پەڕەسێلکەکانی مەسرور بارزانی!

Tuesday, 23/03/2021, 1:30

13462 بینراوە


شاگردەکانی شیعەی سەفەوی لە دەستپێکی هەزارەی سێدا لە سەرناوی کۆماری ئیسلامی چل ساڵی رەبەقە وڵاتی ئێرانیان بە دیل گرتووە!
دەستمایەی ئەو زیندانە مەزنە بۆ سەرکوتکردنی  نەتەوەکانی ئێڕان ئایینی شیعەیە. بەو واتایە هەر کەس دژی ئەو سیستمە خەڵک وشیار بکاتەوە دەبێ لەسەر رێگا لادرێ، واتا لەناو ببرێت. یەکێک لەو رێکارانەی کە بۆ دمکوتکردنی نەیارەکانی خۆیان لە مەلاکانی تاران ماوەی چەند سالێکە کەڵكی لێ وەردەگێرێ دەستەمۆکردنی ئەو ژنە خۆفرۆشانەن کە بە ناوی پەڕەسێلکە بەکار دەهێنرێن!

کاری ئەو ژنانە چییە؟

ئەو لەشفرۆشانە راستە و راست پەیوەندییان لەگەڵ ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ئێڕاندا هەیە. بۆ ئەوە ڕاهاتوون کە گرتەڤیدیۆی سێکسیی لەگەڵ کەسانێکدا تۆمار بکەن، کە رەخنەگری دەسەڵاتی مەلاکانن و پۆستی هەستیاریان پێدراوە چ لەناو ئێراندا و چ لە دەرەوەی ئێران بەتایبەتی لە باشووری کوردستان و لە سوریا و وڵاتانی عەرەبی، کە زیاتر لە باشوور دەستڕۆیشتوون.
دەسەڵات بۆ ئەوەی بێدەنگیان بکات، ئەو لەشفرۆشانە بە ناوی پەڕەسێلکە بانگ دەکرێن. ئەو پەڕەسێلکانە بە یارمەتی ئیتیلاعات ئامادەکاری دەکەن بۆ گرتەی ڤیدیۆیی، پاشان گرتە سێکسیەکانیان پیشان دەدەن و پێیان دەڵێ: فززەتان بێ ئەو فیلمانە بڵاو دەکەینەوە.!
یەکێک لە شاگردەکانی ئەو جۆرە سیاسەتە لە باشووری کوردستان خەریکە لەو رێگایەوە دژبەرامبەری خۆی بێدەنگ دەکەن ئەویش مەسعود و مەسرووی کوڕێتی، کە پێش ئیتیلاعات ئەو کارەیان کردووە، بەڵام ئیتلاعات هاندەرە بۆ ئەوەی برەو بەو کارە بدەن. ئەمە وەنەبێت تەنیا پارتیی بیکات، بەڵکو یەکێتییش ئەو کارەی کردووە، تەنانەت بازرگانێکی وەکو شاسوار عەبدولواحیدیش کە رێکخراوێکی ساختەی بەناوی نەوەی نوێ دروست کرد پێش دوو ساڵ کارێکی وای بەرمبەر بە ئەندامەکانی ئەنجام دابوو.
پارتیی و دەزگای پاراستنی بەدناو لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، هەروەها میتی تورکیش، هەر لە شاری هەولێر رێوشوێنیان بۆ تەرخان کراوە، ئەوان پاراستن فێر دەکەن، کە چۆن نەیارەکانی خۆیان و پلەباڵاکانی خۆشیان کە رەنگە بۆ داهاتوو ببنە جێگای مەترسی بێدەنگ بکەن.
پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی سێکسی (عەتۆ بارزانی)، ڤیدۆیەکی تریان خستە بازاڕەوە ئەمجارە کارێکی سێکسی قێزەوەند و زۆر ناشرینی (حاجی مەسیفی)یان بڵاوکردەوە، کە پیاو لە بینینی وێنەکان هێڵنج دەدات، بەوەدا دەردەکەوێت، کە ئەم بەرپرسانە چەندە سەرسەریی و خوێڕین، چۆن کۆمەڵگایان لە خۆیان ناشرینتر کردووە. جارێ ئەمە سەرەتایە و سەری مەنهۆڵەکە بە باشی هەڵنەدراوەتەوە، ئەگەر ئەمانە نەمان، ئەوسا بزانن بۆگەنەکە لە کوێوە نیشتیمانێک کاس دەکات.
(وێنەیەکی ڤیدۆیی پاراستن) حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی، لە یەک کاتدا کارێکی زۆر ناشرین لەگەڵ هەتیوێک و چەتێوێکدا ئەنجام دەدات
ئەگەر ئێمە بگەڕێینەوە بۆ ئەو پێنج کەسەی بادیان، دەبینین لە شیوەی ئازار و زیندانی کردنی ئەو پێنج کەسە شۆڕشگێڕە، کۆپیی ئازار و شکەنجەیەکە، تەنیا لە کۆماری ئێڕان بەڕێوە دەچێ.! ناردنی ژنە لەشفرۆشەکان بۆ ناو زیندانەکانی بنەماڵەی بارزانی رەنگە بۆ ئەو شۆڕشگێڕانە دەست نەدا، بەڵام بە هەڕەشەکردنی  دەستدرێژیی کردن بۆ سەر خێزانەکانیان ورەیان دەشکێنن، تا دان بە بابەتێک دابنێن کە بنەماڵەی بارزانی پێی رازی بێت و رەوا بە گرتنەکانیان بدات.
کاتی خۆشی چەند ساڵ لەوەی پێش کە ئێران و بە دوایاندا زیندانی هەبووە ژنە لەشفرۆش (پەڕەسێلکە)یان بۆ ناردوونەتە ناوهۆدەیەکی تایبەت لە زیندان تا ئەو کەسە لەگەڵی جووت بێ وپاشان بەو شێوەیە دان پێدانانی لێ وەرگرن. هیچ دوور نییە کە تاقمێک کاربەدەست و بەرپرسی باڵای بنەماڵەی بارزانی و پارتیش گرتەڤیدیۆی سیکسیان لەدەست بەرپرسانی سەر بە وەزاڕەتی ئیتلاعاتی ئێراندا نەبێ، بۆیە هەر کارێکی قڕێژی کە لە بنەماڵەی بارزانی داوا دەکرێ، ناوێڕن ئەنجامی نەدەن!
باشووری کوردستان بە دەست بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و ئەو پارتانەوە بەرەو داڕمانێکی دژواری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەخلاقی دەڕوات. کاری زۆری دەوێت تا کۆمەڵگا بەرەو پەروەردە و ڕاهێنانێکی سەردەمیانە هەنگاو بنێ! سەرەتا دەبێت لەوێوە دەست پێبکرێت، کە ئەم خائینانە بدرێنە دەست دادگای گەل و رێکخراوێکی رادیکاڵانە ئەو کارەش ئەنجام بدات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە