بێدەنگ کردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوان بەشێوازێکی نوێ ؟!

Tuesday, 02/03/2021, 23:48

3416 بینراوە


ماوەی ساڵێک دەبێ یەکێتی و پارتی خەریکی بێ دەنگ کردنی  کەسایەتیە سەربەخۆکانی کوردستانن وەک ئەندام پەرلەمان و ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانان و تەنانەت هونەرماندان و کەسایەتەکان ، شێوازێکی جیاواز لە تیرۆرکردنیان وەک لە ڕابردوو هەر کەسایەتیەک و ڕۆژنامەنوسێک  قسەی هەق و گەندەڵی بڵاو بکردایەوە تیرۆریان دەکرد وەک سەردەش عوسمان و کاوە گەرمیانی .
پلانی یەکێتی و پارتی بەدڵنیایەوە بەرێکەوتنی پێش وەختەیە رێکەوتن لە نێوان هەردوو لا کراوە، هەر ڕۆژنامەنوسێک یاخود چالاکوانێک دژە گەندەڵی بێت  قسە بکات لە زۆنی زەرد ئەوە پارتی فشاری بۆ دێنێت بە دەستگیر کردن دواتر بە کەفالەت ئازاد دەکرێت  و ڕۆژنامە نوسەکەش  ناچار دەبێ پەنا بەرێتە سلیمانی  یەکێتی لە خۆی دەگرێت ، وە بە پێچەوانەوەش لە زۆنی سەوز دژە گەندەڵەو ڕا دەکاتە زۆنی  زەرد ، لەکاتی فشار لێکرنی یاخود نزیک بونەوەی دەستگیر کردنی !

یەکێتی و پارتی بۆچی ئەم کارە دەکەن ؟

وەڵام
یەکێتی و پارتی لە پێناو لەکەدار کردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوان و کەسایەتیەکان ، بۆ ئەوەی ڕۆڵیان نەمێنێت لەناو هاوڵاتیان بەگومانەوە هاوڵاتیان  لێیان بڕوانن لەمیدیا سێبەرەکانیان وە دەڵێن ئەمە پارتیەو لە زۆنی سەوز کاری کردوە ، ئیستا رای کردۆتە زۆنی زەرد دەی پارێزن وە بە پێچەوانەکەشیوە هەمان شت ،پەیامێک دەبێت بەهاوڵاتیان کە ئەم کەسایەتیانە سەر بەخۆ نین چیتر  باوەڕ بە قسەکانیان مەکەن ، ئەوەنیە یەکێتی  لە زۆنی سەوز دەی پارێزێت ، بە پێچەوانەکەشیەوە  پارتی لە زۆنی زەرد دەی پارێزێت ،کەواتە هاوڵاتیان بەگومانەوە لە کەسایەتیە سەربەخۆکان دەڕوانن متمانەیان وەک سەرەتا نامێنێت  ، وە ئەو کەسایەتیانەش  کاتێک لە زۆنی  سەوزە رادەکاتە زۆنی  زەرد ،ناتوانێت وەک پێویست رەخنە بگرێت و رەخنەکانی سنور دار دەکرێت تەنها لە زۆنی زەرد بۆی هەیە رەخنە لە یەکێتی بگرێت  ،بەهیچ شێوەیەک بۆی نیە رەخنە لەپارتی بگرێت ئەگینا  چارەنوسی  زیندانە  یاخود تیرۆر کردنی .

وتەیەکی هەیە دەڵێ ئەگەر بتەوێ  کۆمەڵگا پەرتەوازە بکەیت ، کەسایەتیەکان و ڕۆشنبیران بوختانیان بۆ بکە لە ناو کۆمەڵگە ، بڵێ ئەوانە لەگەڵ دەسەڵاتن ، تا وایان لێ دێت بەهایان نامێنی لەناو  هاوڵاتیان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە