سەردانی پاپای ڤاتیکان و کولاندنەوەی برینەکەی ساسان!

Saturday, 13/03/2021, 19:02

5717 بینراوە


تێبینی: لەم وتارەدا کە ناوی جووی تێدا هاتووە مەبەست لە سەرۆک و ڕابیەکانە نەک گەلی جوو. گەلی جوو،  زۆرترین ئازار و دەردەسەریان بەهۆی چەوساندنەوە و چاوچنۆکی سەرۆکە ئاینیەکانەوە چێشتوە، هەمیشە سوتەمەنی نەخشە و تاوانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بوون، بەتایبەتی نازییەکانی ئەڵمانیا و راسیستەکانی ئەمڕۆی جیهان.


 هێزێکی سەرەکی سەرمایەداری باڵادەست کە لە مێژەوە بەناوی ئاینەوە کاری بۆ داکوتانی خۆیکردوە، لە پێناوی هەڵوشینی سامان و بەروبومی جیهان، لە پشت پەردەوە بەشێکی گەورەی ئەم جیهانەی وەکو شانۆیەکی گاڵتەجاڕی لێکردوە. گرنگترین بەشی ئەم شانۆگەرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و لە کوردستانی گەورەی بەشکراو بەهۆی هەڵکەوتەیی جێگاکەی و سەرچاوەی خۆشگوزەرانی و بونی ژیان بەتایبەتی ئەگێڕیێت. وەکو زۆرێک لە زانایان هەرزو بۆ نمونە مارکس ئاماژەیان پێکردوە، ئاین باشترین ئامڕازە بۆ گەمژەکردنی مرۆڤ. ئاینشتاین فەرمویەتی مرۆڤەکان ئەتوانن بگەنە ئەوپەڕی گەمژەیی چونکە زۆرینەی وا ئەزانێت بیرئەکاتەوە لێ بەژیری بیرناکەتەوە.
ماوەیەکە تەپڵ و زوڕنای کورد بەهۆی سەردانی پاپای ڤاتیکان زۆر گەرموگوڕە. هەمو لایەک پەلەپەلی پێشوازی پاپایان بو، بێ گومان لایەنە لێپرسراوەکان ئەبێت بەشداربن لێ پرسیار ئەوەیە کە کۆمەڵێک ڕێکخراوی سەربەست و ئاینیە کوردیەکان بۆ بەشداربون؟ ئایا کورد بەگشتی و زانستخوازانی کورد بەتایبەت ئەزانن پاپا کێیە و نوێنەرایەتی کێ ئەکات یان کێ ناردویەتی و بۆچی هاتوە؟ ئایا پرسیارتان لە خۆتان کردوە کە پاپا لە ڤاتیکانێکی کەمتر لە هەزار کەس بۆچی وا دەسەڵاتدار بێت؟ ئایا کێ کردویەتی بە جێگری ئیسا؟ یان کێ ئەم پیاوە ئاینیانە بە باوکی ڕۆهی ڕێبازێک دیاری ئەکات؟ جا پێش ئەوەی بە دروشم و وێنەی سەردانێک وابزانرێت کێشەی کورد چارەسەر ئەکرێت، وەڵامی ئەو پرسیارانە زۆر گرنگە.
زۆرێک لە ناکۆکیەکانی کە تا ئەمڕۆ مرۆڤایەتی پێوەی ئەناڵێنێت، ڕەگێکی مێژویی هەیە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و کێشەی کوردی داگیرکراو بەتایبەتی باشترین نمونەیە. دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە جیهانی چەند هەزار ساڵ لەمەوپێش میزۆپۆتامیا و ئەناتۆڵیا بو. هەمو میزۆپۆتامیا و نیوەی ئەناتۆڵیا لە ڕۆژهەڵاتیەوە بەشێکی گەورەی خاکی ڕەسەنی باپیرانی کورد بو کە بەدرێژایی هەزاران ساڵ چەندانی ئیمپڕاتۆری گەورەیان هەر لە هیتیت و میتان تاوەکو ماد و ساسان تێدا دامەزراند بو. هەر لەو مێژوە کۆنەوە فەرهەنگێکی ڕەسەنی تایبەتی بە کورد خۆی داکوترا بو و زانستی میترایی کۆڵەکەی ئەو فەرهەنگە بو.
ئەم خاک و فەرهەنگەی کورد زۆر لەژێر هەڕەشەی دوژمنە چاوچنۆکەکانی چوارچێوەیدا بو، بۆیە هەرزو لە هەزاران ساڵ لەمەوپێشەوە تا ئێستا  کەوتۆتە بەر پەلاماری ڕەگەز سامیەکانی باکوری کیشوەری ئەفریکا کە هەمو ڕەگیان لە میسرەوە یان بە سەرۆکایەتی میسر بو. کەنئان و هێبری ڕۆژئاوا و ئەکەد کلدان و ئاسور باشورداگیرئەکەن کە دواتر ئیمپڕاتۆری ئاسور تا ڕوخاندنی هەر هەمویان ئەخاتە ژێرڕکێفی خۆیەوە و دواجاریش ئەرەبەکان بەهاوکاری ڕۆم و جووە بەناوی ئیسلامەوە هەموی داگیرئەکات. ئەم داگیرکەرانەش هەر هەمو خۆیان کردوە بە خاوەن شارستانێتی سۆمەری میزۆپۆتامیای باپیرانی کورد.
 بەپێی توێژنەوە زانستیەکان بێت، باپیرانی ئیبراهیم (ئەبرەهام) کە بەهۆی لافاوە گەورەکە ئەپەڕنە ڕۆژهەڵات ئەگینا ڕەگی مێژوییان میسرە، پاش ناکۆکی بیروباوەڕی ئاینی و دۆڕاندن کۆچ ئەکەنەوە. ئیبراهیم لە تەوراتدا ئەگێڕێتەوە کە لە شاری ئوری کلدانی لەدایکبوە کە خواروی میزۆپۆتامیای شارستانێتی ئەوسا و ئێراکی دروستکراوی ئەمڕۆ ئەگرێتەوە. ئیبراهیم ئەیەوێت ئاینی باپیرانی لە میزۆپۆتامیا کە شارستانێتیەکەی لەمێژەوە خاوەن ئاینی میترایی و فەرهەنگی خۆی بو، بڵاوبکاتەوە. وردەوردە بەرەو باکور ئەکشێت تا لێرە توشی بەرەنگارییەکی زۆر ئەبێت. واتە ئیبراهیم هەرزو ویستی لە ڕێگەی ئاینەکەیەوە دەسەڵات لە ئیمپڕاتۆرە کوردیەکان داگیرکات. ناچار لە شاری هەڕانی ناوچەی شاری ئورفەی باکوری کوردستانی ئەمڕۆ بەرەو میسر ئەگەڕێتەوە، سەرەتا ئەچێتە ڕۆژئاوا بۆ ناو کەنئانیەکان. پاش تێکەڵبونیان بە هێبرییەکان و چیرۆکە سەیرەکانی خۆیان ئیسرائیل دائەمەزرێنن. لێرەوە و لە ئیبراهیمەوە ئاینی سامی لە ناوچەکەدا بڵاوئەبیتەوە کە بریتیە سەرەتا لە ئاینی جوو، دواتر مەسیح (کریستن) و لە کۆتایشدا ئیسلام.
کاتێک ئیمپڕاتۆڕی ڕۆم ئیسرائیل داگیرئەکات، بەهۆی پەیامەکەی ئیسای مەزنەوە ڕۆم و ڕابین و سەرۆکەکانی جوو توشی کێشەیەکی گەورە ئەبن، ڕۆم دەسەڵاتەکەی و جوو ئاینەکەی ئەکەوێتە مەترسیەوە، بۆیە بە ڕێکەوتنی هەردولا ئیسا هەڵئەواسن. بەپێی توێژینەوەکان بێت ئیسا درێژکراوەی پەیامەکەی میترا و زەردەشتی بوە، بۆیە سێ پیری مۆگانیش لە لەدایکبونەکەیدا ئامادە بون. لەو کاتەش ڕابینەکانی جووەکانی ئەوروپا دەیانەوێت ئاینی جوو بەسەر ئەوروپا بسەپێنن. ئەوروپیەکان ژێردەستی ڕۆم ئاینی جوو پێ هەرس ناکرێت و ئاینی میتراییان لا پەسەند ئەبێت. سەرۆکەکانی جوو بە زۆرزانی خۆیان توانیان ڕێگە لەمە بگرن. لە پەیامەکەی ئیسا ئاینی مەسیحیان بەپێی چیرۆکەکانی خۆیان داڕشتەوە و توانیان سەرکردەکانی ڕۆم هەڵخەڵەتێنن و ئاینی کاتۆلیکی وەکو دەسەڵاتێکی سەرەکی ناوەندی تاکە بڕیاردەری ئەوروپا لە ڤاتیکان دامەزرێنن. ئامانجی ڕۆم داگیرکردنی هەمو جیهان بو، بۆیە ئەم بیرۆکەی ئاینی کاتۆلیکی لە ڤاتیکان بە ڕاوێژکاری و ڕێنمایی ڕابینەکانی جوو زۆر توندو تۆڵ کرد. دانیشتوانی ئەوروپا بەناوی ئاینەوە بەکۆیلەکرا و چەرخی تاریکستانی باڵی کێشا بەسەر ئەوروپادا. دوای جەنگ و تاڵانکردن و ماڵوێرانیەکی زۆر، بوژانەوە و شۆڕش لە ئەوروپا، دو ڕێبازی تر لە ئاینی مەسیح کەوتەوە. ئەوروپیەکان دوای داگیرکردنی جیهان، ئاینی مەسیحیان بەسەر ئەفریکا، ئەمریکاکان، ئوسترالیا و چەند جێگایەکی ئاسیا سەپاند. مێشکی مرۆڤایەتی وا چەواشە و توشی ڕکوکینە و کوشتنی یەک کرا کە تا ئێستا ڕەگوڕیشەی داکوتاوە.
دامەزرێنەرانی بیرۆکەی ڤاتیکانی کاتۆلیک لە دروستبونەوە، دەسەڵات، ئابوری و بڕیاڕی شانشینەکانی ڕۆمیان خستە ژێر چاودێری و ڕێنمایی کڵێسە و پیاوانی ئاینی بەپێی پلە و پایەی جیاواز کە لە بچوکەوە بۆ سەرەوە بەسترابونەوە بەیەک و هەموشیان لەژێر دەسەڵاتی هەرە گەورە زانای ئاینی ڤاتیکان بو بەناوی پاپاوە. ئەم شێوازە تا ئەمڕۆش کاری پێ ئەکرێت و جیهانیان لەژێر دەستی خۆیان پێ ڕاگرتوە. هەمو لایەک لە سەردانی پاپا دەستی ماچ ئەکات. ئەمڕؤش ئەو هێزە سەرمایەداریەی جیهان بەناوی پاپا و ڤاتیکانەوە گۆڕانکاری و بڕیارەکان ئەسەپێنن. ئیتر دەسەڵاتی ناوەندی ڤاتیکان لە دروستبونیەوە تا ئەمڕۆ لە نێو دەسەڵاتدارانی جیهان بۆ یەکتری گواستراوەتەوە.
 بێ گومان دامەزرێنەرانی ئاینی سامی لە بواری ئابوری و سەرمایە کۆکردنەوە زانا بون و لە یەکەم ڕۆژەوە مەبەستیان دامەزراندنی گەورەترین دەسەڵاتی سەرمایەداری جیهانی بوە تا لەم ڕێگایەوە هەمو سامان و بەرهەمەکانی جیهان ژێردەستی خۆیان کەن. ئەمڕۆ دەسەڵاتی سەرەکی سەرمایەداری جیهانی لە ڕێگای بانکە سەرەکیەکان و هەمو بوارە ناوەندە بازرگانیەکانی جیهان لەژێردەستی سەرۆکە سەرمایەدارەکانی جوو کە دوای دامەزراندنەوە ئیسرائیل دوای جەنگی جیهانی دوەم بە زایۆنیزم ناسراوە کە هەر بیرۆکە سەرەتاییەکەی ئیبراهیمی باپیریانە. ئەم دەسەڵاتەش ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بڕیاری هەڵبژاردنی دەسەڵاتی ڕامیاری و ئابوری زۆربەی جیهانی لە دەستدایە و لەم ڕێگایەشەوە کاریگەرن لەسەر هەمو گۆڕانکاری و ڕوداوەکانی جیهان لێ لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری ئاسیا بەتایبەتی چین و ژاپۆن و بەشێکی گەورەی هند فەرهەنگی خۆیان لە ڕێگای ئاینی هندویزم و بودیزمەوە پاراستوە، کاریگەری ئەم دەسەڵاتە لاوازە و هەر لە مێژەوە لە ڕکبڕێکی گەورەدان لە گەڵیان هەر لە داگیرکردنی ئاسیا و بەشکردنی تا تەکنیکی فایڤ جی (٥جی) ئێستا کە نوێترین شێوازی تۆڕی بەستنەوەی پەیوەندیەکانی داهاتویەکی نزیکە.
ئەو کاتەش کە ڕابینەکانی جوو کاتۆلیکی ڤاتیکانیان بەناوی پەیامەکەی ئیساوە بۆ ڕۆم دامەزراند مەبەستیان لاوازکردنی ئاینی میترایی لە ئەوروپا و خۆشکردنی ئاگری جەنگی نێوان ڕۆم و ساسان بو کە ئەو کاتە هەردو ئیمپڕاتۆری ساسان و ڕۆم بە سەتان ساڵ لە جەنگێکی بێ وچاندا بون بێ سەرکەوتن و دۆڕاندنی کۆتایی هیچ لایەکیان. هەروەها مەبەستیان لە لاوازکردنی هەردو ئیمپڕاتۆرەکە بو بە ئامانجی گەڕانەوەی ئیسرائیل بۆ خۆیان و ڕوخاندنی ساسان و وێرانکردنی میزۆپۆتامیا بۆ لەناوبردنی ئاینی میترا و زەردەشتی کە هەڕەشەیەک بو لەسەر ئاین و بیروباوەڕی خۆیان. ڕۆم باکوری ساسانی داگیر کردبو و چەند جارێک گەیشتە مادیانی پایتەختی ساسان (ناوچەی بەغدادی ئەمڕۆ) هەمو جار لە دواییدا تێکئەشکان. جەنگ هەردولای ماندو کردبو، دیسانەوە سەرۆکەکانی جوو ئەمەیان بەهەل زانی. ڕۆم ئەیویست کۆتایی بە ئیمپڕاتۆری ساسان بهێنێت و داگیری بکات. بۆ ئەم مەبەستە ڤاتیکان و سەرۆکەکانی جوو ڕێکەوتن لە پشتگیری بڵاوکردنەوەی ئاینی ئیسلام لەناو ئەرەبەکاندا. ئەو کاتە زۆرێک لە ناسراوەکانی هۆزەکانی ئەرەب کاتۆلیک بون و جووەکەکانیش بەهۆی سەرمایەداری و خوێندەوارییەوە دەسەڵاتێکی باشیان لەناو ئەرەبدا هەبو. ئەرەبەکانیش لە مێژەوە چاوییان لە میزۆپۆتامیا بڕی بو بە خاکی ڕەشی بەپیت ئەیاناساند و ڕکوکینەیەکی زۆریشیان لە ئاری بو چونکە هەمیشە ئیمپڕاتۆرە ئارییەکان بە چاوی دز و چەتە سەیری ئەرەبەکانیان ئەکرد و لە جەنگەکانیشدا هەر کاری بارهەڵگرییان پێئەکردن.
 سەرکردە ئەرەبەکانیش ئەم هەلەی بڵاوبونەی ئاینی ئیسلامیان بە هەل زانی و هێزێکی ئێجگار گەورەیان کۆکردەوە بەناوی ئاینەوە بە چەک و سەرمایەی ڕۆم و فێڵی جوو کە پەلاماری ئیمپڕاتۆری ساسانیان دا. ئەوەی بە باپیرانی کورد کرا ، گورگی برسی بە مەڕی بێ وەی نەکردوە. ڕوباری خوێناوی ساسانی باپیرانی کورد لە میزۆپۆتامیا و ئەناتۆڵیای خاکی ڕەسەنی کورد هەستا. هەرچی شارستانێتی بو سوتانیان، هەمو شتێکیان دزی و تاڵانکرد، کۆشک و شاریان لەگەڵ زەویدا تەختکرد، سەوزاییان کرد بە وشکایی، ئاویان سور کرد، لەژێر پەردەی ئەنفالی ڕەشدا باوک و باپیرانیان سەربڕین و دایک و کچ و مناڵیان ئەتک کرد یان بەکەنیزە و کۆیلەی ڕابواردن فڕاند و لە مەککە و مەدینە هەڕاجیان ئەکردن. ئاشتی و جوانی نەما، سپی ڕەش بو، ڕەنگەکان بۆرکران، فەرهەنگی کوردی شێوێنرا، لەژێر زەبری شمشێردا زمان و پۆشاکی ئەرەبی بیابان سەپێنرا، دوپشکی ڕەش لەجیاتی کەوی دەنوک سور، دڕک لەجیاتی گوڵ. لەدوای هەزار و پێنج سەت ساڵ ئەم تاوانە بێ ویژدانیە زۆرێک لە کورد خۆی بە کۆیلەی ئیسلام ئەزانێت لە کاتێکدا ئیسلام بە نەوەی جنۆکە پێناسەی ئەکات.
سەرکردە ئەرەبەکان کەڵکیان لە بارودۆخەکە وەرگرتو، جەنگ بەسەر ئیسرائیل و ڕۆمدا شکایەوە. خوێنڕشتن و ڕکوکینە کە تا ئەمڕۆش ماوە کەوتە نێوان ئەوروپا و ڕۆژهەڵات بەناوی سێ ئاینەوە کە هەمویان ئاینی سامی و خاوەن یەک سەرچاوە بون. جەنگی بەناوی ئاینەوە لە ئیمڕاتۆرە ئیسلامیەکانەوە بۆ ئیمپریالیزمە مەسیحەکان تا ئەمڕۆی کوردستانی بەشکراو، کوردی وا کۆیلە و کوێرەوەر کردوە کە هەر لەوە ناچێت نەوەی ماد و کەیخەسرەو بن یان گاڵتەی بە گەورەیی مێژوی باپیران و فەرهەنگەکەی بێت.
بەکورتی خاکی میزۆپۆتامیا و ئەناتۆڵیای کورد لەتوپەت کرا و سێ دوژمنی سەرسەختی کورد خاوەنیەتی و فەرهەنگیشمان ڕؤژبەڕۆژ لاوازتر ئەکرێت، زانستی میتراشمان، کە ڕوناکی بە سەرچاوەی دروسبونی ژیان ناساندوە و ئەمڕۆش زانست سەلماندویەتی، ئاینی سامی جێگەی گرتۆتەوە. مێشکی تاک و کۆمەڵگای کوردی جگە لە هوشیارەکەی کۆیلە کراوە بە بیروباوەڕێکی دور لە زانست و ڕاستیەوە کە ئامانجیش پوکانەوەی بونیەتی.
بەهۆی گۆڕانکاری هاوکێشەی ناکۆکی زلهێزەکان لەم دەیان ساڵەی دوایی لە ناوچەکە، هاتنە پێشەوە دۆستانی کورد و مرۆڤایەتی لە نێو سەرۆک و ئازادیخوازنی جیهان وە گەشەی بزوتنەوەی هوشیاری نەتەوەیی کورد بە شێوەیەکی پێشکەوتنخوازانە و زیندوبونەوەی هیوای ڕزگارکردنەوەی خاک و فەرهەنگمان، کێشەی کورد بەتەواوی چوە سەرمێزی چارەسەرکردن کەچی لە ڕێگای کپکردنی شۆڕشە ڕۆشنبیریەکان، کوشتن و زینداکردنی سەرۆکە پێشکەوتنخوازەکان، زیندوکردنەوە و بەهێزکردنەوەی کۆنەپەرستی، ئازاردان و شێواندنی فەرهەنگ و کۆمەڵگا و چەواشەکردنی مێشکی تاکی کوردی، دروستکردنی ئاژاوە و ناکۆکی لە نێو هێزەکان، هێرش و پەلاماری سێ دوژمنە کۆنەکەی، بەهێزکردنی پێگەی ئیسلامی تێرۆریستی بەناوی چەندان ڕێکخراوی ئیسلامی جیاوازە لە هەموشیان ترسناکتر دائش، چارەسەری کێشەکەیان ونکردەوە. واتە بەکورتی کورد پاش ئەوەی هەر سێ دوژمنەکە بەسەرپەرشتی هێزە سەرمایەدارەکەی جیهان بەربونەتە گیانی، سامان و سەرچاوەی هەڵئەڵوشن، بەبەرچاوی جیهانەوە دائشی ئیسلامی تێرۆریستی تێبەرئەیەن، بیرۆکەی ئەنفالی هەزار و پێنچ سەت ساڵەیان لە شەنگال دوبارە ئەکەنەوە، شارەکانی وێران ئەکەن، شارەکانی کەرکوک و ئەفرین داگیرئەکەنەوە، زمان و فەرهەنگی لێ ناڕەوا و ناشرین ئەکەن، تاک و کۆمەڵگای ماند و بێ هیوا ئەکەن، دیسانەوە بە تەڵەکە و چاوچنۆکی بە دەردی ڕوخاندنی ئیمپڕاتۆری ساسانی ئەبەنەوە.
 ئنجا دوای ئەم بێ ویژدانی و نامرۆڤایەتیە، لەم کاتەدا پاپای ڤاتیکان ئەنێرن بۆچی؟ بۆ ئەوەی پێمان بڵی دائشیشتان وەکو هێزەکەی ئیسلام پێش ١٥٠٠ ساڵ لەمەوپێش تێبەرئەیەن، گەمژە و کۆیلەتان ئەکەین، ئەوەی ماویشتان وێران و ونی ئەکەین و ئیستاش هاتوم بۆ ئەوەی وەکو کۆیلە دەستمان ماچ کەن. تێکەڵ لەگەڵ یەک بژین، هەموتان بەیەکەوە کۆیلەی ئاینی سامین و جاروبار بەئاشتی بژین و زۆرجاریش کوشتار لەنێوتان لەژێر دروشمی ڕەنگاوڕەنگدا دائەگیرسێنینەوە، چۆنمان بوێت وا ئەتان سوڕێنینەوە. هەرچی ستەم و زۆرداریشە لە باشورەوە بۆ باکوری ئێراکی دروستکراوی دەستمانە، لای ئێمە پەسەندەوە و بە ڕاوێژکاری ئێمەیە، وا هاتوشم لەبەرئەوەی هوشیار نابنەوە برینی ڕوبارە خوێناوییەکەی ڕوخاندنی ئیمپڕاتۆری ساسانی باپیرتان بکولێنمەوە.
جا سەیر ئەوەیە، ئەم کوردە ئەوەندە بێ ئاگایە زۆر بە ڕواڵەت و وتەی نەکراو هەڵئەخەڵەتێت.هەرزو دەست ئەکات بە زوڕنا لێیان و هەڵپەڕکێ بۆ شتێک کە بونی نیە. لە هەموشی سەیرتر داماوی ئەو مەلا کوردانەیە کە خۆیان لە جوو و مەسیح سورکردۆتەوە نازانن کە خۆیان بەشێکن لەوان. جا بۆ تێگەیشتن لە ڕاستی داگیرکردنی نیشتمان کورد، هوشیاربونەوە تەنها چارەسەرە ئەگینا داهاتو زۆر تاریک ئەبێت.
سەرنج بەن گەلان هوشیارن! کاتێک پاپایەک ڕوی لە کوبا ئەکات، فیدڵ کاسترۆ بە هەمو کەموکوڕیەکانیەوە، پاپا و ڤاتیکانی لە ئاستی بێدەنگی بەرامبەر جەنگ و تاوانی هێزە سەرمایەداریەکەی  شەرمەزار کرد واتە بەکورتی پێی وت "بێ دەنگ بە درۆ لە ئاستی ئاشتی و ئاسودەی مرۆڤایەتی مەکە، ئەگەر ئێوە و کڵێسەکەتان ئاوا خوا ئەناسن،  فێڵە و مرۆڤایەتی نیە" یان بڕوانن ڤاتیکان تا چەند بوێری هەیە پاپاکانی بنێرێت بۆ ژاپۆن، چین،هند و ئەو وڵاتانەی ئاینی سامی لاوازە یان نیە تێیدا مەگەر بچن بۆ کڕینی شتومەک. چونکە ئەزانن کە فەرهەنگی هندویزم و بودیزم بەهەمو ڕێبازەکانیانەوە جیاوازە لە چیرۆکە سەیروسەمەرەکانی فەرهەنگی سامی. هەرئاواش کوردەکان کە فەرهەنگمان خاوەن زانستی میترایی و زەردەشتیە، بڕوامان بە ئاشتی و ڕاستیە نەک چیرۆکی هەڵبەستراو. چۆن ئەتوانن بچن دەستی پاپا ماچ کەن و پیرۆزبایی سەربڕین و ئەنفالی خوێناویکردن و ڕوخاندنی ئیمپڕاتۆری ساسانیان لێ بکەن.     
میللەتە بێ گوناهەکەی جوو، چەندجار توشی کۆیلایەتی و ماڵوێرانی بوە. لە هەمو جارەکانیشدا کورد هاوسۆز و هاوکاری بوە. لەگەڵ خستنی ئیمپڕاتۆری ئاسوری بەدەستی ئیمپڕاتۆری ماد، شاهنشا کەیخەسرەوی مەزن هەمو جوو کۆیلەکراوەکانی ئاسوری ئازاد کرد، شاهنشا ئەستیاگ، چوارەم شاهنشای ماد جوو کۆیلەکراوەکانی بابلی لەناو خاکی مادا ئازاد کرد تا لە مێژوی ئەمڕۆشدا، لەکاتی کۆکوژییان لە جەنگی جیهانی دوەم و دواییش دەرکردنیان بۆ ئیسرائیل، کورد هەمیشە پشت و پەنایان بوە. ئەوان لە تەورات میزۆپۆتامیا بە خاکی بابل و کلدان ناو ئەبەن، ئیلام وەکو نەتەوەیەکی جیاواز لە کورد پێناسە ئەکەن، هاوکاری پارسیان کرد بۆ ڕوخاندنی ماد، لەکاتی داگیرکردنی خاکی ماد لە لایەن گریکەوە کاتی ئەلکسەندەری مەکدۆنی و داگیرکردنی ساسان لە لایەن ئەرەبی ئیسلامەوە هەمو خاک و فەرهەنگ و مێژوی کوردییان بەناوی فارسەوە نوسیەوە لە مێژوی ئەمڕۆشدا، شۆڕشی ٧٤ یان بەهاوکاری شای فارسی ئێرانی ئەمڕۆ گەورەترین شکستیان بە کورد هێنا و هەردوێنێش بو سەرۆک ئۆجەلانی بە زیندانی پێشکەش بە تورکیا کرد ئەمە جگە لەوەی بەڵگەکان زۆرن کە دائش کێ دەستی لە دروستکردنیا هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە