵـەوانی یەکـیەتی سـۆڤـیەت) نـاوی دەبـەن. 
(ڤاڵنتینا فلادیمیرۆفنا تریشکۆڤا) لە رۆژی (٦/ ئـادار/ ١٩٣٧) دا، لە گوندێکی بچـووک کـە نـاوی (بـۆلشـویا ماسلینیکـۆڤـا) یـە، دەکەوێتـە سەر رووبـاری (ڤـۆڵـگا)، ســەر بـە هـەرێـمی (یـارۆسلاڤـل) ە، کە (٢٧٠) کیلۆمەتر لە باکـووری رۆژهـەڵاتی (مـۆسکـۆ) ی پایتـەخـتی رووسـیایە، لە خـێزانـێکی جـووتیـار لەدایکـبووە. ڤـاڵـنتینا دووەمـین منـداڵی خـێزانەکەیەتی، دوو خوشک و برایـەکـن. بـاوکی نـاوی (فـلادیمـێر تـریشکـۆڤـا) یە. لە پێشا جووتیار بوو، تراکتۆری کشتوکاڵی لێـدەخوڕی. لە کاتی جەنگی جیهـانی دووەمـدا، بـۆ بەرگـری لە وڵاتـەکـەی، بـوو بـە شوفـێری زرێپـۆشی جەنـگی، لـە سوپـای یەکـێتی سۆڤیەت. لـە شـەڕدا لە لایەن نازییەکانەوە کوژرا. بە پاڵـەوانێکی سۆڤیەت هەژمارکرا. ئەو کاتە تەمەنی ڤـاڵـنتینا دوو سـاڵان بـوو. بەخـێـوکـردن و دابینکـردنی بـژێـوی ژیـانی خـێزانەکەیـان، کـەوتـە ئەسـتۆی دایـکی کە نـاوی (ئـیلیـنا فـیودورۆفـنا تریشکـۆڤـا) یە. بۆ دۆزینـەوەی کارێـک باریـان کـرد بۆ شاری (یـارۆسـلاڤــل).
دایکی لە کارگەی چـنینی قۆماشدا کاری دەستکەوت. ڤـاڵنتینا لە تەمەنی (٨) یان (٩) ساڵیـدا، لە ساڵی (١٩٤٥) دا، چـووە قـوتابخانە. قـوتابییەکی زۆر زیـرەک و لێهـاتوو بـوو. لە سـاڵی (١٩٥٤) دا، لە تەمـەنی (١٧) ساڵیـدا، خوێنـدنی تەواوکـرد.
ماوەیـک شۆفـێری تراکتـۆر بـوو. بۆ ماوەیـەکیـش لە کارگـەیەکی دروستکـردنی تایەی ئـۆتـۆمبێل کاری کرد. دوایی لەگـەڵ دایکـیدا، لە هەمـان کارگـەی چـنیندا کـاری دەکـرد. 

ڤـاڵنتینا ئارەزوومەنـدی خۆهەڵـدان بە پەڕەشـوت بوو. بۆیە چـووە یانەیەکی راهـێنانی ئاسمانی لە شارەکەیـدا، بۆ خۆهـەڵـدان بە پەڕەشـوت. لەو یانـەیەدا مەشق و راهـێنانی دەکـرد. لە رۆژی (٢١/ مایـۆ/ ١٩٥٩) دا، کە تەمەنی (٢٢) ساڵ بـوو، بۆ یەکـەم جـار لـە فـڕۆکەیـەکی پەڕەشـوت هەڵـدانـدا، بـە پـەڕەشـوت خـۆی هـەڵـدایـە ئـاسـمان و بـە سەرکەوتوویی لەسەر زەویدا نیشتەوە. لەوە رۆژەوە ترسی شکا لە ساڵی (١٩٥٥) تا ساڵی (١٩٦٠)، (٩٠) جـار بە پەڕەشوت لەناو فـڕۆکەوە خۆی هەڵـدایە ئاسمان. وەکو پاڵەوانێکی پەڕەشـوت ناوبانگی دەرکرد. بەڵام هـێشتا لە کارگـەی چـنینـدا کاری دەکرد. بە ئێـواران دەوامی کۆلـیژی دەکـرد، تا لە ساڵی (١٩٦٠) دا، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلـێژی پیشەسـازییە سووکەکانـدا وەرگـرت. لە سـاڵی (١٩٦٠ـ ١٩٦١) سکرتێری یەکـێتی لاوانی شـیوعی بوو لە (یـارۆسلاڤـل). لە ساڵی (١٩٦٢) دا، بـوو بە ئەنـدامی حـیزبی شـیوعی.
بەهۆی ناوبانگ دەرکردنی لە خۆهەڵـدان بە پەڕەشـوت، لە ئەکادیمیای (زۆکۆڤسکی) ی هـێزی ئاسمانی جەنگی سۆڤـیەتدا وەرگیرا، بۆ خوێندن و مەشقکرن لە بەشی راهـێنانی کەشتـیوانانی ئاسمانی سـۆڤـیەتی. ڤـاڵنتـینا لە (١٩٦٩) دا بە سەرکەوتـووی و بە پلـەی (نایاب) تەواوی کرد. وەکو ئەنـدازیارێکی بۆشـایی ئاسمان، پلـەی ئەفـسەری (مـولازم) یـان پێـیـدا. دواییـش لە ساڵی (١٩٧٧) دا، لە دوای پێـشکەشکـردنی زیـاتر لـە پـەنـجـا لێکـۆڵـیـنەوە و بـاسی زانیـاری، بـڕوانـامـەی (دکـتـۆرا) ی، لـە زانیـاری ئەنـدازیـاری تەکـنەلـۆژیـادا وەرگـرت.
رکەبەریەتییەکی توند لە نێوان ئەمريکا و سۆڤیەتدا، لە بواری باڵادەستی ئاسمانگەڕیدا هەبـوو. بە تایبەتیـش دوای گەشتەکەی (یـوری گاگـارین) لە ساڵی (١٩٦١) دا، کە بـۆ یەکـەم جـار بـە دەوری زەویـدا سـووڕیـایەوە. ئەمریکا تـووشی و شـۆک و ترس بوو. 
(نیکۆڵای کامانین) کە بەڕێوەبەری راهـێنانی کەشتیوانە ئاسمانییەکانی یەکێتی سۆڤیەت بوو. لە میـدیاکانی ئەمریکاوە، ئەوەی زانی کە فـڕۆکەوانی ئەمڕیکی مەشق و راهـێنان بە ژنـان دەکـەن، بـۆ ئـەوەی ببـن بە کەشـتـیوانی ئاسـمانی. 
نیکـۆڵای لە بیرەوەرییەکانیدا نووسیوێتی و دەڵێت:" ناکرێت رێ بەوە بـدەین، کە یەکەم کەشتـیوانی ئاسمانی ژن ئەمریـکی بێـت، ئەمە دەبێتە لـۆمەکـردن بە هەسـتی نیشـتمانی ژنـانی سۆڤـیەت" لە دوای چەنـدین تاقـیکردنەوەی قـورس و پشکنینی وردی جەستەیی و دەروونی بۆ چوار ژنی رووسی بۆ گەشتێکی ئاسمانی کە ژنێک بنێرن، لەم چوار ژنە پاڵـیوراوە، لەبەر چەندین خەسڵەت و مەرجی پێویست، ڤاڵنتینا تریشکۆڤایان هەڵبژارد. 
ڤـاڵنتیا تـریشکۆڤـا کە لە ساڵی (١٩٦٣) دا، کە چـووە نـاو کەشتی (فـۆستـۆک ـ ٦) بـۆ هـەڵـدانی بەرەو ئاسـمان، دەیـزانی کە گەشـتەکەی زۆر ئاسـان نییە و چـارەنـووسسازە. بەڵام گەشبـین و متـمانـەبەخـۆ بـوو، وتی:"ئـەی ئاسـمان شەبقـەکەت لەسـەر داکەنـە.. وا مـن بـۆ لات دێـم" گـەرچی لە سـووڕانـەوەی بە دەوری زەویـدا، تووشی ئێـڵجـدان و رشانەوە بوو، بەڵام خۆڕاگربوو. دوای سەرکەوتن و گەڕانەوەی بۆ سەر زەوی، چێژ و خـۆشی و خۆشەویستی گەشـتەکەی زیـاتر لا شـیرین بـوو، وتی:" هەرکەسێک کاتـێک لە بۆشایی دەرەوەدا بەسەرببـات، بە درێـژایی ژیـانی خـۆشی دەوێـت. خـەونی منـداڵـیم لە ئاسمانـدا هـێنایـەدی" ئەم سەرکەوتنـە مەزنـەی تریشکـۆڤـا، بوو بە مایـەی شانازی بۆ رووسیا و بۆ سەرجـەم مرۆڤـایەتی، بە تایبـەتیش بۆ ژنـان. ڤـاڵـنتینا تریشکـۆڤـا بە کـرداری سەلـمانـدی، کـە لە هەمـوو بوارەکانـدا، تـواناکـانی ژنـان لە تـواناکـانی پیاوان کەمـتر نیـن. ئـەو کـارانەی بـە پیـاوان دەکـرێن، بـە ژنـانیـش دەکـرێن. پیـاوان و ژنـان تـەواوکـەری یەکـترین. 
 ڤاڵنتینا دەڵێت:" ئەستەمە کە باڵندە بە یەک باڵ بفـڕی.. گەشتە ئاسمانییەکانی مرۆڤیش بەبێ بەشداری چالاکی ژنـان، پێـشناکەون" ڤـاڵنتینا دەشڵێت:" ئێمە لە بەردەم گەڕانەوە بـۆ سـەر مانـگ و دۆزینـەوەی هەسارەکـان داین، ئێمە رووبـەڕووی مەریـخ دەبیـنەوە، لەو بڕوایەدام، کە مەریـخ لە پیـاوان نابـوورێـت، گەر ژنـان لەنـاو تیمەکـانیانـدا نەبـن" ئەمە داوایەکی روون و ئاشکـرای تریشکۆڤـایە، کە پێـویستە ژنـان پەراوێـز نەکـرێن و لە گەشـتە ئاسمانیـیەکـان و دۆزینـەوەئ هـەسـارەکـانـدا بەشـداربـن. 
ڤـاڵنتینا تریشکۆڤا خەون بە هەسارەی (مەریـخ) ەوە دەبینێت و بە جوانترین هەسارەی دەزانـێت. لە ساڵی (٢٠٠٧) دا، لە یـادی جـەژنی لەدایکـبوونیـدا، کە فـلادیمـێر پـۆتـین سـەرۆکی رووسـیا، ئامـادەی بـوو، وتی:" گـەر پـارەم ببـوایە، حـەزدەکەم گەشتـێک بۆ سەر مەریـخ بکەم.. گەرچی لەو بڕوایەشـدام کە چـوونە سەر مەریـخ گەڕانەوەی نییە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئامادەم گەر بمنـێرن بۆ سەر مەریـخ" وتیـشی:"مەریـخ هـەسارە جـوانەکەمە، بـەڵام سـنووری ئـادەمـیزادیـش دەزانـم.. بـەلای ئێـمەوە هـێشـتا خـەونـە"
لە ساڵی (٢٠١٥) دا، کە کەشـتی (فـۆستۆک ـ ٦) ئەو کەشتیـیەی ڤاڵـنتینا پێی چـوو بۆ بۆشـایی ئاسمان و بـە دەوری زەویـدا پـێی سـووڕایەوە، لەگەڵ چەنـد کەشـتییەکی تری ئاسمانی و چەند دەزگایەکی تری ئاسمانی رووسی بۆ نمایش کردن خرانە (مۆزەخانەی زانیاری لەنـدەن) ی پایتەختی بریتانیا. ڤاڵنتینا تریشکۆڤا بۆ کردنەوەی ئەو مۆزخانەیە بانگ کرابـوو، لە وتەیەکیدا بەو بۆنەیەوە، بە خۆشەویستییەوە باسی لە کەشتیـیەکەی (سـپۆتیـنگ ـ ٦)  کـرد و بـە خۆشـەویستەکەی نـاوی بـرد و وتی:" خۆشەویستەکـەم، جـوانـترین و باشـترین هـاوڕێـم، جـوانـترین و بـاشـترین هـاوسـەرم" 
ڤـاڵـنتینا تـریشکـۆڤـا لە رۆژی (٣/ نۆڤـەمبەر/١٩٦٣) دا، لەگـەڵ کەشتـیوانی ئاسـمانی (ئەندریان نیکـۆلایـڤ) دا، هـاوسەرگـیری کرد. (نیکـیتا خـرۆشـۆف) سـەرۆکی یەکـێتی سۆڤـیەت و سـەرۆکی حـیزبی شیـوعـی و سەرکـردە باڵاکـانی حکـوومەتی سـۆڤـیەت لە (مۆسکۆ) دا، ئامادەی ئاهەنگەکەیـان بـوون. لە (٨ / یۆنیـۆ/ ١٩٦٤) کچێکیان بوو، بە ناوی دایکییەوە ناوی ناوە (ئیلیـنا). تەنیا کچە لە جیهانـدا کە دایک و باوکی کەشتیوانی ئاسـمانی بـن. لە ساڵی (١٩٨٢) دا، ڤـاڵنتینا و ئەندریان نیکۆلایڤ لەیـەک جـیابوونەوە.
ڤـاڵنتـینا بـۆ جـاری دووەم لەگـەڵ لیـوای پـزیشکی، دکتـۆر (یـولی شابـۆشنـیکـۆڤ ) کە بەڕێـوەبەری پەیمانـگای نەشتەرگەری بـوو، هـاوسەرگـیری کـرد. پێـکەوە ژیـان تـا لە ساڵی (١٩٩٩) دا، یـولی هـاوسەری کـۆچی دوایی کـرد. 
ڤـاڵنتیا لە ساڵی (١٩٦٩) دا وەک راهـێنەر و مەشقپێکەر لە بەرنامەی ئاسمانی یەکێتی سـۆڤـیەتـدا مایـەوە. راهـێنانی بە کەشتـیوانە ئاسمانییەکان دەکـرد. وەکو ئەنـدازیـارێکی تەکنـەلـۆژی ئـاسـمانی لـە سـوپـای یـەکـێتی سـۆڤـیەتـدا، درێـژەی بـە خـزمـەتکـردنی وڵاتـەکەی دا. لە سـاڵی (١٩٩٧) دا پلـەی (لیـوا) ی سەربـازی لە سـوپـای سـۆڤـیەتـدا وەرگـرت. بـەڵام جـارێکی کە نەچـووە بـۆ ئاسـمان.
ڤـاڵنتینا تـریشکـۆڤـا، ئەنـدامێکی چـالاک و بـاڵای حـیزبی شیـوعی سـۆڤـیەتی بـوو، لـە ساڵانی ( ١٩٦٩ـ ١٩٩١) ئەندامی ناوەنـدیی حـیزبی شـیوعی رووسیا بوو. گەلی پلە و پایـەی سـیاسی جـیـاوازی وەرگـرت، لـەوانـەش لـە سـاڵی (١٩٧٤ـ ١٩٨٩) ئـەنـدامی ئەنجـوومەنی بـاڵای یەکـێتی ســۆڤـیەت بـوو، کە دوایـی (هـەڵـوەشـێنرایەوە). ئەنـدامێ ئەنجـوومـەنی ئـاشـتی جـیهـانیـشە.
لـە (١٩٨٧ـ ١٩٩٢) ســەرۆکی فـیـدراسـیـۆنی کـۆمەڵـەکـانی هـاوڕێـتی و پـەیـوەنـدی رۆشـنبیری بـوو لەگـەڵ وڵاتـانی بیـانی لە جـیهانـدا. 
ڤـاڵنتـینا تا ئەمـڕۆش، وەکو چـالاکـوانێکی بـاڵای سیاسی ماوەتەوە. کەسایەتی و رێـز و پـێگەیـەکی تایبـەتی خـۆجـێی و نیـودەوڵـەتی هـەیە. 
ساڵی (١٩٨٩) بوو بە نوێنـەری هەرێمی (یاروسلاڤـل ئۆبلاست). لە ساڵی (٢٠١١) دا، وەکو نوێنەری پارتی رووسیای یەگرتوو بوو بە ئەندامی ئەنجوومەنی دۆمای نیشتمانی.
لە سـاڵی (٢٠١٦) دا، دووبـارە هەڵـیان بـژاردەوە. 
لە سـاڵی ( ١٩٦٨ـ ١٩٨٧) سـەرۆکی لـیژنـەی ژنـانی سـۆڤـیەت بـوو، لە ئەنجوومـەنی بـاڵای یەکـێتی سۆڤـیەتـدا. 
لە گەلێ کۆنگرە و بۆنەی جیهـانیدا وەک نوێنەری رووسیا بەشداری کـردووە. گەلێ لە وڵاتانی جیهانیش گەڕا بۆ ریکلام کردن بۆ باڵادەستی و تەکنۆلۆژیای ئاسمانی رووسیا. 
لە دوای (٢٠) ساڵ لە گەشتەکەی ڤـاڵنتینا. لە ساڵی (١٩٨٣) دا، یەکەم ژنی ئەمـریکی کەشتـیوانی ئاسـمانی (سـالی کـریستـین رایـد) لـە تەمـەنی (٣٣) ی ساڵـیدا بە کەشـتی ئاسمانی (چـالـینجـەر) ئەمریـکی، چـوو بـۆ بـۆشـایی ئاسـمان و خـولگەی زەوی. 
بە رێکەوتیش لە دوای (٤٩) ساڵ لە گەشتەکەی ڤـاڵنتینا، ژنـە کەشتیوانێکی چـینی لە رۆژی (١٦/ یۆنیۆ/٢٠١٢) دا بە کەشتی ئاسمانی (شنتشو ـ ٨) چووە بۆشایی ئاسمان. 
(ڤـاڵـنتینا تریشکۆڤـا) لـە رۆژی (٣٠/ ئەپـریـل/١٩٩٧) دا، کە تەمـەنی بـوو بە (٦٠) سـاڵ، بە بـڕیـاری سـەرۆکی ئـەو کاتـەی رووسیا (بـۆریـس یڵـتـسن) خانەنـشین کـرا.
ئەمساڵ تەمـەنی (٨٤) سـاڵە، تەنـدروستی باشـە. 
زۆرن ئەو خـەڵات و رێـزلـێـنانەی کە لە رووسیا و لە ڵاتانی تری جیهانـدا، پێشکەشیان بە (ڤـاڵـنتـینا تـریشکـۆڤـا) کـروون: 
١ـ لە لایـەن (نیکـیتا خـرۆشـۆف)ی سـەرۆکی یەکـێتی سـۆڤـیەت و سکـرتێری حـیزبی شـیوعی سـۆڤـیەتی، لە رۆژی (٢٢/ یـۆنیـۆ/ ١٩٦٣) دا، نازنـاوی ( پاڵەوانی یەکیەتی سـۆڤـیەت) ی پێـبەخـشی. 
٢ـ لە لایەن یەکێتی سۆڤـیەت و چەنـد وڵاتێکی تری جیهانەوە، چەندین نیشانەی ئازایی و ئافەرین و رێزلێنانی سەربازی و مەدەنییان، لە یەخەی ڤاڵـنتینا تریشکۆڤـا هەڵواسی.
٣ـ لە لایـەن نەتـەوە یەکگـرتـووەکـانەوە، (میـدالـیای ئـاشـتی) یـان پێـبەخـشی. 
٤ـ دوو جـار (میـدالـیای لـینـین) ی زێـڕینـیان پێبـەخـشی. 
٥ـ بـزافـی ژنـانی جـیهـانی (سـمـبا) خـەڵاتـێکی زێـڕینی بەنـرخـیان پێـشکـەش کـرد. 
٦ـ لە مانگی (ئوکتۆبەر/٢٠٠٠) دا، لە لەنـدەن خەڵات و نازناوی (باشترین ژنی سەدە) یـان پێـبەخـشی. 
٧ـ کەشتییەکی ئاسمانی سۆڤـیەتی کە بەرەو مانگ ناردیـان، وەکو رێـزلێنانێک بە نـاوی (ڤـاڵنتینا تـریشکـۆڤـا) ەوە بـوو. 
٨ـ نـاوی ئـەو گـونـدەش کە لـێی لەدایکـبوو، لە گونـدی (بـۆلشـویا ماسلـینیکـۆڤـا) ەوە گۆڕیـان، نـاوی بـووە بە گـونـدی (ڤـاڵـنتـینا تـریشکـۆڤـا). 
٩ـ ناوی یەکـێک لە چاڵەکانی سەر مانگ بە ناوی (ڤـاڵـنتینا تـریشکـۆڤـا) ەوە ناونراوە. 
١٠ـ لە سـاڵی (١٩٦٧) دا، ئەستـێرۆکەیەکـیان بە نـاوی (ڤـاڵـنـتینا) وە نـاو نـاوە. 
١١ـ ئەم وڵاتـانەش وەکو رێـزلێنانـێک. میـدالـیای زێـڕیان پێبەخـشی (چیکـۆسلۆڤـاکیا، ڤـێتنام، مەنگۆلیا) چەندین وڵاتی کەش. سەرجەم (١٢) میدالیای زێڕیان پێشکەش کرد. 
١٢ـ لـە رووسـیادا، وێنـەی ڤـاڵـنتینا تریشکـۆڤـایان لەسـەر پـوولی پـۆسـتـدا دانـاون. 
١٣ـ  لە یادی (٥٠) ساڵەی گەشتەکەیـدا، سەرۆکی رووسیا، فـلادیمێر پـۆتـین، خەڵاتی (ئەلـیکـسەنـدەر نیـڤـسکی) ی پێـشکـەش کـرد. 
١٤ـ چەنـدین شەقـام و قـوتـابخـانە و کـۆگـا و لە مۆسکـۆ و لە شارەکـانی تری رووسـیا بە نـاوی (ڤـاڵـنتینا تـریشکـۆڤـا) وە ناونـراون. 
١٥ـ میـدالـیای زێـڕینی (جـۆلـیۆ کـۆری) یان پێـبەخـشی. 
١٦ـ تیـپی موزیکی بەریتانی (کۆمپـیوتەر) لە ساڵی (١٩٩٨) دا، گۆرانییەکیان بە ناوی (ڤـاڵـنتـینا) وە تـۆمـارکـرد. ئەلـبوومی گـۆرانییەکـانیـشیان هـەر بـەم نـاوەوە دەرکـرد. 
١٧ـ فـلمـێکی دیکـۆمێنـتارییان لەسەر ژیـاننامەی و گەشـتە ئاسمانییەکەی دەرکردووە. 
١٨ـ بـوو بـە ئەنـدامی شـانـازی شـارەوانییەکـانی (١٠) لە شـارە گەورەکـانی جیـهـان. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە