سیناریۆی شەلاتیەکان

Tuesday, 02/03/2021, 10:13

9246 بینراوە


ھونەری بەرز و بێ غەوشی کوردی، لەتەک زمان و خاک یەکێکە لە پێگە سەرەکیەکانی مانەوەی نەتەوەکەمان بەزیندویێتی بە درێژایی ھەزار ساڵی ڕابردوو.
ئەگەر سەرنج بدەیە ئەو چەند ساڵەی دوایی دەبینین ھەموو ئەو نەتەوە سەردەستانەی داگیرکەری کوردستان بەشێکی بەرچاوی ئاواز و گۆرانی فۆلکلۆری کوردیان دزیوە و بەرگی نەتەوەکانی خۆیانیان لەبەرکردووە و بەناوی ئاوازی ڕەسەن و نەتەوەیی خۆیانیان ناساندووە. 
دەسەڵاتی حیزبی بێ زاغی باشوور توانای بەرەنگار بوونەوە و بەدەنگ وەھاتنی لەسەر ئەو دزیانە نیە و خۆی لێ کردیتە کەڕەی شەربەت.
ڕۆژێک ئەگەر سەی عەلی ئەسغەر و عەلی مەردان و حەسەن زیرەک و ماملێ و موحەمەد عارف و کاوێس ئاغا و عەزیز ئاغا و شاکرۆ و ئەحمەد کایا و مەریەم خان و سەدانی تر سەفیری گۆرانی کوردی بوون. ئەوە ئێستا ھەڵکەوت زاھیر و کەریم گوڵانی و خدر و عارەب عوسمان و نوورە و دۆمە ھونەر فرۆشە داڵاڵەکانی شاباشی سەر مێزی زووی بەعسیەکان و بەرپرسە وڵات فرۆشەکانی ئەوانە بوونەتە میراتگری ئەو ھونەرە بەرز و پیرۆزەی کوردەواری.
پێش ئێستا ھەریەک لەو چاوەشانە نوورە و عارەب و خدر بەڤدیۆی یوتیوب شەرت و شۆی یەکتریان  شکاند ھەرچی پارە و عارد و توڕومبێل ھەیە کە لەبەرپرس و حیزبەکان وەریان گرتبوو ئاشکرایان کرد.
ئەو بەناو ھونەرمەندەش (دۆم بێ و کڵاش بۆخۆی بچنێ)! وەک خۆی گۆتەنی لەزووە وە لە ھەشتایەکان گەرم کەری گەعدەی جاشەکان بوو لەسەیداوە و سێتاقان خانی ئەمین عامەکان و ئێستاش بەھەمان شێوە لەبۆ بەرپرسەکان.
دەشزانی نیسکان لە کێ دێنی چویتە سەر ڕێگای بەرپرسەکان لە خانزادی دررۆزەی بەناوی ھونەرەوە دەکات وەک سیناریۆکەی کەریم گوڵانی ئاوارەی دوای شەڕی برا کوژی یەکێتی و پارتی. 
دەبنین ھونەرمەندێکی وەک سابیر کوردستانی لە سەرەتای ھەشتایەکان لەسەر گۆرانی نەتەوەیی ھەموو ئەمن و ڕەفیقە کوردە بەعسیەکان لەسەر تەختەی شانۆی سەقافە و جەماھیری وەک سەگ تێی ئاڵا بوون بیھێننە خوارەوە،  کەچی بەو دوو چاوە نابینایەی سەماعەکەی بەرنەدەدا و لەچڕینی گۆرانیە نەتەوەییەکانی نەدەکەوت. 
لەدەمی مردنی سەرۆک وەزیر و ھیچ بەرپرسێکمان نەدەیت بەھانای وەبچێت و تەنانەت سەرەخۆشیشی لێ بکەن.
کەچی ماوە ماوە دەبینین بۆ کەسانێک بەسینارۆی پێش وەختە و بۆ سەرقاڵ کردنی خەڵک. وەزیری تەندروستی و موحافیز و سەرەخۆشی حکومەتیان دەگەیەننێ.
ئەحمەد کایای مەزن ئامادە نەبوو بۆ داشۆرینی لەنەتەوەکەی و ھونەری بەرزی کوردی لە کوردبوون و ھەڵوێستی نەتەوایەتی و پیرۆزی ئاوازی کوردی دیاری دەوڵەتی تورک وەربگرێ و وڵاتی جێھێشت و لەگۆڕ غەریبەی گۆڕستانی پیر لاشێزی پیاوە مەزنەکانی مێژوو لە پاریس سەری نایەوە.

* سەرنج، باسکردنی ھونەرمەند ئەحمەد کایا بۆ بەراورد نییە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە