له‌مه‌شدا،ئه‌وه‌تا خاڵه هاوبه‌شه‌كه‌ی تورك و فارس ته‌نها له دژایه‌تی كورد ده‌رده‌كه‌وێت و به ئاڵایه‌كی سه‌ربه‌رزی غه‌در لێكراو زه‌نده‌قیان چووه و زۆر شتی بێ بناغه و بنهاغهداریش لێ ده‌خوێننه‌وه .
تاكه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی دهمبهستكردنی ئه‌ردوگان و خه‌ڵكانی تریشه، كه‌كاری جدی بكرێت له‌سه‌ر یه‌كێتی و یه‌كبون و هاوكاری و هاوبه‌شی خه‌ڵكی كوردستان بۆ زیاتر خۆتوندكردن و بونیاتنانی بناغه‌ی پته‌وی پێویست و كه‌وتنه سه‌ر سكه‌ی دروست و له‌وكاته‌دا هه‌موو لێدوانه‌كانی دوژمنان ده‌بنه بڵقی سه‌ر ئاو،( هه‌رچه‌ند پێشوه‌خت ده‌زانین ئه‌م ئامانجه به لایه‌نه‌كانی سه‌ر ساحه‌ی سیاسی كوردستان ناكرێت).