Friday, 26/02/2021, 23:46
2890 بینراوە
ماوەیەکە باسی هەرێمی سلیمانی و سەربەخۆیی ئیداری و دارایی دەدرێت بوگوێی خەڵکی سلێمانی داو،خاوەنانی ئەم دوو بۆچوونە واخۆیان نیشان دەدەن،کەلەخەمی سلێمانی و خەڵکەکەی دان و دەیانەوێت ژیانی خەڵکی ،لەبێ مووچەیی و نەبوونی خزمەتگوزاریەکان ڕزگار ببێت.
خاوەنانی ئەو دوو بۆچوونە،جگە لەمووزایدەو هەوڵدان بۆ بەدەست هێنانی پۆست و پارە هیچ نیەتێکی باشیان بۆ خەڵکی سڵیمانی پێ نی یەو ،دەیانەوێت ،لەڕێگەی جوڵاندنی هەستی خەلکی سلێمانی بەناوی سەربەخویی دارایی و ئابووری ڕاوی دەنگی خەڵکی سلێمانی بکەن و دواتر ،لەسیناریۆیەکی وەک ئەوەی گۆڕان دا سەوداوماڵەی پێوەبکەن و دەسکەوت لای بنەماڵی بارزانی پێ بەدەست بهێنن.هەردوو تیڕوانینەکە ،لەیەک سەرچاوەوە ئاو دەخۆنەوە ،دەیانەوێت سلێمانی بکەن بەقوربانی دەسکەوتی زیاتر.خاوەنانی سەربەخۆیی ئیداری و دارایی ،کەبنەماڵەی مافیای تاڵەبانی خاوەندارێتی دەکات .بەرلەوەی ئەوداوایەبکات باهەرچی مڵک و ماڵی سلێمانیان داگیر کردووە هەر لە قەڵاچوالان و دەباشان و سەرجەم موڵکەکانی تری سلێمانی بگێڕنەوە بۆ بۆسلێمانی و دەست ،لەداگیرکاری و سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەران هەڵگرن .نەک درۆی سەربەخۆیی ئیداری و دارایی ،کەدەیانەوێت بەشی زیاتر لەبنەماڵەی مافیای بارزانی وەربگرن .
© 2019- Kurdistanpost