KURDISTANPOST
شاسوار ماوەتی
زانیاری لەسەر کارگەی جگەرەی ماوەت
Monday, 22/02/2021, 23:59
6128
بینراوە
لە ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی کارگەیەک دروستکرا بۆ بڕین و دروستکردنی بەرد و کاشی. چەندین جار بودجەی بۆ تەرخان کرا، بەڵام پارەکە کە بریتیی بوو لە چەندین ملیۆن دۆلار لە نێوان بەرپرس و بەڵێندەرەکاندا خورا، هەرگیز پرۆژەکە جێبەجێ نەکرا و ئەو کارگەیە دروست نەکرا. بۆیە چەند ساڵێک ئەو شوێنە بە چۆڵی مایەوە و کەس بە لایدا نەدەچوو. پاش ماوەیەکی تر لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەو شوێنە کرا بە کارگەی جگەرە. لە بری کورد، سەرجەم کرێکارەکانی نیپاڵی و فلیپینی و پاکستانی و ئێرانینان بۆ هێنان و لە کورد قەدەغە کرا کە بەو ناوەدا بچێت! ئەوانیش بەڵێنیان لێوەرگیراوە، کە زۆر بە نهێنی ئیشی تیا ئەکەن. تا ئێستا کەس نازانێت چ جۆرە جگەرەیەک لەو کارگەیە بەرهەم ئەهێنن.
لە دواییدا لەو گارگەیەدا تەنیا چەند کەسێکی ئەو گوندانەی دەوروبەریشیان هێنا، ئەویش وەکو پاسەوان و پاککەرەوە، کە ناشهێڵن بە هیچ جۆرێک بچنە ناو کارگەکەوە.
گومانەکان زۆرن، یەکێک لەو گومانانە ئەوەیە، کە دەڵێن جگەرەی قاچاخ و ناتەندروستی تێدا دروست دەکرێت، بەڵام ئەمە ناچێتە عەقڵەوە، بەڵکو گومانی تر هەیە، ئەویش ئەوەیە، کە دەرمانی هۆشبەر و حەشیش و جۆرەکانی تێدا دروست دەکەن
ئەو کارگەیە لەلایەن نەبەزی حاجی عەبدولی حاجی سەعیدی قەشانەوە سەرپەرشتی ئەکرێت، کە کارگەکە ئەکەوێتە بەرامبەر گوندی قەشان.
نەبەزی حاجی عەبدول و براکانی ئیش بۆ لاهور شێخ جەنگی ئەکەن لە ڕێگەی ئاکۆ شێخ جەنگی برایەوە، کە چەندین جار سەردانی کارگەکە و گوندی قەشانیان کردووە.
کارگەکە بە ناو موڵکی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانییە ئێستا کراوە بە ناوی ئاکۆی شێخ جەنگیەوە.
تا ئیستا نازانرێت مۆڵەتی فەرمی لە کێ وەرگرتووە و چۆن کراوە بە کارگەی جگەرە.
گومانی دیکە زۆرە لەسەر ئەم کارگەیە کە کاری قاچاخ و نایاسایی تێدا بەڕێوە دەچێت، شوێنەکە زۆر بە زۆر بە توندی چاودێری دەکرێت و ناهێڵن کەس نزیکی بکەوێتەوە.
تەماشای وێنەکان بکەن، ئاکۆ ئەو کەسانەن کە سەرپەرشتی ئەو شوێنانە دەکەن.
لەگەڵ ئاکۆ شێخ جەنگی ئەو کەسانەن سەرپەرشتی ئەو شوێنە ئەکەن.
لە کۆتاییدا دەبێت بەو خەڵکە سادە و ساویلکانە بگوترێت، کە بنەماڵەی تالەبانی و برازاکانی، بەتایبەتی لاهور هیچ جیاوازییەکی نییە لە کوڕەکانی مەسعود بارزانی، چونکە هەموویان لەناو یەک بەلەمدان، بڕوا مەکەن کاتێک باسی ناکۆکی نێوانیان دەکرێت. ئەمانەش بەڵایەکن دەبێت هەوڵ بدرێت کورد لە کۆڵ خۆیانی بکاتەوە.
کەی ئەو رۆژە دێت، جارێ نازانین.
تێبینی: دوای بڵاوبوونەوەی ئەم نووسینە، خوێنەرێک ئەم زانیارییەی خوارەوەی بۆ کوردستانپۆست نووسیوە:
رۆژێك لە گەرانەوەم لە ماوەتەوە بۆ سلێمانی نەفەرێكم لە بەردەم کارگەکە بەردەكە ھەلگرت وتی ئەرۆمەوە تاكو ماڵێ، پاش قسەكردن و یەكترناسین وتی لەو کارگەیە ئیش ئەكەم ئیشی پاكردنەوە ئەكەم.
باسی ئەوەی كرد كە كراوە بە کارگەی جگەرە
وتم كێن ئەوانەی ئیشی تیا ئەكەن وتی ھیند ی و نیپالین
پرسیارم لە جۆری جگەرەكە كرد نەیزانی
وتم چۆن نایزانی بیستبێتت و یان پرسیار كردبێت
وتی پێیان وتوین جۆرێكی ھیندیە
بەراشكاوانە وتی من و پاسەوانەكە ناتوانین بچینە ژورەوە، ھیچ كاتێكیش لۆگۆ یان نوسینێكم بە كارتۆنەكانەوە نەبینیوە تا پێتی بلێم
بەھەرحال كەسێكی فەقیر و داماو بوو .. دیار بوو، كە راستیەكان ئەلێت
منیش لەو رۆژەوە بۆم دەركەوت كە ئەو قسەو باسانەی ئەكرێت سەبارەت بە کارگەکە راستن، گوایە جگەرە یان ھەر شتێكی نایاسایی تیا بەرھەمدێت. گەر نا بۆ گەنجێكی ماوەتی یان كەسێكی تر دانامەزرێنن بۆ جگەرە عیلم و زانستی و نهێنی بۆ چیە؟
ئاخۆ چ شتێكی قەدەغەی تیا دروست دەكرێت
ئایا كەس ئاگادارە چی ئەگوزەرێت؟
شاسوار ماوەتی
© 2019- Kurdistanpost