مەلا بەختیاری حوڵحولی

Friday, 26/02/2021, 23:42

4963 بینراوە


 ئەمڕۆ میدیای باشوور هەواڵێکیان لەسەر مەلا بەختیار بڵاو کردەوە کە تیایدا مەلا  لە بارەی باوەڕ و بێ باوەڕیی....فتوانوویەتی.
 مەلای بێعەمەل ووتوویەتی:
نەبوونی باوەڕ بە ئایین مانای بێ سەروبەری ئەگەیەنێ و زیان لە کۆمەڵگە ئەدا،
مەلا خۆی ئەڵێ:
من باوەڕدارم و سوننە مەزهەبم وە باوەڕم بە قورئان و پێغەمبەر هەیە.
ئەم مەلا دەم هەراشە کە قسە لە زاری ناوەستێ و دەمی دایمە تەتەڵەیەتی هەر ڕۆژەی لەبار و ئاوازێ ئەخوێنێ.. ڕۆژێ مارکسی لینینی و ڕۆژی دوای ئەو کراسەکەی ئارامی لەخۆوە پێچاوە و باسی علمانیەت و شۆڕشی فەرەنسی و سەردەمی ڕینیسانسمان بۆ ئەکا.. زۆر ناخایەنێ دەست ئەکا بە سەفسەتەی فەلسفە خۆی لێ ئەگۆڕێ و کانت و دیکارت بە شاگردی خۆی نازانێ.. جگە لەمانەش وێنای خۆی وەك شۆڕشگێڕێك نیشان ئەدا و جیڤارا بە سێبەری خۆی ئەزانێ .. ئەوە باسی داستانەکانی ناکەین کاتێ لەگەڵ 22 تەیارەی بەعس لە گەرمیان بەشەڕ دێ و هەمویان هەڵئەفڕێنێ.. 
مەلا بەختیار دوای ئەوەی  ئاشەکەی لەکار کەوت ووتی قەحبەم بچمەوە نێو یەکێتی،، کەچی وەك ماسی بیری چۆوە و بەهەڵپە هەڵپ خۆی گەیاندەوە قەحبەخانەکە، چونکێ ئەیزانێ مەنجەڵ بۆ سەرقاپی خۆی ئەگەڕێ. مەلای لیژنەی ئۆلۆمپی ماوەیەك سەری کردە سەر وەرزش و ئەوەشی وەك خۆی سووك و ڕیسوا کرد، ئێستا وەرزش لە سلێمانی دواکەوتوو ترین پیشەیە کە مرۆڤی ئەو شارە شانازی پێوە بکەن.
بەکوردیەکەی ئەوەی ئەم کابرایە کردویەتی و دەستی داوەتێ، تێك و پێکی داوە و سووك و ڕیسوای کردوە..هەر لە سیاسەت،فەلسەفە،شۆڕش،خەباتی چەکداری و وا ئێستاش لێکۆڵەرەوەی ئایینی. باشە ئێمە پرسیارێك ئاڕاستەی خەڵکی ئەکەین و ئەپرسین بەڕاست وایە کۆمەڵگە پێشکەوتوەکان بێ سەروبەرن، لەکاتێکدا ئایین هیچ ڕۆڵێکی نیە لەو پێشکەوتنە.. ئایا کۆمەڵگایەکی وەك چین،یابان،کۆریا،ئەوروپا و ئەمریکا کە ئایین نەك هەر پەراوێز خراوە بەڵکە لە دەسەڵاتی سیاسیش جیاکراوەتەوە، کۆمەڵگەکانیان بێ سەروبەرن.. حەتمەن وەڵامەکەی هەموان باش ئەزانین،،ئەوە کۆمەڵگایەکی وەك ئەوەی مەلا ناحاڵیە بێ سەروبەرە لەبەرئەوەی هیچ لەمانای ئایین و سیاسەت نەگەیشتوون.
هەر بۆ بیرهێنانەوە ئەم مەلا نەخوێنەوارە لەکاتی شەهید کردنی سەردەشت عوسمان بەدەستی ئەم مەسرورەی سەرۆك وەزیرانی ئێستا پاکانەی بۆ ئەو تیرۆر کردنە هێنایەوە و ئەیووت هەق نەبوو سەردەشت ناوی کچی بارزانی بهێنایە و داوای خوازبێنی کردنی کردبێ.. ئەوەندە کاڵفام بوو نەیئەزانی کەوا سەردەشت عوسمان بەشێوازی فەنتازیانە ئەو ووتارەی هۆنیبۆوە و مەبەستی سووك کردن و خوازبێنێ کردن نەبوو.
حول حولی: بۆ کەسێك کە نەزانێ چی ئەکا و چۆن بڕیار لەسەر شتێك بدا وەیان هەر دەمەو بڕیارێك بدا و زوو پەشیمان ببێتەوە، وەیان هەندێ‌ جار وەك (کەری ناو جۆگە)ش بەکار دێ.

کوردستانپۆست:

مەلا بەختیار ئەمڕۆ 2021/2/26 لەبارەی باوەڕ و بێ باوەڕیی بە ئاین دەڵێت: نەبوونی باوەڕ بە ئایین مانای بێ سەروبەری دەگەیەنێت و زیان لە کۆمەڵگا دەدا، هەروەها دەڵێت: من باوەڕدارم و سوننە مەزهەبم و باوەڕم بە قورئان و پێغەمبەر هەیە.
بەو بۆنەیەوە بەشێک لە ڤیدیۆیەکی کۆن بڵاودەکەینەوە، کە کاتی خۆی لە رۆژی 2004/4/25 لە ئەڵمانییا لە کۆڕێکدا کردوویەتی، بزانە چ قسەیەک لەسەر ئیسلام دەکات.
ئەم ڤیدیۆیە لە ئەرشیفی تایبەتی (کەمال جەمال موختار) وەرگیراوە، بەو زوانە تەواوی سیمینارەکەی لە یوتوبی کوردستانپۆست دادەنێین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە