بەڵگەی مۆنتاژ و دروستکراو بۆ سزادانی ڕۆژنامەوان و چالاكوانان

Sunday, 07/03/2021, 0:05

11413 بینراوە


لەو بەناو دانپێدانەدا كە گوایە بەڵگەن بۆ سزادانی ئەو ڕۆژنامەوان و چالاكوانان سەرنجی زۆری تێدایە و ھیچ بەڵگەیەكی ڕوونی سیخوڕیتێدا نیە جگە لە زانیاری ، كاری ڕۆژنامەوانیش بریتیە لە وەرگرتنی زانیاری وورد و بەدواداچون بۆ ئەو شتانەی كە دوورە لە چاوی ھاوڵاتیان .
گەر بێت و كۆكردنەوەی زانیاری ڕۆژنامەوانی كاری سیخوڕی بێت پێویستە لەم ساتەوە سەرجەم ڕۆژنامە و گۆڤار و تیڤیە ناحیزبیەكاندەرگاكانیان داخەن چونكە ھەموان سیخوڕن بەھۆی ئەوەی بەدواداچون دەكەن و زانیاری كۆدەكەنەوە .
*لە سەرەتای بەناو دانپێدانانەكەداھاتووە كە ئەمانە  سیخوڕیان بۆ پەكەكە كردووە ، لەو ڕستەیەدا سەرەتا خودی مەسرور بارزانی بەدرۆدەخرێتەوە كە گوتی ئەوان سیخوڕیان بۆ ووڵاتانی دراوسێ كردووە بەڵام لە دیمەنەكەدا دەردەكەوێت گوایا ئەوان بۆ پەكەكە سیخوڕیان كردووەو پەكەكەش نە ووڵاتی ھەیە و نە پێویستیشی بە سیخوڕە ھێندەی من بزانم پەكەكە لە ھەموو شوێنێكە و لە ھیچ شوێنێكیش نیە ، پاشاندادوەرێك یان بارەگایەك بۆ پەكەكە چ سودێكی ھەیە لەكاتێكدا پەكەكە نەك پاراستن و حكومەت ھەموو لە خەودا بون میتیان لە دوكان فڕاند .
*لەشوێنێكی دیكەدا ھاتووە گوایا ئەوان ئەندامی سەندیكای ڕۆژنامەوانان نین ، سەدان وزیاتریش ڕۆژنامەوان ھەیە كە ئەندام نیە لەسەندیكا چونكە سەندیكا لە ھەرێم بارەگای حیزبە نە مافی بۆ كەس گێڕاوەتەوەونە بۆتە پارێزەری كەس و نە توانیویشیەتی پڕەنسیپیڕۆژنامەوانی بپارێزێت بون بە ئەندام تیایدا لای زۆرینە واتای بون بە حیزبیە و ھیچیتر .
*لەشوێنێكی تردا وێنەیەكی شاردراوە ھێنراوەتەنھا جلی گەریلا دیارە گوایە بەرپرسی پەكەكەیە بەڵام لە سینارێۆ كەی پاراستندا ئەرداڵ وەكسیخوڕ دەردەكەوێت داوای زانیاری و ناسینی ئەو كەسانەی ناو گروپە چاتیەكان دەكات و دەیەوێت كەسەكان بناسێت دیارە نێردراوی خودیپاراستنە و دەنگی شێروان زۆر دور دێت و ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە كە ئەرداڵ ئەو دەنگەی تۆمار كردووە و داوێتی بە پاراستن .
*لەشوێنێكی ترداگوایە شێروان ناوی بەرپرسانی ھەرێمی تۆمار كردووە و ناردوێتی بۆ پەكەكە  ئەوەش جێگای پێكەنینە كە ھەرێم نەكبەرپرسانی دیار و ئاشكران بەڵكو لە تیڤیەكاندا شەڕیانە لەسەر كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و بەردەم كامێراو قردێلە بڕین چ بەرپرسێكی نھێنیمانھەیە كەس نەیان ناسێت ؟ ئێوە گاڵتە بە خۆشتان دەكەن .
*گوھدار محمدیان داناوە گوایە نھێنی دەدركێنێت ناوی ڕۆژنامەوانەكان دێنێت كە سەرجەمیان لەلایەن نەك خەلكی بادینان بەڵكو لە ھەولێر وسلێمانیش دیارن و ناسراون و بە ئاشكرا گوھدار دەڵێت ئەو گروپە بۆ پێدانی زانیاری ڕۆژنامەوانی بووە كە ڕۆژنامەوانیەكە بڕدراوە لەلایەنپاراستنەوە بەڵام كە دەم دەجوڵێنێت ئاشكرایە ، گەھدار دەڵێت كەسێك بەناوی گوڵبەھار پرسی زیانەكانی لێكردوم كە دیارە زیانیبۆردومانەكانی توركیایە مەبەستی ئەوەش لای پارتی سیخوڕیە ! .
*ئەیاز كەرەمیش ھەموان دەزانن ڕۆژنامەوانێكی بوێربووەوتەنھابەوەتۆمەتبارە كەشێروانوبەدەلوگۆھداروشڤان و تاكوری ناسیوە .
*ئەوەی جێگای سەرنجە یەك بەڵگەی چەكداربونی ئەوانە و ھەوڵیان بۆسەر پێگەی بیانی و دژبە بیانیەكان لە ئارادانەبوو بڵاو نەكرایەوە ، بۆیەسەرجەم قسەكانی مەسرور باتڵ و بەدرۆ خرایەوەولەئێستا وەك مافی گشتی بەھۆی ناوزڕاندنیانەوە پێویستە سەرەتاخودی مەسروربدرێت بەدادگا پاشانیش ئەوئەنجومەنەی بەناو ئاسایش كە پاراستنە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە