گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران و هەڵوێستی تورکیا!


علی باپیر نەک تەنیا براکەی، بەڵکو هاوسەری یەکەمی خۆشی کوشتووە

Monday, 03.22.2021, 0:41

3718 بینراوە


عەلی باپیر کە ئیستا لە (ئەمیر)ی کۆمەڵی ئیسلامییەوە ناوی خۆی گۆڕی بە (سەرۆك)، هەروەها (کۆمەڵی ئیسلامی)شی کرد بە (کۆمەڵی دادگەری)، ئیستا کە ئەو بۆتە ئیسلامێکی دادپەروەر، ئایا دەتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارەمان بداتەوە، کە (روخسار)ی هاوسەری یەکەمی چۆن سوتا و هۆکاری سوتانی چۆن و کێ بوو؟
رەخسار کە دایکی چوار منداڵی عەلی باپیر بوو، ئەویش دوو کوڕ و دوو کچ بەناوەکانی: (پ ز،ب ،ع ن،). ئەو ژنەی ئەوەندە بە وەفا و دڵسۆز بوو، توانی عەلی باپیر بکات بەو پیاوەی کە ئەمڕۆ ئەو ناو و ناوبانگەی پەیدا کردووە.
روخسار ئەو کچەی لە کەسوکاریی یاخی بوو، وازی لە هەموو شتێک هێنا، شووی بە عەلی باپیر کرد، و بە بێ خواستی ئەوان عەلی باپیری هەڵبژارد.
روخسار خەڵکی بناری قەندیل بوو لە گوندی (لێوێژە) برازای (جەوهەر ئاغا و ئیسماعیل ئاغا) بوو. لە کۆتایی هەشتاکاندا شوی بە عەلی باپیر کرد، هەر ئەو ژنە قارەمانە ئەم پیاوەی گەیاندە ئەو ئاستە، چونکە هەمیشە رێنیشاندەری بوو رێگای راستی پیشان دەدا و رەخنەی لێدەگرت کە واز لە هاوکاری بەعس بهێنێت، رێگایەکی شەریفانە و کوردانە هەڵبژێرێت. بەهۆی زیرەکی روخسارەوە، عەلی باپیر توانی سەرنجی دەوروبەر و کەسانی عەشایری و خەڵکی ئەو دەڤەرانە بۆ لای خۆی رابکێشێت. وەک کورد دەڵێت هەموو پیاوێکی سەرکەوتوو ژنێکی زیرەکی لە پشتە. عەلی باپیر خاتو روخساری لە پشت بوو. لە هەموو ناخۆشی و خۆشیەکدا لەگەڵیدا بوو.
دوای راپەڕێن و تا دوا ساڵی ١٩٩٣ ئیتر عەلی باپیر ژیانی باش بوو، ئەو سپڵەیە چوو ژنی دووەمی بە سەرهێنا بەناوی (شوکریە). ئیتر روخسار پەراوێز خرا، وەک پەندی کۆن دەڵێت: کورد کە بوو بە خاوەن پارە، یان ژن دێنێت یان کەسێک دەکوژێت. عەلی باپیر هەردووکیانی کرد.
ئەو کاتە ئیسلامیەکان لە ناوچەی هەورامان بوون، عەلی باپیر دەستی دەڕۆیشت و رای بەرامبەر بە ژن تا دەهات خراپ دەبوو، بە هۆی توندو تیژیەوە بەرامبەر بە روخساری ژنی کارەساتێکی جەرگبڕ رووی دا، کە کەس تا ئیستا ئەو راستییە ناڵێت و شاردوویانەتەوە. رۆژێک روخسار لە ماڵەوە لە حەمام خەریکی مندال شۆردن دەبێت، عەلی باپیر لەگەڵیدا دەبێتە دەنگە دەنگ و بە گژیدا دێت، کەس تا ئیستا نازانێت لەسەر چی بیانووی بە ژنەکەی گرتووە، بە روی ژنەکەیدا شەق لە سۆپاکە دەدات و ئاگری تێبەر دەبێت، بەجێی دەهێڵێت و نایکوژێنێتەوە، ئیتر زۆربەی جەستەی دەسوتێت.
دوای دوو رۆژ لە نەخۆشخانەی ئێران گیانی لە دەست دا، بەڵام هەر وەکو دەیانگێڕایەوە کە لە تاو ئازاری جەستەی هەر هاواری کردووە کە عەلی باپیر وای لێکردووە. دوای ئەوەی کەسوکاری کچەکە بەمەیان زانی برایەکی روخسار بەناوی (لوقمان ) لە تاودا تێک دەچێت و ئێستاش لوقمان شێت بووە و لە ماڵی باوکێتی بە زنجیر بەستوویانەتەوە. کچێکی روخسار، خێزانی وەزیری کشتوکاڵی پێشوو بوو.
علی باپیر ئەو مرۆڤەیە کە براکەی خۆی کوشت بۆ ئەوەی کەشفی نەکات کە دەستی لەگەڵ موخابەراتی عێراق هەبوو.
ئەی ژنەکەی بۆ سوتاند..؟ ئایا ئەویش پەیوەندیی بەو نهێنییەوە هەیە، کە روخسار بە روویدا داوەتەوە؟ دەتوانن بەدواچون بکەن لە کەسوکاری کچەکە، یان پرسیار لە خۆی بکەن، یان پرسیار لە مندالەکانی بکەن. با سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی وەڵام بداتەوە. 
بە داخەوە ئیستا کۆمەڵێک گەنجی ئیسلام پەیدا بوون و مێشکیان شۆردراوەتەوە، بەتایبەتی لە شاری سلیمانی گوایا (شاری رۆشنبیری)یە، ئەوانە بە عەلی باپیر دەڵێن (پیاوە مەردەکە) چونکە لە میحوەری بەرەنگاربوونەوەدایە دژی دەوڵەت و نەتەوە و ئاڵای کوردستان، هەروەها دژی سروودی ئەی رەقیبە، بەڵام بۆ سرودی داگیرکەران رەپ دەوەستێت و نقەی لێوە نایەت پیرۆزتان بێت پیاوە مەردەکانی سلێمانی هەر ئەم نمونەیەتان قابیلە، کە بەو ریشەوە هەمووتانی بێ زەوق کردووە.