مارک تواین: زەحمەتترین کار لە دونیادا گفتووگۆکردنە لەگەڵ کەسێک کە بەڵێنی بە خۆی دابێت تێنەگا!


شایەتییەک بۆ مێژوو لە توێشووی کۆڵەپشتەکەی ئەرسەلان باییز

Sunday, 03.21.2021, 12:54

2805 بینراوە


دوای ئەوەی ئەرسەلان باییز بە چەند زنجیرە بابەتێک بەناوی "کۆڵەپشت" باسی ژیانی پێشمەرگایەتی خۆی و ڕووداوە سیاسیەکانی کرد ، حەزم کرد منیش بە بابەتێک درێژە بە کۆڵەپشتەکەی جەنابیان بدەم و کۆڵەپشتەکەی دەوڵەمەندتر بکەم . . . . .


سێ چوار ساڵ پاش شەهیدبوونی باوکی ڕەحمەتیم (شەهید مەلاسلێمان) و ئاوارەبوونی یەکێتی بۆ شاری سلێمانی بارودۆخ و وەزعی ماددیمان زۆر خراپ بوو ، سەرەڕای سەختی باری ئابووریمان و نەبوونی مووچە دایکم کە هاوڕێ لەگەڵ باوکم چەند ساڵێک لە شاخ خزمەتی پێشمەرگەی کردبوو ، باری تەندروستی تێکدەچێت و پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت بۆیە بەناچاری دەچێتە شاری سلێمانی بۆ ئەوەی داوای هاوکاری لە بەرپرسانی یەکێتی بکات بۆ یارمەتیدانمان لەپێناو ئەنجام دانی نەشتەرگەری .
بۆ ئەو مەبەستە دەچێتە مەکتەب ڕێکخستن کە ئەو کات ئەرسەلان باییز لێپرسراوی بوو باسی سەختی ژیانی خۆی و ئێمەی بۆ کردووە کە حەوت منداڵی هەتیوی لەئەستۆیە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە ئەرسەلان جگە لەوەی داواکاریەکەی ڕەت دەکاتەوە زۆر نامەردانە بە توڕەییەوە وەڵامێکی جەرگ بڕی دەداتەوە و پێی دەڵێ:

(بۆ بەس مەلا سلێمان لەشاخ بووە و شەهیدە ؟!)

خۆشەویستانم کەمێک چاوتان دابخەن و بیر بکەنەوە دەبێ مرۆڤ لەو کاتەدا چ هەستێکی هەبێت !! ئاخۆ جگە لە فرمێسکی چاو ، دەنگ جورئەتی هاتنە دەرەوە دەکات لە گەروی مرۆڤێکی دڵ و هەست و جەستە بریندار؟!
دەبێت مرۆڤ چ ئومێدێکی هەبێت بەو مەکتەب سیاسیەی کە بەم شێوەیە سوکایەتی بە ژنێکی پێشمەرگەی شاخ بکات کە هاوسەرەکەی ژیانی خۆی و منداڵەکانی کردۆتە قوربانی لە پێناو پاراستنی شکۆ و ناوی حیزبێک کە ئەو لێپرسراوی باڵای بێت !
بۆیە ئەوە یەکەمجار و کۆتا جاری دەبێت کە بچێت بۆ لای هاوڕێ بێ ئەمەکەکانی مێردەکەی کە چەندین جار خواردنی دەستی ئەویان خواردووە لەشاخ و جل و بەرگی بۆ شوشتوون !
ناحەقی ناگرم ئەرسەلانێک کە لە شاخیش نانی کەم و جێگا و پێخەفی ڕەق و ساردی نەبینیوە !
حەقی خۆیەتی کە شەهید بە ڕەنجەڕۆ و خەشیم وەسف بکات !
ناوبراو هەر لەگەڵ بوونی بە پێشمەرگە لە شاخدا لێپرسراوێتی هەبووە و پاش ڕاپەڕین چەند بەرپرسیارەتیەکی تری پێ دراوە پاش یەکگرتنەوەی ئیدارەی یەکێتی و پارتی چەندین پۆستی باڵای حیزبی و حکومی تری پێدراوە لە هیچ کامێکیان سەرکەوتوو نەبووە و جێی ڕەزامەندی کەمترین کەسیش نەبووە جگەلە هەندێ خزم و کەسە مشەخۆرەکانی !
هۆکارێکی سەرەکیش بووە لە کەمکردن و لاوازکردنی دەنگی یەکێتی لە هەولێر ، ئاوێکی واشی ڕشتووە ئەو بەناو بەرپرسانەی ئێستا چاوی لێ دەکەن تەنها ئیش بۆ خزم و کەسوکاریان دەکەن .
لە هەمووی سەیرتر و نامۆتر ئەوەیە کە نابراو ڕەخنەی گەندەڵی و باسی خراپی باروگوزەرانی خەڵک دەکات وەک ئەوەی لە ژیانیدا لێپرسراوێتی نەبوو بێت و زەرەرمەندی یەکەم خۆی بێت .
ئەوەیە دەڵێ "هەتا ساحێب ماڵ دزی گرت ، دز ساحێب ماڵی گرت"
بەشداری شەهید مەلاسلێمان

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر