بەڕێز عوسمان بایدەمیر لە چی دەگەڕێی؟

Sunday, 03.07.2021, 11:34

2815 بینراوە


ئەو وێنەیەی کە لە ناوجەرگەی فاشیزمدا دەستت لە سەر سنگت داناوەو دەڵیی: کوردستان لە ناو دڵی مندایە، بۆ من جێگای شآنازیە.بەلێ لە سای خوێن و بەرخۆدانی قارەمانی کورد مرۆڤێکی وشیاری کورد ئەوەندە بوێربێ لە ناو پارڵەمانی دڕندەترین دوومنی کورد ئەو رستەیە بێنێتە سەرزارگومان لەوەدا نییە کە دەبێ تۆش ناوت لە ناو دڵێ هەر کوردێکی وشیاردا جێگای بۆ خۆی کردبێتەوە.زۆر جار شانازیت پێوەدەکەین بۆ ئەو خەبات وبەرخۆدانەی کە بۆ نەتەوە ووڵاتی کورد دەیکەی.ئێستێ بە هۆی ئەوەی کە لەلایان دەسەڵاتی دڕندەی تورکەکان زیندانیی درێژخایەنت بۆ ىراوەتەوە رووت لە هەندەران کردوە وبە ناچاریی تاراوگەت هەڵبژاردوە،ئەوەش مافێکی رەوای خۆتە.
کوردستان لەناو دڵی بەڕێزتان دایە،ئایا کوردستان لە ناودڵی بنەماڵەی بارزانیشدایە؟بۆ جوابی ئەو پرسیارە گرینگە مێژوو باشترین بەڵگەیە بۆ گەیشتن وتیگەیشتن لە رووداوەکان.بۆ بنەماڵەی تڕۆر پەروەروکوردکوژیی بارزانی کوردستان بە خڕوپتوونی لە گیرفانیاندایە.ئەو سی ساڵەی دەسەڵات ورابوردووی ئەو بنەماڵەیەت بۆ لە بیر چۆتەوە؟ئەگەر بەتەمای بە بیانووی دیپڵؤماسی هەڵماخەڵەتێنێ وبڵێی ئەوە کاری منە بۆ ئەوەی یەکریزیی ناو ماڵی کورد رێکبخەمەوە،قەت باوەڕت پێناکەم.بنەماڵەی بارزانی تەنیا ماڵی کوردیان لە باشووری کوردستان وێران نەکردوە،ئەو قڕیژانە سەراسەریی وڵاتیان بەرەو وێرانی بردوە!دیداری ئەو دوایانەی بەرێزتان دەگەڵ تڕۆریستێکی وەک مەسرووربارزانی بۆ من جێگای پرسیارە؟رنگە بەڕێزتان ئیستێ وەک کەسایەتیەکی سەربەخۆ ئەو مافە بە خۆت بدەی کە هەرشوێنیکی ئەو کوردستانە بگەڕێی ویان لێی بمێنیەوە.هیچکەس ناتوانێ رێگات پێ بگرێ.بەڵام پرسیی سەرەکی ئەوەیە،بۆ باسکردنی کێشەی کورد دەگەڵ کەسێکی ئازادیکوژیی وەک مەسروور بارزانی ئەو مافەت نییە لە سەر ناوی کوردوکوردستان دیداری دەگەڵ ئەنجام بدەی.چون ئەوانە هیچ باوەڕێکیان بە چارەسەرکردنی کێشەی کورد نییە،تەنیا بۆ مانەوەی خۆیان پەلەقاژە دەکەن.

ئەردۆغان چۆنمان بچووک دەکاتەوە!

با کورتە فیلمی دیداری ئەردۆغان و مەسروور بارزانیت بۆ باس بکەم. من ئەو کورتە فیلمەم لە سەر فەیسبوک چاو پێکەوت.ئەردۆغان مەسرووبارزانی بانگهێشتن کردبوو،لە هۆدەی تایبەتدا مەسروورووەزیری ناوخۆی ئەردۆغان چاوەڕوانی هاتنی ئەردۆغان بون بۆ ئەو ژوورە.دوای ماوەیەک چاوەڕوانی ئەردۆغان وەژوور کەوت رووی لە وەزیریی ناوخۆکردو بە زمانی تورکی گووتی: بوکیم دی؟ / یانی ئەوە کێیە  /.لە جانەبت دەپرسم ئەردۆغان نەیزانیوە کێی بانگهێشتن کردوە؟با، بەڵام بۆئەوەی کە کەسایەتیەک و تڕۆریستێکی وەک ئەردۆغان ، کورد بچووک بنرخێنێ هەرئاواسووک وهاسان دەڵێ:ئەوە کێیە؟

دیداری بەرێزتان دەگەڵ مەسروور بارزانی گەورەت دەکاتەوە یان دەتباتە ژێر پرسیار؟

بنەماڵەی بارزانی هیچکات مێژوویان نەخوڵقاندوە،ئەوان خاوەنی ژیاننامەن.ئەو دووتەوەرەش زۆر لێک جیاوازن.چاو لە رابووردویان بکە.کاریان رادەستکردنەوەی کەسانی شۆڕشگێڕوخەباتکاری تێۆکەشەروکەسانی وەک بەڕێزتانە بە دەوڵەتی تورک.من زۆر زۆر نیگەرانم رۆژێک ببیسم لە ڕێگای ئەو هاتووچوویانەدا بە دەستی بنەماڵەی بارزانی بە شیوەیەک یان ترۆربکرێی ویان رادەستی تورکیە بکرێیەوە! وشیاری خۆت بە.ئەوانە بۆ متمانە نابن.

دەگەڵ مەسروور بارزانی باسی چی دەکەی؟

زۆرم بیرکردوە تا بزانم لە نێوان بەریزتان وتڕۆریستێکی وەک مەسرووباسی چی دەکەی؟ باسی مەلای باپیریی دەکەن کە چۆن بەسەری پیریی بووبە نۆکەریی شای ئێڕان وهاوکاریی ساواکی شای ئێران؟ باسی قیادەمووەقەتت کرد؟چۆن سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان کردە فیدای ساتوسەودا بۆ مانەوەی خۆیان.باسی تانکوتۆپی سەددامت کرد کە مەسعودی باوکی هێنایە شآری هەولێر؟ئەدی باسی شەڕی ناۆخۆییت دەگەڵ کرد  کە خەریکە بە فیتی تورکیە هەڵگیرسێتەوە؟نەکا باسی ئەو پێنج کەسە تێکۆشەرت  لە بیر چووبێت ؟.ئەوتێکۆشەرانە سیخۆروبەکرێگیراون یان مەلای باپیری کە دەستەمۆی ،کا،گێ،بێی ،رووسەکان بووە؟ باسی دزیی نەفت وسامانی ئەو گەلە هەناسەساردەت دەگەڵ کرد؟
هەر لاپەڕەیەک کە هەڵیدەیەوە تاقە هەنگاوێک نابینی کە پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی بۆ چارەسەرکردنی پرسیی کورد  هەڵیان گرتبێ!زۆر حەیفە،کەسایەتیەکی وەک بەڕێزتان کە ئێستێ لە وڵاتێکی ئازادی وەک بریتانیا دەژی،هەڵتەک هەڵتەک خۆت بگەیەنی تەنیشت کەسێكی تاملان کوردکوژوئەویش لە سەر مێدیاکانی سەربەخۆیان پۆزیی سیاسیی لێبداو بڵێ: دەگەڵ عوسمان بایدەمیر باسی کێشەی کوردمان کردوە!ئەوکارە بەڕێزتان نەتەنیا خراپە،بەڵكوم عەیبیشە!

یەکەم خولی پەروەردەی سیخۆریی مەسروور بارزانی! بۆ دامەزراندنی دامودەزگای پاراستن

بەڕێز بایدەمیر،خوێندنەوەی مێژووولێکۆلێنەوەلە سەر مێژوو ئەگەر هیچ قازانجێکی نەبێ،ئەوەندەی قازانج هەیە کە کەسایەتیەکی خۆشناوی وەک بەڕێزتان نەبێتە هاودەنگ وهاوڕای بێچووە سیخۆرێکی وەک مەسروور بارزانی.ئەوتڕۆریستە تەنیا کاری ترؤر بەڕێوەنابا،ترۆریست پەروەریشە! لە بیرت دێ لە رفاندنی بەرێز ئۆجەلان رۆلی سەرەکی هی دەوڵەتی ئیسڕآییل ومووسادی ئەو وڵاتە بووە.
مەسروور بارزانی لە سەردەمی گەنجیدا، یەکەم خولی  پەروەردەکردنی خۆی بۆ دامەزراندی ئەوەی پێی دەڵێن / پاراستن /  بەیارمەتی ئەفسەرانی مووساد لە ساڵی١٩٦٧ بینیوە لە ئۆرشلیم!بۆ پێک هێنانی دامودەزگای پاراستن بە یارمەتیی وهاوکاریی مووساد  دامەزراوە .پاراستن بۆ ئاسایشیی نەتەوەی کورد نییە ،بۆ پاراستنی بنەماڵەی بارزانییە.تا لە کاتی پێویستدا بەکاریان بێنن.ئەو ڕیکارە تازە دەستی پێنەکردوە هەر لە سەردەمی باپیرە گەورەیان بۆیان بە یادگار ماوەتەوە.ئاخر ئەویش دەست پەروەردەی مووسادی وڵاتی ئیسڕآییل بووە.جا تۆش هەر بڵێ: حکومەتی هەرێمی کوردستان جێگای ئۆمێدەی گەلی کوردە،پێویستە هەموومان پشتیوانیی لێ بکەین!
ئازادیخوازەکانی دەوەریی بادینان سیخۆرن یان مەسروور بارزانی، یان باوکی یان باپیری، یان باوکی باپیریی؟کامیان؟ لە چی دەگەڕێی بەریزبایدەمیر؟

بەڵگەیەکی دیکەی سیخۆریی مەلا مستەفا:

لەسەردەمی دەسەڵاتی حیزبیی کومونیست لە شووڕەوی لە لایان ئەو حیزبە دەوەرەیەکی پەروەردە کردنی سیخۆریی بۆ ئەندامانی خۆیان تەرخان دەکرا. مەلا مستەفاش وەک ئەندامێکی حیزبی کومونیست بەشداری ئەو پەروەردەیە بوو.تا رۆژی خۆی وەک سیخۆر کەڵكی لێ وەربگرن!
ئەو پەروەردەیە لە بەشی ئاکادیمیای دامودەزگای سیخۆریی / کا،گێ،بێ/ بەڕێوە چووە.ئەو بەڵگەیە بە زمانی رووسی ووێنەی مەلامستەفا جێ بە جێ کراوە وجێگای متمانەیە.ئاڕشێوی دەزگای سیخۆڕیی سەر بە کا،گێ،بێ،ئەو بەڵگەیەی بڵاو کردۆتەوە.بۆ یەمجار من ئەو بەڵگەیەم لە سەر فەیسبوکی بەرێز کەماڵ سەید قادردۆزیەوە.بەڵگەکانی پەیوەندی دار بە سیخۆر بونی بنەماڵەی بارزانی بە زمانی کوردی،رووسی وئینگلیزیی،عەڕەبی لە سەر فەیسبوکی کاک کەماڵ دانراون،هەرکەس دەتوانێ چاویان لێ بکا وهەموویان جێگای متمانەن.