ئه‌مڕۆ ڕێکخراوه تۆرانی و داموده‌سگاکانی میت و وێستگه‌ی ڕادیۆ و فێرگه و قوتابخانه تورکمانییه‌کان له‌م گه‌ڕه‌که‌دا کۆبوونه‌ته‌وه، جموجۆڵیی و چاڵاکی خۆیانی تێدا ده‌که‌ن.
کابرایه‌کی شۆڤێر که منی تا ئه‌و گه‌ڕه‌که گه‌یاند گێڕایه‌وه:
ـ ڕۆژێک باوکێک و منداڵه‌که‌یم تا ئه‌و قوتابخانه تورکییه گه‌یاند، به ده‌م باسی ئه‌وه‌وه که کاتی خۆی ئه‌م گه‌ڕه‌که ئه‌من و عه‌ره‌بی تێدا بوو، پێش دابه‌زین به پێکه‌نینه‌وه پێی وتم:
ـ کێ ناڵێت چه‌ند ساڵێکی دیکه ئه‌گه‌ر تۆمان تووش بووه‌وه و پێت ناڵێین: ئا تا (دور الترکمان)مان بگه‌یه‌نه!.