دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە

Sunday, 28/02/2021, 17:24

19334 بینراوە


سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە نێو دەزگای هەواڵگری پارتی (پاراستن) لە هەولێر بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا هەفتەی رابردوو (وەیسی کوڕی مەسعود بارزانی) کە لە شوێنی مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کارەکان دەکات، کۆبوونەوەی بە کۆمەڵێک لە پیاوکوژەکانی نێو پاراستن کردووە، یەکێک لەو کەسانەی کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە ناوی (ئیسکان)ـە، بڕیاریان داوە، کە دەبێت ناحەزەکانی پارتیی و بنەماڵەی بارزانی بە شێوازی جیاواز لە ناو ببرێن، بەتایبەتی ئەوانەی کە لە پەرلەمانی کوردستان و بەغدا دژیان قسە دەکەن و چالاکییان هەیە.

هەندێک لەو کەسانەی کە ناویان هێنراوە و دەیانەوێت لە ناویان بەرن وەک:

1- د. غالیب محمەد. رۆژی هەینی بڕیارەکەیان خستە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو کەسەی فەرمانەکەی بەجێهێنابوو ناوی  (حامید سۆفی شەریف)ـە، داوای لێکرابوو غالیب بکوژێت، هەرچەندە بە تەنیا خۆی نەبووە، بەڵام دەرفەتی بۆ نەڕەخسا بەکارەکە هەڵبستێت و بیکوژێت، بەڵکو ئەوەندە فریا کەوتبوو لێی  بدات. (حامید سۆفی شەریف)، پێشتر ئەندامی سوپای رزگاری پارتیی بووە لە دەڤەری سلێمانی.
ئیستا  رایکردووە و خۆی شاردۆتەوە، پارتیی واش لەگەڵی رێکەوتووە ئەگەر لەلایەن ئاسیشی سلێمانییەوە  بگیرێت، دەبێت بڵێت من پاراستن پێی نەکردووم بەڵکو خۆم رقم لە غالب بووە. بەڵام هاوسەرەکەی  حامید بۆ لێکۆڵینەوە بانگراوە و ئەویش دانی بەوەدا ناوە وتوویەتی:
تا ماوەیەک لەمەوبەر باری ئابورری و گوزەرانمان خراپ بوو، بەڵام دوای ئەوە مێردەکەم پارەی بەدەست هێنا و ئێمەی بوژانەوە، هەرچەندە بۆی باس نەکردین  کە ئەو پارەیەی لە کوێ بووە.
وەکو سەرچاوەکە دەڵێت ئیستا لەلایەن پارتییەوە فشار خراوەتە سەر یەکێتیی کە دەبێت ئەو کەسانە ئازاد بکرێن.، نەک تەنیا ئەمە بەڵکو کوڕەکانی تالەبانی (قوباد و پاڤێل)یش رایان لەسەر ئەوە نییە کەس بگیرێت، چونکە نایانەوێت لەگەڵ پارتیی تێکی بدەن. بەتایبەتی قوباد تالەبانی پەیوەندیی لەگەڵ غاڵبدا باش نییە و چەند جارێک لەسەر بنەماڵەی بارزانی رەخنەی لە غالب گرتووە.
یەکێک لە رێنماییەکانی پاراستن بۆ حامید سۆفی شەریف، ئەوە بوو کەوا بە زووترین کات فەیسبوکەکەی خۆی  دابخات تا وێنەکانی نەکەونە دەست خەڵکی و بڵاوی بکەنەوە. ئیستا ماوەی چەند هەفتەیەک دەبێت،  فەیسبوکەکی داخراوە و ئەو وێنەی کە دەیبینن لە کامێرای چاودێرەوە وەرگیراوە.

پیاوکوژەکەی پارتی و پاراستن (حامید سۆفی شەریف)
2- دووەم کەس سۆران عومەری پەرلەمەنتاری پێشووی کوردستان، کەوا بە هۆی لۆری بارهەڵگری زەبەلاحەوە لە ئۆتۆمبیلەکەی بدەن، چونکە سەیارەکەی سۆران گوللەنەبڕە، ناتوانن بەو شێوەیە لەناوی بەرن. دوای ئەمە بڵێن کەوا بە رووداوی هاتووچۆ، یان کێشەیەکی کۆمەڵایتی سۆران کراوەتە ئامانج.
ئەو کەسەی کە پێشتر پلانی لێدان و کوشتنی سۆران عومەری پێسپێردرابوو لیوا بەهادین بوو، ئەویش بە رفاندنی و کوشتنی، بەڵام پلانەکە ئاشکرا بوو، ئیستا وازیان لەوە هێناوە.
رێبوار کەریم
3- سێیەم کەس پەرلەمەنتار رێبوار کەریم (هاوپەیمانی) ئەم کەسەش یەکێکە کە بەردەوام رەخنەی لە پارتی گرتووە. بۆ ئەمیش پلانی ئەوەیان داناوە، کە کەناڵی تەلەفیزیۆنی (رووداو) چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکات و ئاوی ژاراوی پێ بدەن، پاش ماوەیەک تووشی نەخۆشی و سەرروتانەوە ببێت و گیان لەدەست بدات. سەرچاوەکە دەڵێت ئەو جۆرە ژەهرە لە ئیسرائیل هێناویانە کە تام و بۆن و رەنگی نییە.
4- هەروەها عەلی حەمە ساڵح، کە ئیستا لە پارتیی هەڵگەڕاوەتەوە، پارتیی زۆر متمانەی پێی نەماوە، دەڵێن  ئەگەر ئەمیش لەناو بچێت، دەتوانرێت گومانەکە لە سەر پارتیی بۆ ئەوانیتریش دووربخرێتەوە، چونکە لە رابردوودا وەکو دۆست و هەواداری پارتی ناوبانگی دەرکردبوو. کوشتنی ئەمیش بە دەمانجەی بێدەنگ (کاتم الصوت) دەبێت.
عەبدولستار مەجید
5- پێنجەم کەس بەناوی (عەبدولستار مەجید) سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ، هەرچەندە ئەم کەسە میانڕەوە و پارتیی رای خراپ نییە لەسەری، بەڵام وەیسی کوڕی مەسعود خۆشی ناوێت و رقی لێهەڵگرتووە، کەس نازانێت بۆچی! وەکو سەرچاوەکە دەڵێت: ئەم کوڕەی بارزانی کابرایەکی هەرزەکار و بێعەقڵە، موڕاڵ و رەوشتی سفرە، هێشتا مەسعودی باوکی و مەسروری برای لە چاو ویسدا ماندێلان. پلانەکەی وەیس بۆ کوشتنی (عەبدولستار) بەو شێوەیە دەبێت. کەسێک لەو داعشە پیاوکوژانە کە کار بۆ پارتی دەکات رادەسپێرن بە کارەکە هەڵبستێت، دوایی لە سیناریۆیەکدا گوایا خیانەتی کردووە، دەڵێن بۆیە کوشتومانە، بەمە ئەو کەسە دەگرن و دوای ئەوە وەکو دەیان پیاوکوژی تر بە نهێنی ئازادی دەکەن.
لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر ئەوەیانە، کە یەکێک لە سەرپەڕشتیاری ئەو کارانە ناوی (شوان تەها محەمەد)ە،  لە خولی پێشوودا پەرلەمەنتاری پارتیی بووە لە بەغدا، هەروەها سەرۆکی پاراستنی پارتیە لە بەغدا. ئەمیش ئەرکی لەناوبردنی، سەرکەوت شەمسەدین و غالبی پێسپێردرابوو، بەڵام لەبەر ئەوەی غالب لەو کاتەدا لە سلێمانی بووە ئەم تاقمەی تر لە سلێمانی بە کارەکە هەستاون.
شوان محمەد تەها، بەرپرسی لقی 5ی پارتیی و دەزگای پاراستن لە بەغدا


شوان محمەد تەها کێیە؟

وەک وتمان شوان محمەد بەرپرسی لقی پێنجی پارتی و بەرپرسی دەزگای پاراستنە لە بەغدا،  پێشرتیش ئەندام پەرلەمانی پارتی بووە لە بەغدا. کەسێکە  پیاوکوژ و تاوانبار، گومانلێکراوە، لە هەمانکاتدا پەیوەندیی لەگەڵ میتدا هەیە، وەک سەرچاوەکە دەڵێت پێش ماوەیەک بە بیانووی  خوێندن سەردانی تورکیای کرد، دوایی دەرکەوت کە بۆ خولێکی خوێندنی کاری تیرۆریستیی چووبووە تورکیا.
ئەوەی گرنگە لەسەر شوان محمەد تەها ئەوەیە ئەم کەسە هێڵی پەیوەندیی نێوان رەغدی کچی سەدام و  پارتییە، لە رێگای ئەم کەسەوە هەردوولا پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە، پارتیی وای داناوە ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێکەوتن ئەنجام نەدەن، ئەوا حیزبی بەعس زیندوو دەکەنەوە و بە هاریکاری داعش  کاری تیرۆریست و ئاژاوە  لە بەغدا  و ناوچەکانی دیکە ئەنجام دەدەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە