شۆڕش دژی چوکی پیاو

Monday, 08/03/2021, 0:33

11309 بینراوە


سێکسکردن هەوەسێکی ئاژەڵییە و سنوری نیە، نێرینەی مرۆڤ وەک ئاژەلان شەڕدەکەن و شۆق لە یەکتری ئەدەن لەسەر مێێنەیەک. ئەگەر سێکس هاندەری سەرەکی بەیەک گەیشتنی نێرو مێیە، ئەوا لەهەمان کاتدا ڕیگریە لەبەردەم عەشقدا. سەرنج ئەدەین کاتێک ژن و مێردێک دەگەنە تەمەنێکی کامڵی، دەتوانن باشتر لەگەڵ یەکتریدا هەڵبکەن. پیاو هەمیشە بۆڵەبۆڵێتی لەبەر ئەوەی ناوگەڵی دەخورێت و چوکی هەستاوە. خۆ ئەگەر چوکی  نێرینەکانی سەرزەوی ببڕینەوە، ئەوا دنیا دەبێتە ماستی مەیو. بەڵام کەس حەزی بە ماستی مەیو نییە.
ویستم بەو بۆنەیەوە، بەراوردێک لە نێوان دوو کاری هونەریدا بکەم:
یەکەمیان ئەو وێنەیەی  سەلڤادۆر دالی.
دوەمیان کارێکی هونەری نیاز عەبدوڵڵا وەک مێینەیەکی کورد. 
سەلڤادۆر دالی
کاری هونەری نیاز عەبدوڵڵا

لێرەدا زۆر لێکۆڵینەوە لە جۆری تەنکنیکی کارە هونەرییەکە ناکەین، واتە دەربڕینی فکرەیەک بە شکڵی مۆدێرن و سەردەم، بەزمانی هونەر، کە کۆڵەکەی هونەرە، تەنها باسی مانای ئەم دوو کارە دەکەین و پەیوەندیان بە سێکس و دەوریان لە پەیوەندی کۆمەڵایەتیدا. 
لە وێنەیەی دالی، کە هونەری سوریالیست یارمەتی دەرە بۆ گوزارشتکردن لە باسەکەی، چونکە ئەگەر سوریالسیت نەبوایە ئەوا وەک چۆن سولڤادۆر دالی کە خۆی ناو نابوو: میستەر سوریالیست، هەرگیز نەی دەتوانی چوکێکی وەها زەبەلاح بۆ نێرینەیەک دروست بکات، نەیدەتوانی شانی ئافرەتێک بکات بەدارێک هەتاوەکو چوکی پیاوێکی لەسەر بنیشێتەوە، نەی دەتوانی گوزارشت لە باسێکی وەها بکات، ئەمەش ئەوەمان بۆ رووندەکاتەوە کاتێک پەنا دەبەینە بەر بزوتنەوەیەکی هونەری مەبەست ئەوەیە کە یارمەتیمان بدات لەگوزارشتکردن لە باسەکە، هەتاوەکو زیاتر ئازادبین لە دەربڕینی ئەوەی لە ناخماندایە، دەنا سوریالیسم هیچ سودی نییە.
 وەک دەیبینین ئەو کچ و کوڕەکە بەرامبەر بەیەک وەستاون، كچەکە بە هەوەسەوە بەرەو ڕووی نێرینەکە چووە، وەک ئەوەی بیەوێت ماچی بکات، کچەکە داواکارە و کوڕەش پاسیڤە، بەڵام پیش ئەوە، چوکی زەبەلاحی نێرینەکەی قبوڵ کردوە لەسەر شانی خۆی، هەتاوەکو ئاغا بتوانێت لەسەر شانی خانم هەوەسی خۆی خاڵی بکاتەوە، خاڵیش بۆتەوە، چونکە وای دەبینین کە چوکی کوڕەکە بە رەپی نەماوەتەو، بەڵام خانم گرتویەتیە خۆی و لە حالەتی ڕەپیدا هێشتوێتیەوە بە ڕووکەشی، هەتاوەکو میستەر هەست بەکەمی نەکات و لێی زویر نەبێت.
نا نا، مسیۆ ماچی ناداتێ، ئەو ماچی بۆ چییە، دەیەوێت پێش ئەوەی ماچی بکات، خانم چوکی فشۆڵەی بۆ رەپ بکاتەوە، بۆیە بەرامبەری وەستاوە بە بێ ئەکسیۆن! هەر بۆیەش ئەو خانمە داوای ماچی لێ دەکات لەبەر ئەوەی چوکی ڕەپی لەسەرشانی مێینەیەکی تردایە و ئەمەش هەوەسی خانم دەهروژێنێت و نێرینەکەش دەخاتە بارێکی زاڵەوە. خۆ ئەگەر خانمیش بۆی نەمژێت، ئەوا ئەو داوایە لەو دوو کچەی تر دەکات کە لە دوورەوە خۆیان بۆ ئەو نمایش دەکەن، ئەوان ئامادەن ئەو کارە بگرنە ئەستۆی خۆیان، بۆیە میستەر بە فیزەوە وەستاوە لەبەر ئەوەی کە لە حاڵەتێکی زاڵدایە. هەموو ئەو هەڵبژاردانەی بەو نێرینەیە دراون لە پێناوی چوکی ڕەپدایە و پۆزلێدانی ئەویش شانازییە بە باری چوکی ڕەپیەوە. چوکی ڕەپی هەوەس و ئارەزو کە سروشت بە مرۆڤی داوە، هەمیشە وەک هیمای هێز و توانا بینراوە لە هەموو کەڵچەرێکدا، لە پێناوی خاڵیکردنەوەی ئەو دوو تورەکە سپێرمەدا، چەندەها شەڕ و ئاژاوە و تراژیدی ڕوویان داوە. ئەم  توانایەشی کە بە چوکی ڕيپ دراوە، هەر لە مێژەوە خۆی داکوتاوە لە هزر و لە کەڵچەری ئۆمۆساپیاندا، لەو کاتەوەی کە هێز بووە هاندەری سەرەکی بۆ بنیاتنانی شارستانیەت، ئەو هێزەش هێزی ماسولکەی نێرینە بوو کە خۆی لە چوکی ڕەپدا دەبینیەوە، لەبەر ئەوەی چوکی ڕەپ پەیوەستە بە توانای مرۆڤەوە؛ هەرکاتێک مرۆڤێک چوکی نیشتەوە بە مانای پیری و کەم توانایی و نەبونی هەوەس و ئارەزو دێت، چوکی ڕەپ واتە ویست و دینامیک و ماسولکە .
 چوکی ڕەپ بە جۆرێک خۆی سەپاندوە، بە جۆرێک جێگەی خۆی کردۆتەوە لەناو کەڵچەری هەموو کۆمەڵگەیەکدا، کە بۆتە هیمای شۆخ و شەنگی و هیزو تواناو مەردایتەیش. وەهای کردوە کە مێینە لەبەردەم چوکی رەپدا هەست بە نوبون بکات هەر لەتەمەنێکی لاویەوە، هێندە چوکی ڕەپ جێگای داگیرکردوە لە هزرماندا.
کارە هونەریەکەی تر، کاری نیازخانە. سەگێک دەبینین، ڕوالەتی ئافرەتێکی پۆشیوە، یان باشتر بلێین ؛ ئافرەتێکە دەوری سەگێک دەبینێت و وەک سەگێک بەستراوەتەوە بەرامبەر بە ئێسقانێک کە شکڵێ چوکی پیاوێکی وەرگرتوە. سەگێکی بە ڕواڵەت دڕندە نییە، سەگێکی گوێرایەڵ دیارە، سەگێکی دەستەمۆیە، ترسێک لە بینایدا بەدی دەکرێت. بەرەو چوکێکی ئێسقان دەڕوات بە ناچاری، چارەشی نییە لەبەر ئەوەی بەستراوەتەوە بە تەنیشتیەوە، بۆ یاریکردن پێێ ، یان وەک ئێسقانێک بۆ بژێوی ژیانی. نا، نا کەس زۆری لێنەکردوە بەڵام لەبەر ئەوەی بەستراوەتەوە ناچارە بەرەو ڕوی ئەو تەنها ئێسقانە بڕوات کە بەتەنیشتیەوەیەتی. لێرەدا کەسی دوەم نادیارە، کەسی دووەم تەنها بەچوکێک چوێندراوە، نەخراوەتە ناو پەیوەندیەکی کۆمەڵایتیەوە، هۆکاری سەرەکی ئەمەش ئەوەیە، هەرچەندە ڕۆژهەلاتیەکان پەیوەندیەکی پتەوی کۆمەڵایەتی پێکەوە دەیان بەستێتەوە، بەلام ناتوانن گوزارشت لەو پەیەوەندیە بکەن لە چوارچێوەی تابلۆیەکدا، نازانن دوو فیگور بەتەنیشت یەکەوە دابنێن لە پەیوەندیەکی دیالکتیکیدا وەک ئەوەی دالی. پێ دەچێت نیاز خان هۆشمەند بێت بەو کارەی، نەیوستبێت کەسی دووەممان پیشان بدات، جگە لە چواندنی بە چوکێکی ڕەپ نەبێت. بەڵام بۆچی سەگێک ؟ لەبەر ئەوەی کە سەگ گوێرایەڵە و دژی باری ژیانی خۆی ناوەستێتەوە. پێ دەچیت نیاز خان نەیویستبێت ئەوە دەربڕێت بەلام ئەوە لە نەستیدایە و لە کارەکەیدا دەیبینین بە ڕونی کە ئەو مێینەیە وەک سەگێک دژی ئەو بارەی کە تێی کەوتووە، ناوەستێتەوە. بە کورتی بیبڕینەوە سەگێکی مێینەیەو و رازیە بەو دەورەی کە پێی دراوە.
جێگەی داخە کە نیاز خان نەیتوانی یان نەیویست بەردەوامی بدات بەو باسە، هەتاوەکو بزانین بەرەو کوێ دەمان بات، چونکە تەنها بەیەک کاری هونەری ناتوانین گوزارشت لەو باسە بکەین، هونەر  بریتیە لە بەردەوام بون لەسەر ئەو بیرۆکەیە و بەرەو پێشبردنی لەگەڵ زەمەندا، هەتاوەکو بتوانین لەو بەردەوامیەدا، تێبگەین، چۆن نیاز خان حوکم ئەدات بەسەر ئەو پەیوەندیە کۆمەڵایتەیەدا کە جێگایەکی گرنگی گرتوە لە ژیانی کۆمەڵایەتی ئۆمۆساپیاندا، بەتایبەتی لە سەردەمەکەماندا، هەتاوەکو بزانین ئەو وەک مێینەیەکی ڕۆژهەڵاتی چۆن ئەو چەمکە لێکئەداتەوە. بەڵام وەک سەرنج ئەدەین لای زۆر لە هونەرمەندەکانی ڕۆژهەڵات، بەردەوامی نادەن بە کارەکانیان لەسەر باسێک، ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کەخۆیان هۆشمەند نین بەکارەکەیان و نازانن چیان کردوە، تەنها بیرۆکەیەک بە بێ قوڵبونەوە بە هزریاندا تێپەڕیوە لەکاتێکی دیاریکراودا. هونەر بەمانای قوڵبونەوە و بەردەوام بون دێت. دالی چەندەها کاری لەسەر ئەو باسە کردوە و لە کارەکانی تریدا تەواو لەمەبستی دالی تێدەگەین بۆ لەو چەمکە.
سەلڤادۆر دالی
سەلڤادۆر دالی
لەو دوو کارە هونەریەدا، دەبینین چۆن بە لەشی چەند مێینەیەک، ئێسکێکی کە لەسەری دروستکردوە، دەستنیشانی لەزەت دەکات وەک چەمکێكی ترسناک. لە کارەکەی تریدا مێینەیەکی کردوە بە مێزێک و مێێنەیەکی تر بە لە پشتیەوە وەک دیکۆر، دالیش وەک کەسێکی بەرپرس و بەتوانا، ئەمەش گوزارشت لە پەیوەندی دەسەڵات و سێکس دەکات . 
سەلڤادۆر دالی
لەساڵی 2007 ەوە بزوتنەوەی Me too  سەری هەڵدا لە ئەمەریکا، بزونتنەوەکە بریتیە لە قسەکردنی بە ئاشکرای کەسی لاقەکراو  لەسەر سایتە کۆمەڵایەتیەکان دژی کەسی لاقەکەر کە زۆرجار کەسانی سیاسی و بازرگانی گەورەبون، ئەم بزوتنەوەیە زیاتر گەشەی سەند لەساڵی 2017 دا بەهۆی رووداوی وینشاتن  : Weinstein ەوە.
Weinstein دەرهێنەری سینەمایی
 وینشتاین دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرێکی بەناوبانگی سینەمایی ئەمەریکی بوو، چەندەها کچی لاقەکردبو بەهۆی کارەکەی و توانای داراییەوە، نزیکەی دوانزە کچ شکاتیان لێکرد بە لاقەکردن، ئەوەبو بە بیست و پێنج ساڵ حوکمدراو ئەم رووداوە لە جیهاندا دەنگی دایەوە، لەبەر ئەوەی کە وینشتاین کەسایەتیەکی بەناوبانگ بوو لە سینەمادا و کەس لەو باوەڕەدا نەبو ڕۆژێک بتوانرێت تاوانباربکرێت، بەو هۆیەوە بزوتنەوەی Me too ناوبانگی دایەوە لە جیهاندا و هەمو جیهانی گرتەوە، تەنانەت وڵاتانی ئیسلامیش، هەرچەندە لە وڵاتانی ئیسلامیدا هەروا ئاسان نیە بۆ مێینەیەک باسی خۆی بکات کە لاقەکراوە، لەبەر ئەوەی کەسی لاقەکراو بە پیس دەبینرێت، بەڵام چەندەها خۆپیشاندان کرا بەتایبەتی لە تونس.
ئەم بزوتنەوانەش بەردەویامیەکە بە بزوتنەوەی ژنانی ساڵانی حەفتا، ئەمڕۆ بەهۆی سایتە کۆمەڵایتیەکان و ئەنتەرنێتەوە زیاتر کاریگەرن. وەک سەرنج ئەدەین ئەمڕۆ لە جیهاندا ڕاپەڕینێک دژ بە دەسەلاتی چوکی بێ سنور و لاسار سەری هەڵداوە، دژی نێرینەی چوک ڕەپ، کە لە توانایدا نیە و ناتوانێت جڵەوی چوکی رەپی خۆی بگرێت، دەیەوت ئەو لەشە داگیر بکات کە گەرەکیەتی. هاندەری سەرەکیش دەسەڵات و توانای داراییانە کە ڕێگەیان پی ئەدات ئەو سنورە بشکێنن و هەمو لەشیک بکەنە موڵکی خۆیان. چونکە سەرنجدراوە یەکەم هەوەسی پیاوی زەنگین و دەسەڵاتدار، بەدەستهێنانی سێکسە بەهەر نرخێک بێت داگیرکردنی لەشی ئەوی ترە بە چوکی ڕەپی. بێ شک پەرەوەردە و زانیاری و ئەم بزوتنەوانە، دەوری خۆیان دەبێت لە ئاگادارکردنەوەیان بەتایبەتی ئاگادارکردنەوەی گەنجان. هەرچەندە ئەگەر سروشت چوکی بە رەپی داوە بە نێرینە، بەمەبستی بەردەوامی ژیان، ئەوا سروشت نازانێت داگیرکردن و ئەشکەنجە چیە، بەڵام لەهەمان کاتدا سروشت هۆشی بە مرۆڤی ساپیان داوە هەتاوەکو بتوانێت جڵەوی چوکی ڕەپی خۆی بگرێت و بەرپرسیاربێت، ڕیز بۆ مرۆڤی بەرامبەری دابنێت، بەڵام ئەوە دەوری پەروەردەیە ئەم هەستە لای تاکەکانی بەخەبەر بکاتەوە. 
ئەم رووداوانە: ڕاپەڕین دژی نێرینەی چوک ڕەپ کە کۆنترۆلی خۆی لەدەست ئەدات، تەنگژی دەنێتەوە بەوەی کە مرۆڤی ساپیان مۆدێلێکی تری نیە کاتێک هەوەسی دەهروژێت، نێرینە هەمیشە هەڵمەتبەرە و مێژویەکی ئاژەڵی کۆنی هەیە و ڕەگی داکوتاوە لە پەیوەندیە کۆمەڵایتیەکاندا، بەجۆرێک کە هەمو دەسەڵاتێکی نێرینە لەو بوارەدا بە ئەرێنی لەقەلەم ئەدرێت و بە پێچەوانەوە بۆ مێینەیەک بە نەرێنی باس لێوە دەکرێت، زاراوەکان لە زمانی فەرەنسیدا بۆ نێرینەیەکی بەهەوەس و چوک ڕەپ، کە هەمیشە بەدوای مێینەدا وێڵە، بریتین لە ئاوەڵناوی وەسفکردن و شکۆمەندی، بەڵام بۆ مێینە، بریتیە لە پەتیارە و بەرەڵا و بێ نرخ و پەڕۆی پیس. گۆڕانکاری لە ئەقڵی مرۆڤی ساپیاندا کارێکی هەروا ئاسا نیە. بۆ نمونە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە کوردستان، باسی ئەوە کرا لە ڕۆژنامەکانی کوردستان و لای پیاوانی دینی، گوایە پیاوێک وتبوی ئەگەر ژنەکەی بۆی نەمژێت ئەوا جیادەبێتەوە لێی، ژنەکەشی لەوەڵامدا وتبوی: یەع . بێگومان پیاوانی دینی بە بێ شەرم ئەو باسەیان هروژاند، وەک خۆیان دەڵێن: شەرع شەرمی بڕیوە، بەلام شەرع تەنها بۆ پیاوان شەرمی بڕیوە، خۆ ئەگەر ژنەکە پێشنیارێکی وەهای بکردایە بە ئاشکرا بۆ پیاوەکەی، ئەوا وەکو سۆزانی باسیان لێ دەکرد.  لێرەدا مەبەستمان ئەوە نییە باسی مۆراڵێک بکەین کە ڕێگە لە ئازادی سیکسکردن بگرێت لە نێوانی نێرینەیەک و مێینەیەکدا، هەموو جۆرە رابواردنێک ڕێگە پێدراوە، بەمەرجێک هەردوو بەرامبەرەکە ڕازی بن لەسەر ئەو پەیوەندییە.
ئەمڕۆ لە جیهاندا زۆرترین تاوانی کوشتن کە دەکرێت لەلایەن پیاوی چوک رەپەوەیە بەرامبەر بە مێینە: تاوان بەهۆکاری شەرەف، بەهۆکاری چوکی ڕەپ و داگیرکردنی لەشێکی تر،  تاوانی لاقەکردن، تاوانی هێزی موسولکە. جگە لەوەی کە مێینە لە هەموو جیهاندا موچە و مافیان کەمترە لە نێرینە بە تایبەتی لە وڵاتە ئیسلامیەکاندا. لەو ڕووەوە دەبێت خەباتی ئۆجەلان و ساکینە جانسز بەرز بنرخێنین، لە ناوچەیەکدا کە مێینە بۆی نییە بە ئاشکرا وەک ئەوروپا باسی ئەو تاوانانە بکات کە بەهۆی کەڵچەر و دینەوە بەسەریاندا سەپێنراوە و بەرەو ڕوویان دبێتەوە. ئەو دەورەی بە مێینە دراوە لە ئایدیۆلۆژی پەکەکە و یەپەگەدا، بەخەبەربونەوەیەکی گەورەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستاد و  کاریگەریشی لەسەر فەمینستی ئەوروپاش هەیە. ئەگەر کەسانێک ڕەخنەی لێ دەگرن کە  گوایە مافی خۆشەویستی لە مێینە سەندۆتەوە، ئەوا بێخەبەرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە