بۆ هەڵەبجە

Wednesday, 17/03/2021, 3:19

4120 بینراوە


سڵاو لێتان ئەی هەزارەها باڵا پۆشان
سڵاو لێتان ئەی سەدەها قورئان خوێندان
سڵاو لێتان ئەی گەنجانی  سورەت لەبەرکەران
سڵاو لێتان ئەی ڕزگارکەری فڕۆکەوان **
سڵاو لێتان لەوەی ووتی؛ئاخ بۆ چەند هەڵەبجەیەکی تریان***
سڵاو لێتان ئەی عەبابەیلێ و فاتحی کوردستان
سڵاو لێتان ئەی ئاوادەن و دروست کەری مزگەوتان
سڵاو لێتان ئەی ئەڵقە دزی لە پەنجە دەرهێنان 
سڵاو لێتان ئەی ددانی ئاڵتۆن هەڵکۆڵەران
سڵاو لێتان ئەی جاش و موستەشار و خائین لێبردوان
سڵاو لێتان ئەی خەتیبی درۆ و بوختان ڕەوان
سڵاو لێتان ئەی پێشمەرگەی پاسدار هێنان
سڵاو لێتان ئەی نەوشیروانی دەم ڕاستی ئێران
سڵاو لێتان ئەی جەلالی قاسملو کوژان
سڵاو لێتان ئەی هاوڵاتی تەنها بۆ مووچە گریان
سڵاو لێتان ئەی مەسئولە گیرفان پڕکەران
سڵاو لێتان ئەی کوردایەتیە چاوچنۆکەکان
سڵاو لێتان ئەی هاوبیرانی عەلی مەجیدەکان
سڵاو لێتان ئەی تێر نەخۆران ئەی بەناو ڕۆشنبیران
سڵاو لێتان ئەی میوزیك ژەنانی بێ ویژدان
 دەی ناکرێ سڵاو لە یەکە بەیەکەتان نەکەین کە دەستەسڕی پان و بەرینتان بۆ هەڵەبجە ڕا خستوە و بازرگانی پێوە ئەکەن و خۆتان لەسەر ئەم کارەساتە دابەستە کردوە. هیوامان گەورەیە کە لەداهاتوودا خەڵکی هەڵەبجە و هەموو ئەو شوێنانەی تر کە بەر هێرشی کیمیا باران کەوتن، بەردەوام بن لەسەر بڵاو کردنەوەی کلتور و فەرهەنگی ئیسلام و هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەی خانمانتان زیاتر باڵا پۆش بێ و گەر کرا نقابیش ئەوا خێری زیاترە.. لە کۆتاییدا هەر ئەوە ماوە بڵێم پێرۆزتان بێ ئەنفال و کیمیایی باران و سورەتی فەتح و هەموو ئەو ئایەت و سورەتانەی تریش کە لەداهاتوودا هەریەك لە برا عەرەب و فارس و تورك، لەسەرمان تاقی ئەکەنەوە.
** مەبەست لێی تاریق ڕەمەزانە کە بە ىڕیاری جەلال تاڵەبانی نێردرا بۆ دەرەوەی عێراق.
***مەبەست لێی جەلالی شێخ حوسامەدین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە