قوبادى جەلیزادە رەزاقورسێک، خاڵی لە ئابڕوو

Monday, 01/03/2021, 23:02

12156 بینراوە


تێبینی:

 ناونیشانی ئەم نووسینە، ئاماژەیە بە هۆنراوەیەکی قوبادی جەلیزادە، کە خۆی بە تاڵەبانی دەڵێت ئێمە رەزا قورسین وەرە پڕمانکە لە ئابڕوو. (لە کۆتایی نووسینەکەدا هۆنراوەکەش بخوێنەرەوە).

لەم ڕۆژانەدا ڤیدیۆیەکى بەڕێز قادر نادرم بینى، قسەی لە سەر گەنجانى حوکمدراوى بادینان دەکرد و ئاماژەى بە نووسینێکی قوبادى جەلیزادە کرد، کە چۆن لەسەر ئەو حوکمدراوانەى بادینان بە پاساوی نابەجێ پشتگیری لە پارتیی دەکات. منیش پێم باشبوو وەکو قاڵبویەکى بوارى یاسا قسەیەکى لەسەر بکەم، چونکە بەبۆچونى من ئەوەى قوباد وتویەتى ناهەقیەکی ترە لە بەرگى یاسادا بەرامبەر بەو حوکمدراوانە . 
 قوباد زۆر لەوە بچوکترە قسەى لەسەر بکرێت بەڵام لەو دەلاقەیەوە کە ئەمیش کەیسى ئەو حوکمدراوانەى قۆستۆتەوە هەتا ڕووپاماییەک بۆ بنەماڵەى بەرزانى بکات و بۆ هەر مەبەستێک بێت . چونکە پێشتر و بەئاشکرا لە ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا کاتێک دادوەر بوو نامەى بۆ نێچیرەوانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم نارد داواى ئۆتۆمبێلى لێکرد .
قوباد ئەڵێت:
من وەک دادوەر و شارەزا لە کەیسى جنائى تا تەواوى دۆسیەکە بە وردى نەخوێنمەوە و بەڵگەکان نەبینم و هەڵیان نەسەنگێنم ناتوانم هیچ بڵێم . 
 ئەمە شورەییە بۆ کەسێک کە ئێستا خانەنشین بێت و دادوەر نەبێت، کە بۆ زیاتر لە دە ساڵە لەو کارە دابراوە، ئەمڕۆ بڵێت من دادوەرم. لەسیستەمى قەزائى هەرێمى کوردستان و عێراقیش دادوەریى تایبەتمەند نییە دەبێت دادوەر لە هەموو بوارەکاندا شارەزا بێت، من کە لە نزیکەوە و لە رێگای دادگاوە ئەم قوبادە دەناسم، بە هەموو تەمەنى خۆی نەیتوانیوە دوو کەیسى مەدەنى ببینێت، ئەوەى هەیە لەو شپرزەییەى کە دەزگاى قەزائى هەرێمى تێکەوتبوو، قوباد تەنیا محەقق عەدلى بووە، دوایی بە واسیتەى ئەم و ئەو کرا بەدادوەر، نەپارێزەرێکى وریا و لێهاتوو بوو، نە پەیمانگاى دادوەریشى تەواو کرد بوو، لە سلێمانى بە واستە کرا بە داوەرى لێکۆلینەوە، پیشەکەى تەنیا بۆ ڕاوکردنى ئافرەتان تەرخانکردبوو، لەلایەکی ترەوە بە فەرمان و بە دڵی کۆسرەت رەسوڵ لە سەر ڕەقەم خەڵکى دەگرت و حوکمی دەدا، لەوانە پارێزەرێک بوو بەناوى سامان وەکو لە یادم بێت ئەو کاتە پارێزەرانى سلێمانى هەڵایەکیان لەسەر کرد. لەو نەبونییەى ئەو کاتەدا مناڵێکى لە سەر دزینى چەند قەڵەمێک گرت، کە باوکەکەى بەهۆى نەبوونیەوە بۆ کار و کەسابەت ڕووى لە ئێران کرد بوو. کاتێکیش قوبادی جەلیزادە دادوەرى دادگاى نەوجەوانان بوو، هەر کاتێک ئافرەتێکی چاوەڕوانکراو بهاتایە، دەرگاى ژوورەکەى کلوم دەدا و رایدەسپارد تا کەس نەچێتە ژوورێ و دەیگوت دۆسیەکانی تر دوابخەن بۆ کاتێکی تر، لە ژوورەوە بۆ ئەوەى ئیلهامى شیعریی وشک نەبێت ئەو ناوبڕە یاساییەى لە کیسى خۆى نەئەدا و مایۆ و ستیان لە تەرازوى عەدلەتدا پارسەنگى یەکترییان ئەدایەوە. ئەو دایک و باوکە هەناسەساردانەى، لە کەلار و شارەزور و چەمچەماڵ و پشدەرەوە دەهاتن بۆ بینینى چارەنووسى مناڵانیان بە دڵشکاوییەوە ئەگەڕانەوە. ئەوانە یەک دوو نمونەى شارەزاییەکەى ئەم قوبادی جەلیزادەیە، کە وەک خۆى ئەلێت لە بوارى جنائی شارەزایە.
 ئەوەى لە سەر گرتن و حوکمدانى ئەو ئازادیخوازانەى بادینان ئەم پیاوە شارەزای ستیان و سوخمە و ئیرۆتیکە دەیڵێت، ئەوەیە کە هەرچى قسەى لەسەر ئەم بابەتە کردبێت بەرگریکردن بووە لێیان، یان وەک سەر بە یەکێتی، یان سەر بە پارتی پشتیوانىکردن بووە لە بڕیارى دادگا. گەمژەیی لاى ئەم شاعیرە بێسنورە بە نموونە لەم کوردستانپۆستەوە چەندەها وتارى جۆراو جۆر بۆ پشتگیرى لەو حوکمدراوانە بڵاوکراوەتەوە، کە ئەم دادوەرە ناموبارەکە لە ئەنجامى کۆتاییدا سەرجەمی سیستەمى قەزائی خستۆتە ژێر پرسیارەوە، ئەوەی سەلماندووە کە سیستەمی قەزائی سەر بەحیزبە.
ئەگەر سیستەمى قەزائى سیستەمێکى سەربەخۆ و تۆکمە بوایە، هەرگیز قوبادى جەلیزادە بە دادوەر یان یاساناس پێناسە نەدەکرا، بەڵکو دەشخرایە زیندانەوە و بڕوانامەکەی لێدەسەندرایەوە. قوبادی جەلیزادە لە رۆژنامەى هاوڵاتى ددان بەوەدا دەنێت و دەڵێت من شاعیرم، دادوەرى تەنها بۆ بژێوى ژیانە، دیارە شارەزایی لە ئەلف و بێیی دادوەریدا نییە، کە دادوەرى تەکلیفە بە کوردییەکەی واتا راسپاردەیە، ئەگەر سیستەمى قەزائى پیشەییى بوایە، ئەم بە ناو دادوەرە بە پلەی پەککەوتەیی درۆ خۆی خانەنشین نە ئەکرد. قوباد نە نەخۆش بوو و نەپەککەوتە، بەڵکو گواستیانەوە و لە ئەرکى وەزیفەکەى هەڵهات و دەیویست لە سلێمانى بمێنێتەوە و لە سایەى سەرۆکێکى گێل و دەستەپاچەى ئەو کاتەى دادگاى سلێمانى ناوبڕى ستیان و مەمک وەربگریت و دەستدرێژی بکاتە سەر ئەو ژنانەی کە بێدەسەڵات بوون و لە ناچارییدا پەنایان بۆ دادگا دەبرد . 
 شاعیرى خانەنشین ئەڵێت: من وەک دادوەر لە کەیسى جنائى شارەزام ، تا تەواوى دۆسیەکە بە وردى نەخوێنمەوە و بەڵگەکان نەبینم و هەڵیان نەسەنگێنم ناتوانم هیچ بڵێم . شاعیر سەرى لێتێکچووە وا ئەزانێت خەڵک وەکو چۆن بۆ نەوت بە بەرمیلەوە سەرەیان گرتووە ئاوەها سەرەیان گرتووە هەتا قوبادی جەلیزادە شتێک بڵێت و ئەمیش وەڵام دەداتەوە و ئەڵێت: هیچ ناڵێم هەتا وەکو هێلکەى پاککراو نەخرێتە بەردەمم . کەسێک بە واسیتە بوو بێت بەدادوەر ، بە واسیتە بەلیژنەى پزیشکى پلەى پەککەوتەیی بۆ دابنرێت، بە واسیتە و بە موچەى قەڵەو خانەنشین بکرێت... باشترە سەرى خۆی کزبکات و بێدەنگ بێت، کەچی لە پەرەگرافێکی تردا دەبێژێت:
(بەلاى منەوە دابەشبوونى دادوەران و یاساناسان و داواکارانى گشتى و پارێزەران و چالاکوانانى مەدەنى لەمەڕ کێشەى سزادراوانى بادینان، بەسەر دوو بەرەدا، بەلاى منەوە زۆر خەتەرناکترە لەشەڕى براکوژى ). 
ئەمە ئەو مەسجەیە کە قوبادی جەلیزادە بۆ پارتى دەنێرێت، دەنا ئەوەى لایەنگیرى بڕیارى دادگایە دادوەرەکانی سەر بە دەسەڵاتن بۆ ئەوان هیچ کێشەیەکى تێدا نییە، بەڵکو ئەوەى نایەڵێت ناهەقى لەم گەنجانەى بادینان بکرێت کەسانى ئازادیخواز و بە ویژدانن، هەر کار و پلە و پۆستێکیان هەبێت، ئیتر بۆ دەبێت لە شەڕى ناوخۆ خەتەرناکتر بێت؟ .
 کە جەلال تالەبانی پەکی کەوت و عەقڵ و توانای خیانەتی لەدەست دا، قوبادی شاعیر شیعرێکى نووسى وتی: (چه‌ن سووکین چه‌ند بێ که‌رامه‌تین!) پیسایی و گوى ئەکرد بە سەرى خۆیدا، دوایی بەم شیعرەی کە هیچى لە یەکێتى هەڵنەکڕاند لەبەر ئەوەى لە بیریان مابوو، چۆن نامەى پاڕانەوەى بۆ نێچیروان ئەنووسى و داواى ئۆتۆمبیلى لێئەکرد، بۆیە ئەشێت بەم هەڵویست و قسانەی لەسەر خەتەرى شەڕى ناوخۆ لای پارتى شتێک هەڵبکڕێنێت، بەتایبەت بۆ خۆی هەندێک ئەتواری ناشرینی پارتیی تێدایە وەک ئافرەتبازی و دەست و ناوگەڵ پیسیی .
 ئەم شاعیرە نابینێت، کەوا چۆن دادوەرانى هەولێر لە بۆنەکانى پارتیدا بە کۆمەڵ ئامادەن، کاتێک گەنجکوژەکەى ١٧ى شوبات لە سلێمانى ، لە لقى پارتى لە شەقڵاوە دەست بەکار ئەبێت دادوەرانى هەولێر بۆ پیرۆزبایى چۆن بۆى ئەچەمێننەوە.
شاعیر خۆى بەپسپۆڕى جنائى ئەزانێت، بەڵام لەئاست ئەو گەنجەى کە بەخێزانەکەى هەڕەشەى لێکراوە کاس بووە ، کوێرایی داهاتووە بەرامبەر ئەو گەنجانە کە خراپترین ئەشکەنجەى پارتیانە دراون. قوبادی جەلیزادە، کە شاعیرێکى بێهەستە فرمێسکى گەشى مناڵى یەکێک لە حوکمدراوەکان نابینێ ، بەڵام پشتگیرى حوکمدراوانى بە ناهەق و گەنجانى بادینان لە جەنگى ناوخۆیی بە خەتەرناکتر دەزانێت.
مافپەروەرێک لەدادگاى سلێمانى

موحەمەد موکری، جەلال تالەبانی، د. عیزەدین مستەفا رەسوڵ، قوبادی جەلیزادە

که‌ تۆ لێره‌ نیت

که‌ تۆ لێره‌ نیت چه‌ند که‌مین
چه‌ند قێزه‌ونین
چه‌ند هیچ و پووچین.
له‌ پێڵاوی ناو چڵپاو.
له‌ گوو بارین.
له‌ مشکی تۆپیو ده‌چین .
*************
که‌ لێره‌ نیت ...
ژنه‌کان ده‌بن به‌ که‌متیار
پیاوه‌کان به‌ گورگ
منداڵه‌کان، به‌زه‌رده‌زیڕه‌.
************
وه‌ره‌وه‌...
بمانکڕێنه‌ له‌به‌د خویی
دامانته‌کێنه‌ له‌ قرێژ
پڕمان که‌ره‌وه‌ له‌ ئابڕوو
چه‌ند ره‌زا قورسین به‌بێ تۆ
چه‌ن سووکین
چه‌ند بێ که‌رامه‌تین!

هۆنراوەی: (قوبادی جەلیزادە)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە