شەقاوەکانی سلێمانی

Friday, 26/02/2021, 23:49

3132 بینراوە


ئاسایش وئەمنی شارێک یان نیشتمانێک حاکم و فەرمان ڕەوای ئەو شارە لێی بەر پرسیارن بۆیە ئەنجام دانی هەر دەست درێژیەک یا خەڵک فڕاندنێک یان هەر ڕوداوێکی ناشرین دەسەڵاتی ئەمنی ئەو شارە لێی بەر پرسیارە ماوەکەلەشاری سلێمانی دیاردەیەکی ناشرین و لێوان لێو لە ناشرینی بۆتەباوهەرکەسێک هەڵدەستێت دەوری شەقاوەو چەقۆ کێشێک دەبینێت و بەئارەزوی خۆیان دەست درێژی دەکەنە سەرهاو نیشتمانی سڤیل ئەنجام دەرانی واتە شەلاتی وچەقۆ کێشەکان وەک بەرزەکی بانان بۆی دەر دەچن بەوێنەی ئەو شەلاتی وچەقۆ کێش و بەڵتەجیەی کە دەستیان سوربو بە خوێنی خۆپیشاندەران و وەک بەرزەکی بانان بۆی دەرچون و پلەو پایەیان درایە لەجیاتی ئەوەی توندی زیندان بکرێن کابرا بەئاشکرا دەست درێژی دەکاتە سەر خەڵکی سڤیل بەڤیدیۆ تەسویری دەکات یان دەست درێژی دەکاتە سەر خەڵکی سڤیل لەباتی ئەوەی بگیرێت پلەو پۆستی پێدەدرێت بۆیە لێرەوە دەبێت حاکمانی پارێزگای سلێمانی ستنورێک بۆ ئەم چەقۆ کێش و شەقاوانە دانێن دەنا ئیتر ئاسایشی خەڵکی سڤیل لەو شارەدا دەکەوێتە بەر مەترسی و ئەو ئاسایش و ئارامیەی کە دەسەڵاتی فەرمان ڕەوا شانازی پێوە دەکەن دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە لەتازە ترین چالاکی ئەم شەقاوەولاتو پوتەدا لێدان بو لە د.غالب لێدان و دەست درێژی کردنە سەر کابرای نانەواو لێدان لە د.غالب لێدان لە فڵان لێدان لەفڵان دەچێتە چوار چێوەی ئەو بەرەڵایەی کەژینگەی سلێمانی کردۆتە مەنبەع وشوێنی ئەو کافتریا لەشفرۆشیەیانە و قومارخانەکان ، بەجیاواز لەوەی لەڕابردودا سلێمانی جێگای کاکەاحمدی شێخ و مەولاناو پیرە مێردو شێرکۆو بەختیارود. مەریوان و د. جمال و جمال نەبەزو دەیان شاعیرو خەڵکی دیندارو ئەستێرەی ڕۆشنبیری ئەدەبی کوردی ئێستاش بۆتە جێگای قومار خانەو نادی و نایت کڵاپ و دەیان شوێنی لەشفرۆشی ئومێد دەکەم لەداهاتو دا سلێمانی ڕزگار بکرێت لەچنگی ئەم باندانە کە ڕۆژانە ئازادی و ڕۆشنبیری ئەتک دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە