نەورۆز

Sunday, 21/03/2021, 2:17

4135 بینراوە


هەمو ساڵێک لەم ڕۆژەدا من خەمگینم، زۆریش خەمگینم، بە بێ زیادەڕۆیی هەندێک جار فرمێسک بە چاوانمدا دێتە خوارێ. نزیکەی چل ساڵە من ئاگری نەورۆزم نەکردۆتەوە، نەم دیوە، لەدەوری کۆنەبومەتەوە و گۆرانیم  نەچڕیوە. دور لە هەمو هەستی کوردایەتی و سیاسەت، بۆ من ئەو ئاگرە بیرەوەریەکی قوڵی لە ناخمدا چەسپاندوە، ئەو ساتانەی کە منداڵبوینو چەند ڕۆژێک پێش ئێوارەی نەورۆز کەلوپەلمان کۆدەکردەوە بۆ سوتاندن. لەگەرەکەکەماندا شانۆیەکمان دورستدەکردو کورسیمان دائەناو کارەبامان ڕادەکێشاو شانۆو گۆرانیمان بۆ نەورۆز دەکرد. خۆشترین کات ئەو ساتانەبون کاتێک دەمەو ئێوارێ تارمایی باڵی دەکێشا بەسەر شاردا، ئەوسا گڕمان بەرئەدا لە کەلوپەلەکانمان کە چەند مەترێک چوبون بە ئاسامانداو بەتەل پێکەوە گرێمان دابون، کاتێک شەو دادەهات دەمانبینی لەدورەوە بەسەر شاخی گۆیژەوە بە ئاگر نوسرابو : جەژنی نەورۆزتان پیرۆزبێت، هەر پیتێک سەدەها مەتر درێژ بو. ئەو شەوە هەتا بەیانی گۆرانی و هەڵپەرکێو خۆشی بو. بۆ ڕۆژی بەیانی دەنگمان نوسابو،  بۆنی سوتوی دارو تایە دەمو لوتمانی دەچوزاندەوە، هەندێک جار سوتوی تایەی ئۆتۆمۆبیل بەسەرمانەوە لەناو تاڵی قژماندا دەبینرا.
 پیرۆزە لەهەموتان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە