بۆ ماستاوچیەکانی دەوری چەقۆکەی دکتۆر غالب

Sunday, 28/02/2021, 23:54

4397 بینراوە


پێش ھەموو شتێک ھەر ھێرش و تووندوتیژیەک دژی ھەرکەسێک شەرمەزار دەکەم. 
بەڵام دەپرسپم جیاوازی خۆێنی غالب و ئەو ھەشت گەنجەی خۆپیشاندانەکان چین، چینی ڕەعیەخۆر و بەرژەوەندی خوازان؟
ئەوەی جێگای شەرمەزاریە زۆر بۆژاوا و پاڵەوانی تیڤی و ڕۆژنامەوان و کەسانی دیاری حزبی چوونە سەردانی ماڵی دکتۆر غالب، بەڵام ھەرئەمانە لە کاتی شەھید بوونی ھەشت گەنج لە خۆپیشاندانەکان لە کۆێ بوون؟ ئایا ھیچتان چوون بۆ ماڵی یەکێک لەو شەھیدانە؟ بە ڕاستیچینی بەرژەوەندی پەرست و بەرژەوەندیخواز و بێ پرانسیپ و فکر دیارە کە ھوتافی بەرژەوەندی خەڵک وەک دەھۆڵ دەکووتن.
ھەشت گەنج منداڵ و ھەژار لە شەقامدا شەھید کران، دەیانیتریش بریندار بوون، ئەوان کەسانی شاشە و تیڤی نەبوون؟ یان لە بنەماڵەوەسیاسیەکان نەبوون! نەمدیی لەم ماوەیەدا نە ڕۆژنامەنووسێک، نە ڕۆشنبیرێک، نە پەرلەمانتارێک، نە گروپێک لە کەسایەتی شەقام، سەردانیماڵی یەکێکیان لەم شەھیدانە کرد بێت.
بەڵام بۆ چەقۆیەک ھەموو لەماڵی دکتۆر غالبن، کردیان بە پاڵاوانی ئازادیخوازی خەڵک، ئەمەیە شۆرشی دادی کۆمەڵایەتی! پێشەنگ و نوخبەسیاسی و ئازادیخوازەکەی خەڵک، ئافەرین قارەمانە ماستاوچیەکان ئافەرین.! 
ئایا ئەو گەنجانە خۆێنیان نەبوو!! ئایا دایک و باوک و خۆشک و براو کەسیان نەبوو!؟ یان ئەوان بەرپرس و پەرلەمانتار و ناودار نەبوون!! 
بەڵام ئەوان ڕۆحی ئازادی ئیرادەی خۆڕسک بوون لە دژی نادادی و چەوسانەوە و برسی کردن،  ئەوانە بەھا و ئەخلاقی کۆمەڵگاو نوێنەریبەھاکانن، نەک ئێوەی مشەخۆر و خۆژێن، ئەوان نوێنەری کڵپەی شۆڕشی دادی کۆمەڵایەتی و ناسنامەی ئازادین.
بۆ ئەوەی وویژدانتان ئاسودە بێت، شەرم  لەخۆتان بکەن، ھەر لە ئەمڕۆ و بەیانی زووتر نییە، بچن لە دەرگای ئەو شەھیدانە بدەن و داوای لێبووردنیان لئ  بکەن، ڕۆح و وێنەی ئەوان بکەن بە ناسنامەی تێکۆشین و ئەوان بکەن بە پێشەنگ و سەرمەشقی دادی کۆمەڵایەتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە