حوکمڕانیی مەلامستەفای بارزانی!

Saturday, 20/02/2021, 13:40

4658 بینراوە


مرۆڤ ئەگەر توانی فریشتەیەک بکوژێ،ئەگەر توانی بە بێ سووچ وتاوان ژنێک بکوژێ،ئەگەرتوانی خوێنی هەزاران مرۆڤ بە فیڕۆ بدائیدی ئەو مرۆڤە لە ریزیی مرۆڤەکان ناژمێرێ.کەسێک دەتوانێ وەک ئینسان خاوەنی دووپێ ودوو دەست ودو چاوومێشکێک و.... بێ ، بەڵام ئەگەر کردەوەکانی لە ئاژەڵی دڕندە دڕەندەتر بێ دەکرێ ناوی مرۆڤە لە سەر دابنرێ؟ناوی ئەو مرۆڤە دەبێ کێ بێ؟ ئەو مرۆڤە دەبێ خاوەنی کام کەسایەتی بێ؟مرۆڤی بەرواڵەت ئینسان وبە دەروون وەحشی ،تەنیا دەبێ ناوی لێ بنرێ مەلامستەفای بارزانی.ئەو مەلا مستەفایەی کە بە ناوی شۆڕش ورزگاریی هەزاران بێتاوانی کوردیی بە کوشتداوە ولەدوای خۆشی کۆمەڵیک جەللادوسەرشۆڕی ترووکاندوە ولە جەستەی برینداری خاکی کوردستانی بەرداوە.ئەو رێبازەی کە مەلای خەتێ لە دوای خۆی جێی هێشتووە تەنیا بۆ نەگەیشتنی کوردە بە ئاواتەکانی.بڕۆن لاپەڕەکانی مێژووی مرۆڤ کوژەکانی بنەماڵەی بارزانی هەڵدەنەوە؟تابزانن چی دەبینن.

هیتلێر و مەلامستەفا:

هەرچەند لە دوونەتەوەی جیاوازودووکەسایەتی جیاوازن،بەڵام لە کردوە وهەڵسوکەوتدا خاڵی هاوبەشیان هەیە.من لێرەدا بە هیچ شێویەک پاکانە بۆ هیتلێرناکەم.مەلامستەفاوهیتلێر هەردووکیان کاریان مرۆڤ کوشتن وبە کوشتدانی مرۆڤەکان بووە.بۆیە هیچکامیان بۆ ئەوە نابن کە پاکانەیان بۆ بکرێ.بەڵام یەکێک لە خاڵە جیاوازەکانی ئەو دوودڕندەیە لەوەدایە:
هیتلێر،کاتێک شەڕی دووی جیهانی هەڵگیرساند توانیبووی تا رادەیەک دەستیی لە ئاوادەنکردنەوە وبونیادنانەوەی وڵاتی ئاڵماندا هەبێ،ئەو مرۆڤکوژە ببووبە هێزێکی ناونەتەوەیی کە دەیتوانی وڵاتی ئاڵمان بەرە ووڵاتێكی زلهێزیی جیهانی رابکێشێ،بەداخەوە بە پێچەوانەی ئەو رێكارە بووبە مایەی شەڕوماڵوێرانی.دوای چەند دەیە زیاتر ئێستاش ئاسەواریی بونیادنانەوەی ئاڵمانێکی نوێ بە سەر کارەکانی هیتلێرلەو وڵاتە بە چاودەبینرێ.
مەلامستەفای بارزانی ئەوەشی نەبووە.ئەو دڕندەیە جگە لەوەی کە سیاسەتیی قڕکردن وکوشتنی مرۆڤی کوردیی وەئەستۆی خۆی گرتبوو،کوردستانیشی بەرەو وێرانی رادەکێشا!کەس ئەو مافەی پێ نەدەدرا دژایەتی بکا یان رەخنەی لێبگرێ! چون بە شێوە گەلی جۆراوجۆرلە ناوی دەبردوو ناوی دەنا حوکومڕانی!
تائەوڕۆش پاشماوەکانی مەلامستەفا بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ دەبێ لە باشووری کوردستان هەمان حوکومڕانی بەڕێوە دەبەن کە لە سەر وەسیەتی باوکیان بونیادنراوە.کوشتن وتاڵان وزیندانیکردنی ئازادیخوازان لە ژێرناوی پاراستنی ئاسایشی بنەماڵەی بارزانی.زۆر دەستەواژەی شۆڕشی ئەیلوول لە لایان ئەو بنەماڵەیە وکۆیلەکانی دووپات دەبێتەوە!کەس ناپرسێ لە کوێی دونیادا بینراوە کەسێکی نەخوێندەواروسەرسەریی دەتوانێ لە سەر نەتەوەی کوردشۆڕش هەڵگیرسێنێ؟ ئەو شۆڕشەی کە بە دەست ماچکردنی شای ئێڕان کۆتایی پێ‌هات کوادەبێ ناوی شۆڕشی لێ بنرێ.

چارەنووسی مارگرێت جرجیس!

ئەو خاتوونە لە کەسایەتی خۆیدا بۆ کورد وەک فریشتەیەک دەرکەوتبوو تا بۆ رزگاریی نەتەوەی کورد چەکی شآنازیی دەشآن بکا.بەڵام لە بێبەختیان تووشی بە دڕندەکانی بنەماڵەی بارزانییە دێ!چون خاوەنیی سەروسیمایەکی جوانی شؤڕشگێڕانە بووە دەکەوێتە بەرهزریی هەوەسبازانەی یەکێک لە کوڕەکانی مەلامستەفا بە ناوی عوبێدللا بارزانی.ئەو خاتوونە ناودارە یەکەم ژن دەبێ لە شۆڕشی ئەیلوولدا / فشە شۆڕش/.عوبێدوللابارزانی دەخوازێ دەستدرێژیی پێ بکا کە چی خاتوومارگرێت ئازایانە بەرگریی لە خۆی دەکا رێگای ئەو کارە چەپەڵەی پێنادا.
دواتر عوبێدوللاکاتێك دەزانێ ئەو هەواڵە بڵاو بۆتەوە بەرەو بەغدا هەڵدێ ودەبێتە جاشی سەددام حوسێن.مەلامستەفای باوکی لە جیاتی فەرمانی دەستگیریی بۆ کوڕە ناپاکەکەی بدا،فەرمانی گرتنی مارگرێت جرجیسدەدا بە پیاوکوژەکانی.جگە لەوەش بڕیاری لە سێدارەدانیشی بۆ دەردەخا بۆخۆشی ئیمزای لە سەردەدا،گۆیا بە پێنووسێکی ئاڵتوونی ئەو واژۆیەی کردوە.
کاتێک لە مەلا دەپرسن چۆن بە بێ حوزووری لایەنەکەی دیکە ئەو فەرمانە دەردەکەیە لە جوابدا دەڵێ:سەرۆکایەتی دەبێ ئاوا بێت دەنا حوکومڕانی ناکرێت!

کۆتا گووتن:

باشووری کوردستان لە دەروازەی هەزارەی سێدا بە دوو بنەماڵەوە خەریکە سەرخان وژێرخانیی بەرەو داڕمان دەچێ.سی ساڵە جگە لە دزی وڕاووڕووت هیچی لێ شین نەبووە.ئەوەی کە لە رادە بەدەر جێگای مەترسیە دانیشتوانی ئەو بەشە لە کوردستانە کەهەستیی نیشتمان پەروەریی وزمان وکولتور ودابونەریتیی ئەو خەڵکەش بەروداڕمان هەنگاو دەنێ. بەشێکی زۆرینەی خەڵك رۆژانە بۆ ژەمە نانێک سەرگەردانن.گەنجەکانی ئەو خاکە رۆژانە بیر لەوە دەکەنەوە چۆن وڵات بە جێ هێڵن.گەندەڵی وفەساد وبێ رەحمیی تان وپۆی ئەو دەوەرەی داپۆشیوە.بێگانە پەرەستیی بۆتە باو،ئازادیخوازانیش دەبرێنە ناو زیندانەکان!تاقمێکی جینایەتکارو بێ ئەخلاق لە لایان ئەو دەسەڵاتەوە تێڕکراون ودەگیانی خەڵک بەردراون.لە هەمووچین توێژێکیش کۆیلەتر ئەو کەسانەن کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە وچەکیان بۆ ئەو دەسەڵاتە مرۆڤکوژە دەشآن کردوە.هەرکاتێک چاوم بە وێنەی مارگرێت دەکەوێ من شەرم لە کورد بوونی خۆم دەکەم،کە فریشتەیەکی وەک مارگرێت بە دەست جەللادێکی وەک مەلا مستەفا حوکمی کوشتنی بۆ دەرچووبێ بە بێ ئەوەی کە تاوانێکی هەبووبێ!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە