پرۆفیسۆرێکی ئیسڕائیلی لە سەر ئەمڕۆی کوردستان قسە دەکات

Monday, 08/03/2021, 13:06

10352 بینراوە


کوردستانپۆست: لە ئینگلیزیەوە وەریگێڕاوەتە سەر کوردی

پرۆفیسۆڕ ئۆفرە بینگیۆ لە زانکۆی تەلئەبیب و سەڕۆکی سەنتەری مۆشێدەیان، بۆ لێکۆڵینەوە لە مەلەفی کوردستان و نووسەری کتێبی  " کوردستان مۆمینت ئین میدیلئیست"ە.  لە ١٨/١/٢٠٢١دا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ "میدیل ئیست فۆرم"دا، باسی لەو کێشانە دەکات کە لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی کورد دەبێتەوە،  هەروها بە وردی پەنجەی بۆ ئەوە درێژ کردوە کە بۆ چوار دەیە دەچێت گەورەترین کێشەی کوردستانی عیراق ئەوەیە کە، بنەماڵەی بارزانی و خێزانی تاڵەبانی دەسەڵاتەکانیان قۆڕغ کردوە و هەریەکەیان سەر بە زلهێزێکی ناوچەکەن، پارتی سەر بە تورکیا و یەکێتی سەر بە ئێران.  
دەربارەی هەدەپە و پەکەکە و یەپەگە، بۆچوونەکانی بە ڕاست و ڕەوانی خستۆتە ڕوو و پێی وایە کە ترامپ خیانەتی لە کورد کردوە و هیوا دەخوازێت کە لە داهاتوودا بایدن هەڵوێستی بەرامبەریان باش بێت.

ئۆفرە دەڵێت:

- هەدەپە، بە قەوارە سێیەم پارتە لە تورکیا کە لە ١٣% دەنگی بۆ پەرلەمانی تورکیا مسۆگەر کرد.
تورکیا ژمارەیەکی بێشوماری لە کوردەکان و سەڕۆکی پارتە کوردییەکان دەستگیرکرد و ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی کردنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کوردەکانی تورکیا هەرگیز کۆڵیان نەدا.
- لە سوریا کوردەکان بە پشتیوانی ئەمریکا جەنگیان دژی داعش ئەنجام دا و سەرکەوتنی مەزنیان بەدەستهێنا و بوونە خاوەنی خودموختاری خۆیان.
لە سوریا، تورکیا بە بەردەوامیی هێڕش دەکاتە سەر کوردەکان، ئەو ئاشتی و سەقامگیرەی کە بەدەستیانهێناوە دەخاتە مەترسیەوە و لێیان تێکدەدا، بەتایبەتی لە شاری عەفرین کوردەکان بوون کە ئەو ناوچەیەیان لەژێر کۆنتڕۆلی داعش دەرهێنا، خەباتێکی ئێجگار سەختیان ئەنجام دا بۆ پاراستنی ئەو ئۆتۆنۆمییە بچووکە لە کاتێکدا شەڕی دژی سێ دوژمن وەک تورکیا، ئیران و حکومەتی سوریا دەکەن. 
- لە عیراق بۆ سێ دەیە دەچێت کوردی ئەو دەڤەرە ئۆتۆنۆمییان وەرگرتووە و دژی داعش لە جەنگدا بوون و سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و لە ساڵی ٢.١٧دا ڕیفراندۆمیان ئەنجام دا. 
لە عیراق کوردەکان زۆربەی ئەو ناوچانەی کە لە داعش پاکیان کردبووەوە لەدەستیانداوە، حکومەتی مەرکەزی بەغداد لەژێر هەژموون و فشاری ئێران و میلیشیا شیعەکانیدا بەشە بودجەی لێیان بڕیوە. ئەوان هەنووکە ناتوانن مووچەی خەڵک بدەن، هەروها بەغداد لە هەوڵدەدا ئۆتۆنۆمیی ئەو بەشەی کوردستان بەرتەسک بکاتەوە، ڕەتی دەکاتەوە ڕاپرسی لە ناوچەکانی کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕاپرسی ئەنجام بدرێت. لەگەڵ ئەوانەشدا بۆ چوار دەیە دەچێت کە گەورەترین و سەرنج ڕاکێشترین.
کێشەی کوردستانی عیراق لەوەدایە کە دوو پارتی سەر بە بنەماڵەی بارزانی خێزانی تاڵەبانی هەموو دەسەڵاتیکیان قۆڕغ کردوە و دوو هێزی ناوچەیی گرفت لەنێوانیان دەنێنەوە، بەڵام ئەوان  بەسەر هەر دوو هێز دابەش بوون، بارزانی لەگەڵ تورکیایە و تاڵەبانیەکانیش لەگەڵ ئێران. 
 گرفت لەنێوان پەکەکە، "پارتی کرێکارانی کوردستان" کە بنەکەیان لە کوردستانی عیراقە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق هەیە. پەکەکە هێڕشیان کردۆتە سەر تورکیا  و ئەوانیش بنکەیان لە کوردستانی عیراق هەیە و چەند جارێک لەوێوە هێرشیان کردۆتە سەر پەکەکە. هێڕشەکانی تورکیا ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە خستۆتە مەترسیەوە. 
هەرسێ پارچەی کوردستان کێشەی ئابووریان هەبووە و پەتای کۆڕۆناش ئەو کێشەیەی زێتر کردووە. ئیدارەی ترامپ خیانەتی لە کوردەکانی سوریا، تورکیا و عیراق کرد. بەو هیوایەی لە داهاتوودا بایدن هەڵویسستێکی باش بەرامبەریان بنوێنێت. پێش ئەوەی بایدن لە دەسەڵاتدا بێت، یەکێک بوو لەو سیاسیانەی  کە هەمیشە لایەنگری کورد بوو، بەوەش ناسراوە کە لەگەڵ سەرکردە کوردەکان کۆبۆتەوە و ڕۆڵی هەبوو لە چەسپاندنی سیستمی فیدرالیزم لە عیراق. 
کوردەکان لە شەڕدا ئازان، بەڵام لە سیاسەت و گەمەی دیبلوماسیدا زۆر لاوازن، لەگەڵ ئەوەشدا کوردەکان شایەنی ئەوەن کە ئەمریکا پشتیوانیان لێ بکات، هەمیشە ئەوان هاوپەیمانی بەوەفا بوونە بۆ ئەمریکا بەتایبەتی لە عیراق، بۆیە ئەگەر ئەمریکا بیەوێت هێزەکانی لە بەغداد بکشێنێتەوە ئەوا باشترین شوێن هەرێمی کوردستانە لە عیراق، هەروها سەقامگیربوونی ئاسایش لە کوردستان، زامنی ئەوەیە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە بێ گرفت گاز و نەوتی ئەو ناوچەیە بەرهەم بێنن. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە