دە پرسیار لە بزووتنەوەی گۆڕان (بزووتنەوەی درۆ)بەشی سێیەم

Saturday, 20/02/2021, 20:34

2172 بینراوە


سەرباری ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان زۆرترین ڕەخنەی میدیای دەگرت لە ئەنجامی دواین هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام پێش سەرجەم لایەنەکانی تری کوردستان هەڵپەی بەشداری کردنی بوو لە دواین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مسرور بەرزانی و بە چەند پۆستێک بەشداری پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، ئەگەرچی لە ئێستادا تەمەن ئەم کابینەیە لە نیوەدایە بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان هیچ گۆڕانکاریەکی نەهێنایە کایە و تەنها هاتوهاواری میدیای بوو لێرەوە کۆمەڵێک پرسیار ئاڕاستەی دەکەم کە بزووتنەوەی گۆڕان باڵا دەستە تێیدا و پۆستی وەزیر و  بریکاری وەزیری بەدەستە لە ناویاندا وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی دارایی  و دەپرسم.

١- کوا مافی خاوەن پێداویستی تایبەتەکانی کوردستان ؟
٢- کوا مافی بێوەژنە خێر لە نەدیوەکانی کوردستان؟
٣- کوا مافی گەنجانی کوردستان؟ 
٤- کوا هەلی کار بۆ گەنجانی کوردستان؟
٥- کوا قەرزی ماوەکورت (قەرزی بچوک) و ماوە درێژ بۆ هاوڵاتیان؟
٦- کوا مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران؟
٧- کوا دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا؟
٨- کوا بەرهەمی یاسای چاکسازی و گەڕانەوەی داهات بۆ حکومەت؟
٩- کوا داهاتی نەوتی گەڕاوە بۆ وەزارەتی دارایی؟
١٠- کوا یاسای بووجە؟

ماویەت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە