KURDISTANPOST
جەمال غەریب حەمە
بۆ وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه له به‌ڵێنه‌كانی پەشیمان بووەوە؟
Friday, 12/03/2021, 0:17
12168
بینراوە
به‌ڕێزتان كه ده‌ستبه‌كاربون وه‌ك وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندینجار له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه به‌ڵێنتان ده‌دا كه كار له‌سه‌ر دروستكردنى هێڵى شهمهندهفهردهكهن له زاخۆوه بۆ گه‌رمیان و پاشان بۆ باشماخ، پاشان به‌ڵێنى دووسایدكردنى ڕێگاى هه‌موو شارهكانتاندا، هه‌روه‌ها به‌ڵێنى دروستكردنى تونێلێكى نوێ له جێگه‌ى تونێلهكۆنهكهى دهربهندیخانتاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و تونێله كۆن بووه.
به‌ڵام دواى سێ ساڵ له ده‌سبه‌كار بونى ئه‌م كابینه‌یه و دواى ئه‌و هه‌موو به‌ڵێن و په‌یمانه‌ى كه كاتى خۆى به‌ڕێزت له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌تدا به‌گوێى هاوڵاتیاندا تازه به‌تازه دێى ده‌ڵێت حكومه‌تى هه‌رێم له ئێستادا ناتوانێت پرۆژه‌ى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر جێبه‌جێبكات!!!
به‌ڕێز به‌نده هه‌ر له یه‌كه‌م لێدوانى جه‌نابته‌وه من به‌گومان بوم له لێدوان و لێهاتویی و توانا و جدیه‌تى جه‌نابت و وه‌زاره‌ته‌كه‌ت بۆ پرۆژه‌ى سكه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ر، بۆیه هه‌ر له یه‌كه‌م لێدوانتهوه هه‌موو لێدوانهكانتم لاى خۆم پاراستووه بۆ ئه‌وه‌ى كه ماوه‌ى چوار ساڵى كابینه‌كه و كۆتایی كاره‌كانى جه‌نابت وه‌ك وه‌زرى ئه‌و وه‌زاره‌ته تاپێتان بڵێم جه‌نابى وه‌زیر ئه‌رێ سكه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه چى لێهات، به‌ڵام پێش واده‌ى چاوهڕوانیهكهى من كه هێشتا ساڵ و چه‌ند مانگێكمان ماوه بۆ ئه‌و به‌رواره واجهنابت به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو لێدوانه‌كانى پێشوترتهوه ده‌ڵێت له ئێستادا نا‌توانیین ئه‌و پرۆژه‌یه جێبهحێبكهین.
لێره‌دا له جه‌نابت ده‌پرسم بۆچى من و زۆرێكیش له خه‌ڵكى به‌گومان بوین له جدیهتتان له ده‌ستبردن بۆ ئه‌و كاره، هه‌رچه‌نده ئێوه چه‌ندجارێك به‌ڵێنه‌كانتان دووباره و چهندبارهدهكردهوه؟؟؟
ئاخر ئه‌و لێدوانانه‌ى جه‌نابت و هاوشانهكانتانه له حكومه‌ت كه یه‌ك زه‌ڕڕه مسداقیهتتان نه بۆ خۆتان و نه‌بۆ حكومه‌ت نه‌هێشتۆته‌وه.
خۆزگه وازتان له لێدوانى بێ بنه‌ما و ناڕاست و باقوبریق ده‌هێنا، ڕاستگۆبن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان و دهنگدهرهكانتان، ئیتر وته‌ى بێ كردار بابه‌س بێت.
*- هاوپێچ هه‌ندێک لە لێدوانه‌كانى به‌ڕێزت داده‌نێم.
1-
وەزیرێ ئاڤەدانکرنێ: دێ هێلا ئاسنی ل هەرێمێ دانین
2-
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە پلانی كاركردنی بۆ چوار ساڵی داهاتووی ئاشكرادەكات
3-
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ٤٩ پرۆژەی بواری رێگاوبانمان تەواوکردووە
4-
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە پلانی كاری چوار ساڵی داهاتووی ئاشكرا كرد
5-
وەزیری ئاوەدانكردنەوە: تونێلێکی نوێ بۆ دەربەندیخان دروست دەکەین
6-
دانا عەبدولکەریم: ساڵی داھاتوو ساڵێکی پڕ کار دەبێت بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە
7-
دانا عەبدولکەریم: لە داهاتویەکی نزیکدا قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی هێڵی ئاسن دەستپێدەکەین
8-
پڕۆژەی دەربەندی رانیە (24) سەعات کاری تێدا دەکرێت و پێش وادەی خۆی تەواو دەبێت.
9-
دانا عەبدولکەریم: پڕۆژەی هێڵی ئاسن تەواوی كوردستان دەگرێتەوە
10-
دانا عەبدولکەریم: مانوێلی تەکنیکی سوپەر پەیڤ دەستکەوتێکی دیكه‌یه بۆ باشکردنی رێگاوبانەکان
11-
دانا عەبدولکەریم: هەوڵ دەدەین ڕێگاکان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێن
جەمال غەریب حەمە
© 2019- Kurdistanpost