چێگوارا و قاسم سلێمانی!؟

Tuesday, 23/02/2021, 22:37

3684 بینراوە


ئایا دەکرێ مرۆڤێک نۆکەر و گوێلەمستی بکوژیی باوکی خۆی بێ؟

ئایا دەکرێ مرۆڤێک کار و پیشەی پێداهەڵاگووتن بێت بە کەسانێکدا، کە بکوژی باوکی خۆی بێ؟
من دەڵێـم بە دەگمەن ئەو شتە بینراوە و روویداوە! بەڵام بابەتی ئاوا روودەدات لە نمونەی کەسانێکی وەکو ئاری هەرسین کە چاپەزیی بەر دیوەخانی بنەماڵەی بارزانییە!
ئەو ناکەسە کاتێک باس لە پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی دەکا، لە بیری دەچێتەوە، کە باوکی چۆن کوژراوە، لە زمانی ئاغاکانییەوە پاساو دەهێنێتەوە! مەسعودیش بەوە دڵی دەداتەوە، دەڵێت: بکوژەکانی باوکتمان وەکو سەگ تۆپان، دەشزانێت کە بنەماڵەی بارزانی خۆیان باوکیان کوشتووە و بەو کەسانەیان وتووە باوکی ئاری هەرسین بکوژێت، دوایی کە بارزانی  کاری پێیان نەما ئەوانیشی کوشتەوە! چون ئەوە کارە رەوشتی ئەم بنەماڵەیە بووە.
 دەڵێن ژیان شیرینە. ئەوە راستە بەڵام نە بە هەر بەهایەک.
لە سەر سایتێكی کوردیدا کاوێژی ئاری هەرسینم خوێندەوە، کە چۆن پاکانە بۆ بنەماڵەی بارزانی دەکا و چۆن بە بەژن و باڵای کوردکوژێکی وەک قاسم سلێمانیدا هەڵدەلێ، دەیکاتە چێگوارا! دەروونناسەکانی پسپۆڕی بواری مێشک باس لە ئەو مێشکانە دەکەن، کە هەم بچووکن وهەمیش ژەنگیان هێناوە. دەبێ یەکێک لەو مێشکانە مێشکی ئاری هەرسین بێ. مرۆڤێک رۆژانە بکوژی باوکی خۆی لە بەر چاوان بێ، بەڵام خۆش خۆش زوڕنایان بۆ بژەنێ!
لە ناو گیانلەبەرەکانی گۆی زەویدا چەند گیانلەبەرێک هەن، خاوەنی مێشک نین لەوانە دەکرێ ئیسفەنجی دەریایی، بووکی دەریایی و ئاو دزیی دەریایی ناو بەرین، بەڵام زۆر بە راشکاوی دەتوانین مرۆڤێکی وەک ئاری هەرسینیش وەک گیانلەبەرێکی بێ مێشک ناو بەرین. ئەو بابەتە لە زانستیی پزیشکیدا زۆر دەگمەنە و سەیر و سەمەرەیە! چون مێشکی مرۆڤەکان لە دوو بەشی چەپ و راست پێکهاتووە. هەردوو بەش بە هاوئاهەنگیی یەکتر کاردەکەن و بیر دەکەنەوە. کەسانی وەک ئاری هەرسینیش خاوەنیی ئەو بەشەی مێشک نین. ئەگەر وا نەبایە ژیانی کۆیلایەتیان هەڵنەدەبژارد.

چێگوارا و قاسم سلێمانی:

کەسانی وەک ئاری هەرسین دووجار نۆکەرن. جارێک نۆکەری ئەربابێکن، کە ئەو ئەربابە بۆ خۆی نۆکەری ئەربابێكی وەک قاسم سلێمانیێە. لەوێدا مەسعود بارزانی بۆ خۆی نۆکەری قاسم سلێمانیە. ئاری هەرسینیش نۆکەری بارزانییە، کە بە دەستی دووەمیش دەبێتە نۆکەری قاسم سلێمانی.
پێناسەکردنی چێگوارا لە تەنیشت مرۆڤ کوژێکی وەک قاسم سلێمانی، رادەی نزمیی کەسایەتییەکی وەک ئاری هەرسین نیشان دەدا. مێشک گەنیوێکی وەک ئاری هەرسین بە ئاشکرا چەپڵە بۆ پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی لێدەدا و پییان دەڵێ: دەستتان خۆش بێت، کە باوکی منتان کوشتووە! چون باوکم نۆکەری بۆ ئێوە دەکرد، منیش من بە شآنازییەوە وەکو باوکم نۆکەرایەتیتان دەکەم!
ئەو رێبازە بە نرخەی، کە چێگوارا گیانی خۆی لە سەردانا، رێبازێکی بەرز و ئینسانی بووە، کە بۆی تێدەکۆشا. باوەڕێک کە مرۆڤ دەباتەوە پێگەی راستەقینەی خۆی. باوەڕێک کە ناسنامەی مرۆڤ بوون دەگەڕێنێتەوە بۆ هەموو مرۆڤەکان، کە چێگوارا خەباتی بۆ هەمووان کرد و لەو پێناوەدا گیانی لەدەست دا. باوەڕێک کە سنوری خۆ-ونکردنی مرۆڤەکانی بەزاند وخەوی لە تاریک پەرەستەکان زڕاندبوو، بۆیە بە تەواویی تواناوە هەولی لە ناو بردنی ئەرنستۆ چێگوارایاندا، بەڵام رێبازەکەی ئەو تا ئەوڕۆ لە دڵی ئازادیخوازانی جیهاندا بە زیندوویی ماوەتەوە.
ئەوەی کە جەللادێک و نەخوێندەوارێکی وەک قاسم سلێمانی هەولی سەرکەوتنی بۆ دەدا مێژوویەکی قڕێژ و گڵاوی ١٤٠٠ ساڵە بوو، ئەویش لە رەگەزی شیعەی سەر بە ڕێبازی خومەینی! ئاری نۆکەر چۆن ماف و رێگا بەخۆی دەدا بڵێ ئەوە دیرۆکەی چێگوارا بۆی تێدەکۆشا هەمان ئەو رێبازەیە کە قاسم سلێمانی تێیدا تون بە تون بوو؟ ئەوە لە تایبەتمەندیەکانی کەسانی وەک ئاری نۆکەرە، کە نازانێ بەکام زمان هەستیی نۆکەرایەتی خۆی دەرببڕێ. لەوەش بترازێ لە مەلامستەفا و پاشماوەکانی هەر زارپێسێکی وەک ئاری نۆکەری لێ شین دەبێ. لە فێڕگەی بنەماڵەی بارزانی زانکۆکار و پڕۆفسۆڕیی نەزانیش هەیە، کە هەروەک ئاری تێیدا سەرهەڵدەدەن. من کاتێک کاوێژیی ئاری هەرسینم دەگەڵ رۆژنامەوانێک دەخوێندەوە سەرم سووڕما  لەو گشت قسە قۆڕانەی کە بە بەژن و باڵای قاسم سلێمانیدا هەڵا دەگووت! چێگوارا و قاسم سلێمانی؟

بەشێک لە وڕێنەکانی ئاری هەرسین بۆ قاسم سێمانی:

.... لە راستیدا حاجی قاسم هەر هەمان شتی کرد، کە چێگوارای خەڵكی ئاڕژانتین بوو کردی! چیگوارا لە کوبا شەڕی کرد، پاشان پۆستی وەزاڕەتی جێ هێشت و چووبۆ بۆلیڤیا ولەوێ شەهید بوو.

تێبینی:

پێم حەیفە ناوی (کەر) لە سەر ئاری هەرسین دابنێم. چون لەوەتی کەر هەیە خزمەتیی مرۆڤ دەکا و قازانجی لە ئاری و ئاریەکانیش بۆ مرۆڤایەتی زۆر زیاترە. هەرسینەکانیش بەرهەمی مێشکی ژەنگاوی و چووکی پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانین، لەوە زیاتر چییان بۆ کورد لە دەست نەهاتووە.ئایا  بەراستی کەسایەتیی و ئامانجی چێگوارا و قاسم سلێمانی یەک ئامانج بووە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە