مەلا بەختیار لە نێوان دوو پیرەژن و دوو سەرسەریدا توشی نەخۆشی دەروونی بووە

Sunday, 02.28.2021, 21:50

7097 بینراوە


مەلا بەختیار بەشێوەیەک تڕۆ کراوە تەنیا خۆی دەزانی چۆن کاتەکانی گۆزەر دەکات .
نووسینی یادەوەرییەکانی دادی نادا.
ووتار دادی نادات.
تەلەفزوین و رەنج سەنگاوی (روداو) دادی نادا .
مرۆڤ کە چووە قۆناغی بۆشاییەوە دوو هەڵبژاردەی هەیە، یان بێ دەنگی یان خۆکوژی .
مەلا بەختیار لە خۆکوژی دەترسێ، چونکە بۆ خۆی کۆژەری زۆر لە مرۆڤە بێ تاوانەکانە .
لە بۆشاییەکی سەختی دەروونیدا دەژی. وەک کەسێک لە شۆینیکی بەرزەوە فرێ دەدرێتە خواری جەستەی بریندار دەبێ و نامرێ، بەڵام رۆحی دادەتەپێ. لە تەنیاییدا خۆی بچوک دەبینی، گەرەکێتی بگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دیکتاتۆری شاخ، بەر قاپیە پیسەکەی جەلال.
میژوو ناگەڕێتەوە. ئەوە گەمژەکانن لە یاسای سزای میژوو ناگەن و چاوەڕوانی گەڕانەوەی میژوو دەکەن.
سەرە زلەکانی یەکێتی بە پارە و هەڕەشە و فشارخستنە سەریان دوورخراونەتەوە. میژوویان سڕاوەتەوە، سڕکراون. سنوریان بۆ هەنگاو و وشەکانیان دانراوە . سەرە زلەکانی یەکیتی کۆیلەی دووسەری بەتاڵی هەرزەکاری خیزانی تاڵەبانین، هەرچی میژووی سەروەریی و داستانی پێشمەرگە و قوربانی و دڵسۆزەکانی یەکێتی هەیە، بوو بە پلەی ئەو پەیژەیەی کە دووسەرسەری خیزانی تاڵەبانی گەیاندە لوتکەی دەسەڵات . ئەوە نیشانەی سوکی بێکەسایەتی سەرانی کۆنی یەکیتییە ، چ شەرمەزارییە مرۆڤیک دوای نیوسەدە لە خەبات ببێ بە کۆیلەی دوو سەرسەری بێموراڵ. روو و زمان و مێشکی مەلا بەختیار لە هەموویان زیاتر ئالۆزکاوترە . چێژ لە سامانە زۆرەکەی، لە فیلا و خانو و ئۆتۆمبیل و ئەو ژیانەی هەیەتی وەرناگرێ، شەکر لە لای تاڵە، سیکس لە لای بەتاڵە . زۆرن لە جیهانی سەرمایەداریدا دوای لە دەستدانی گەنجیتی و دەسەڵاتیان خۆیان دەکۆژن .
مەلا بەختیار یان دەبێ خۆی بکوژێ یان دەبێ دەمی بدروێ.
باشترە زمانی سیاسی خۆی ببری . تا لەوە زیاتر ریسواتر نەبێ .
نزمبوونەوەی مەلا بەختیار لە مارکسییەکی شۆڕشگێڕییەوە بۆ نزمترین گەمژەیی (ئیسلام )، مانایەکی پڕ روونە، کە مەلا بەختیار لە چ دۆخێکی ناخۆش و ئاڵۆزی دەروونیدا دەژی. 
دووکوڕەکەی تاڵەبانی یەكێکیان گەمژەی سلیمانییە . ئەویتریان دیکۆیری هەولێرییە .
نەوشیروان کە دەڵێن باوکی هەژاران بوو، یەکێک لە کوڕەکانی لە گرانگترین زانکۆی ئەمەریکی خویندویەتی.
ئەویتریان پلەی نزمی خویندنی لە لندن تەواو کردووە .
ئەمانە لە کوردستان بوون بەچێ ؟ 
مامۆستای زانکۆ؟ نەخێر
زانا ؟ سیاسیەکی مۆدێرن ؟ دیسان نەخێر
بەڵکو بە بڕوانەمەی زانکۆی ئەمەریکییەوە بوون بە قاچاخچییەکی مۆدێرن. ئیستا کۆنترۆڵی گومرگ دەکەن .
مرۆڤ لە هەر شۆێنکدا بوو ، ئازاد نەبوو مرۆڤ نییە.
بەم پێوەرەش مەلا بەختیار و هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی ئازاد نین، واتە مرۆڤ نین.
مەلا بەختیار پارەی زۆرە.
وتاری زۆرە .
کتێبی زۆرە .
کۆیلەی زۆرە.
ئافرەتی قاچاخی زۆرە.
کاتی زۆرە .
هەموو شتێکی زۆرە 
ئەوەی کە نیەتی پێگە و قورسایی، رۆڵ و رێزی سیاسی و مرۆییە.
بەرگی هەموو کۆ سیاسەکانی لە بەرکرد و تاقیکردنەوە، جارێ مارکسی، سوسیالیستی و دیموکراتی . شۆڕشگێڕی لە هیچیاندا سەرکەوتوو نەبوو.
مەلا بەختیار لە بۆشاییەکی زۆر ترسناکدا دەژی . تەنیا خۆی بەزەیی بە خویدا دێتەوە، چونکە لە ژیانیدا نە هاوڕێی هەبووە، نە بووشە بە هاوڕێی کەس. لە ناخەوە و لە رووی دەروونییەوە خۆی بە زاناترین کەس دادەنێ، ئەمە ترسناکترین دۆزی دەروونییە .
زۆر کۆمیدیاییە کەسێکی مارکسی بروای بە (ئاین و خوا و قورئان و پێغمبەر و خورافریاتی دوای مردن) هەبێ .
جوانترین رستەی مارکس بۆ دینەکان: (دین ئەفیونی گەلانە).
خوا لای مەلا بەختیار چێ یە ؟ دەسەلاتە نەک خوای پەرتووکە درۆزنەکان
ئەوسا مەلا بەختیار وای دەگووت: گەر بمانەوەی یەک بەرماڵ لە کوردستاندا ناهیڵێن .
یان: گەر بمانەوەی مێشێک لە پارتی دەکەین بە فیلێک .
کەچی ئەمڕۆ دوای شکست و نابوتبوونی سیاسی شۆرشگیریکی مارکسی ،دەنووسێ: من باوەرم بەخوا و قورئان وپیغمبەر هەیە .بێ ئیمانبوون فەوزا دروست دەکات . 
ئەمە درۆیەکی زۆر ناشرینە، ووتەی کەسێک نییە، کە نیوسەدە لە لۆتکەی سیاسییدا رۆڵی هەبووبێت.
پێش دروستبوونی دینەکان مرۆڤەکان جوانتر ژیاون وەک دوای سەرهەڵدانی دێنەکان. هیچ دینیک بۆ ئاشتی دروست نەبووە، بەڵکۆ بۆ بەرژەوەندیی بووە. هەموو دینەکان سەرچاوەی ئاژاوەی کۆمەڵگان.
خوا پێویستی بە دین نییە، بەڵام دین پێویستی بە خوا هەیە .
بێ دین خوا هەیە . بێ خوا دێن نییە 
کەواتە نەخوا نە مرۆڤ پێویستییان بە دین نییە.

دینەکان واتا جەنگ و ئاژاوە (فوضی) Chaos 
جەنگی خاجی یەکەم ١٠٩٦ تا ١٠٩٩ 
٣ سێ ساڵ سەد هەزار کوژراو . تەنیا بۆ داگیرکردنی قودس حەفتا هەزار کەس کۆژراوە . شەری نیوان دوو سەدە ٢٢ ملیۆن مرۆڤ کوژراوە. 
١٨/ت٢/١٠٠٩ خلیفە فاتمیەکان حاکم بأمراللە فەرمانیدا کەنیسەی قیامەت لە فەلستین کاول بکات ١٤ هەزار جولەکە کۆژرا .
لە ١٠٩٦ تا ١٢٩١ حەوت پاپای کەنیسە بۆ پاککردنەوەی رێگەی حەج بۆ قودس ٢٢ میلۆین مرۆڤیان بەکۆشتدا.
٣٠ساڵ جەنگ (١٦١٨-١٦٤٨) لە ئەڵمانیا جەنگی کاتۆلیک و پرۆتستان . ئەڵمانە کاتۆلیەکان هەزارەها ئەڵمانی پرۆتیسیانەکانیان لەبەر پەیکەری پاپای کاتۆلیکدا سەربری.
جەنگی ئیسلامەکان .
١٣٣٣ کۆچی ، ئیمام حسین کوژرا .
١٥٠١ دەوڵەتی سەفەوی دروست بوو. شیعة
١٢٩٩ دەوڵەتی عوسمانی دروست سونە
 ١٥٠٨شیعەی ئیران بەغدادی گرت 
١٥٣٤ عوسمانیەکان بەغدادیان بە شەڕ گرت 
لە ١٦٠٢ تا ١٦٣٧ چوار جار شیعە وسونە لە سەر بەغداد جەنگی خۆیناویان کرد
١٧٣١ تا ١٧٣٤ سێ جەنگی خۆیناوی لە نیوان شیعە و سونیدا دروستبوو
سەردەمی نادرا شا ١٧٣١ تا ١٧٤٣ سێ جەنگی خۆیناوی
سەردەمی قاچاریەکاندا ١٨٠٥ تا ١٨٢١ هەشت ساڵ جەنگی سونە وشیعە 
ئەم هەموو جەنگەی نیوان سونی وشیعە ملۆینەها کوژراوە 
جەنگی نیوان أبن سعود و حسین شریفی مکە ، هەردوو لایان ئیسلام و خاوەن یەک دین و ئیمان یەک قورئان و یەک پێغمبەر و یەک زمان و یەک رەگەز لەسەر یەک خاک .
چوارسەد هەزار کوژراو . 
چل هەزار کەسیان هەڵۆاسی .
بەپێ یاسیای ئیسلام دەستی سێ سەد و پەنجا مرۆڤیان بری .
تا ژمارەی مزگەوتەکان زۆربێ ، گەمژەکان زۆر دەبن
تا گەمژە زۆربێ نیشتمان و ئازادی و مرۆڤبوون بێ نرخ دەبێ . 
لە سلیمانیدا زیاد لە ٧٠٠ مزگەوەت هەیە . سێ پارتی ئیسلامی لە سلیمانی بوونی هەیە (یەکیتی .پارتی ، گۆران ، نەوەی نۆی، کۆمەڵەی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی، بزوتنەوەی ئیسلامی، سەلەفی سەربەخۆ، پارتی کۆمۆنیست، پارتی کۆمۆنیستی کوردستان، کۆمەڵەی زەحمەت کێشان رۆژهەڵات، کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئیران . کۆمەڵەی شۆرشگیرانی کوردستان، کۆمەڵەی کارگەرانی کوردستان / رۆژهەڵات، پارتی کەران، حزبی سوسیالیستی کوردستان، زەحمەتکیشانی کوردستان ، ئایندە. تەکیی کەسنەزان کۆی١٩پارت .
١٤٨ کەناڵێ تەلفزوینی هەیە .
ئایا ئەمە فوزا نییە؟ کە دوای ئەم هەموو خۆین و جەنگە بروات وا بێت کە بە بێ ئاین و ئیمان فەوزا دروست دەبێ!؟
هەتا ئیمان بەدین زۆربێ جەنگ و ئاژاوە فوضی.Chaos زۆرە.
وقاتلوهم حتی لا تکون فتنة. سورەتی ئەنفال . ئایەتی ٣٩