پاپا و ڤاتیکان و چارەسەر

Saturday, 13/03/2021, 0:30

3968 بینراوە


پاپای ڤاتیکان سەفەر زۆر دەکەن، کاتێک سەفەر بۆ ناوچەیەک دەکەن کە تەنگژی تێدایە، واتە پێشنیار و چارەسەریان پێیە. 
دوای سەفەرەکەی پاپا پێدەچێت لە ئێراق بەتایبەتی لە کوردستان گۆرانکاری گرنگ ڕووبدەن، ئەگەر ڤاتیکان بە ئاشکرا سیاسەت ناکات ئەوا توانای هەیە لە جیهاندا چارەسەری هەندێک گیروگرفتە نێودەوڵەتییەکان بکات.
گۆرباچێڤ دانی بەوەدا نا، کە لە جیهاندا هیچ کەسێکی تر لە توانیادا نەبوو دیواری بەرلین بڕوخێنێت، ئەوە پاپا ژۆنپۆلی دووبوو، کە بە هەوڵ و کۆشش و بە نهێنی ئەو کارەی ئەنجامدا. ڤاتیکان لە هەموو جیهاندا خەڵکیان هەیە و زانیارییان پێ دەدەن، بە پێی زانیارییەکان دەتوانن چارەسەر بدۆزنەوە، بێگومان ئەوان پێش ئەوە لەگەڵ پیاوانی سیاسییدا بە نهێنی گفتوگۆ دەکەن. 
هەرجارێک بارەکە لە شوێنێکدا گرێکوێرەی تێدەکەوێت و کەس چارەسەری پێ نییە، ئەوسا ڤاتیکان دێتە سەرخەت، هەوڵ دەدات بە شێوەیەکی دیبلۆماسییانە چارەسەر بدۆزێتەوە، چارەسەرەکەش ئەمڕۆ چارەسەری تەنگژی تورکیا و سوریایە کە بە کوردستاندا تێپەڕ دەبێت.
ھەندێک دژی دەوەستنەوە گوایە لەکاتی شەری عەفریندا خەلاتی داوە بە ئۆردوگان. ئەو وەک پاپ  نەیدەتوانی دژی سەردانی ئۆردوگان بوەستێتەوە، لە ھەمان کاتدا لە وەڵامی رۆژنامەوانێکدا وتی؛ ئیتر ڤاتیکان بە کاروباری سیاسییەوە خەریک نابێت، بەلام سەیری وێنەکان بکەن، ھیچ خەندەیەک لە سەر و چاوی پاپادا نابینرێت کاتێک لەگەل ئۆردوگان وەستاوە، جگە لە تورەبون نەبێت، ئەمە جیاوازی زۆرە لەگەل ئەو وێنانەی لە ئێراق گیراوە و دەبینرێت. بەھەمان شێوە کاتێک  پێشوازی لە ترەمپ کرد، بەلام سەیری وێنەکانی بکەن لەگەل ئۆبامادا. جگە لەوە  پاپا فرانسوا کەسێکی زیاتر مرۆڤ دۆسترە لە ژۆنپۆلی دوو، بە ئاشکرا دژی کاپیتالیسم و مولتی ناسیۆنال قسەدەکات و پشتگیری لە ھەژاران دەکات،  فرانسوا  ھانی بەھێزکردنەوەی دەولەت ئەدات دژی مولتی  ناسیۆنال و خۆی کەسێکی کۆنسێرڤاتەر نییە، لە ڤاتیکانچەندەھا گۆرانکاری گرنگی کردووە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە