تاڵەبانی ئەو خائینەی کە دەبێت نەفرەت لە گۆڕەکەی بکرێت

Tuesday, 23/03/2021, 2:36

6915 بینراوە


کۆرییەکان دەڵێن :"ناتوانی سەهۆڵ لەناو گیرفانەکانتا بشاریتەوە "


 لەهەر ووڵاتێکدا یاسا نەبوو قەدەر هەیە.لە جیهاندا بە داخەوە جگە لە کورد مرۆڤی ناپاک نیشتمانێکی نییە بۆی بگەڕێتەوە و بێگۆڕو ناونیشان دەبێت، دوای مردنیشی هیچ ئاسارێکی نامێنێ، کەسە نزیکەکانی حاشای لێدەکەن، شانازی پێوە ناکەن، نایانەوێت کەس بزانێت ئەو خائینە خزم و کەسی ئەو بووە، کەچی ناپاکەکانی نیشتمانی ئێمە گۆڕەکانیان دەکرێتە مەرقەد و خەڵکی دەڕۆن تەوافی لەسەر دەکەن، وێنەی لەسەر دەگرن، وەک ئەوەی لەسەر گۆڕی "سیمۆن بۆلیڤار" وێنەیان گرتبێت.
کاتێک مرۆڤ لەم وێنەیە دەڕوانێت، کە پیاوانی ئاسایش لەگەڵ جەلادێکی فڕۆکەواندا وەستاون و بە ئاسودەیی وێنەیان لەگەڵ گرتوە، ئیتر دەزانێت نیشتمانی ئێمە لە مێژە لەلێواری مەرگدایە.
ئاخر چ ئاسایشێک ئاوا بەعەشقەوە لەگەڵ جەلادی گەلەکەیدا وێنە دەگرێت؟ دەبێت ئێمە چۆن متمانەی خۆمانیان بدەینە دەست ئەم کەسانە، کە ئاوا دەیانبینین؟ چۆن ئەمانە دەتوانن مال و گیانمان بپارێزن؟
 سەد ساڵی تر ئەبێ گەلی کورد باجی خیانەتەکانی ئەم دوو بنەماڵەیە بداتەوە (تاڵەبانی و بارزانی)!
 تاریق ڕەمەزان تەنیا فڕۆکەوانێک نییە، بەڵکو بەردانی لەزیندان و ڕێزگرتنی و بەڕێکردنی بۆ دەرەوەی نیشتمان، زۆر شت بە گوێی کەڕماندا دەدات.ئێمە هەرگیز لە خیانەتەکانمانەوە وانە فێر نابین، بەڵکو وەک یاری سەیری ڕووداوەکان دەکەین، چونکە هزرێکی منداڵانەمان هەیە، کە هێشتا بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوەکان پێنەگەیشتوە.
 لە مێژە تاڵەبانی ئاوێزانی داگیرکەران بووە، ئەوە ئەو مرۆڤە هیچ لەبارو لاواز و قەزمانەیە وادەزانن تاڵەبانی "هیوای گەلێکە "، کە لاردەبێتەوە و دەمرێت، ڕووی تێدەکەن و دەڵێن "ماڵئاوا هیوای گەلێک" داخۆ لەم ڕوانگەیەوە سەیری ئەو گەلە بکەین، چیمان بۆ دەر دەکەوێت؟ 
 گەڕانەوە بۆ سەردەمی شاخ، دوایی گفتوگۆی یەکێتی و بەعس شەڕی ڕاستیان دەست پێکرد، مێژووی ئەو ڕۆژانە پڕیەتی لە قارەمانێتی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، ڕۆژانە دەیان ڕەبایە و پایگا و سەربازخانە و شارۆچکە دەگیرا و پاکدەکرایەوە، بەعس بەو هەموو دڕندەییەی خۆیەوە بەر پەرچی دەدایەوە، ئەو فڕۆکانەی لە بۆردمانی شارەکانی ئیران دەگەڕانەوە، دەهاتن گوند بەگوندی ناوچەی جافایەتیان بۆردومان دەکرد، بەڵام بۆ تاکە جارێک چییە لە گوندی یاخسەمەر نەچونە سەر بارەگاکەی تاڵەبانی، ئەمە بۆ خۆی ئەو پرسیارە چی دەگەیەنێت؟ 
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەنفالدا تاڵەبانی ملی شکاند بۆ ئەوروپا چوو، لە دووهەم ڕۆژی ئەنفالدا ئەوسا فڕۆکە جەنگێکانی بەعس گوندی یاخسەمەریان بۆردمان کرد، کەمال بۆزانی و شەهید سورکێو غەفور و دوو پێشمەرگەی تر بە فڕۆکەجەنگێکانی بەعس گیانیان لەدەستدا، نزیک بارەگاکەی تاڵەبانی، بۆردمانی تۆپە کیمیاوێکانیش چەند خێزانی هەلا هەلا کرد.هەر لەنزیک بارەگاکەی تاڵەبانیەوە، بەڵام لەماوەی سێ ساڵ بۆردمان گولەتۆپێک سەری نەکرد بۆلای یاخسەمەر، واتە لە دوای شەڕی دابان و هەلاجەوە کە ساڵی ١٩٨٥ تا ساڵی ١٩٨٨، گەرچی باوە پیارەی فەرەیدوون عەبدولقادر دەیووت : گوێم لێبوە لە ڕادیۆوە فڕۆکەوانەکە ووتویەتی مەچن بۆ بارەگاکان، بەعەرەبی دەیووت :"اکو مقاومة فی بیت فریدوون ".لەو دەمەدا ئەمە نوکتەیەکی خۆشی ڕووداوەکان بوو، مام قادر نەماوە تا زیاتر ڕۆشنایی بخانە سەر ئەو ڕۆژانە.
 دەکرێ پرسیارێک سەرهەڵبدات و پێمان بڵێت : تاڵەبانی چۆن زانی ئەنفال دەست پێدەکات، لە ڕێگەی ئێرانەوە تێی تەقاند و چوو بۆ ئەوروپا؟ 
ئەی ئەو کەسەی، کە وەک مەسعود بارزانی هەموو جۆرە خیانەتێکت تاقیکردەوە، نەفرەت لە گۆڕەکەت
سەمەرەی نیشتمانی ئێمە لەوەدایە کە هیچ کەسێک باجی هەڵە و تاوان و خیانەتەکانی نەداوە و نایدا، جاشێک کاتێک سەنگەرەکەی دەگوازێتەوە، ئیتر ناوی دەبێتە پێشمەرگە، کەس پێی ناڵێت : تۆیەک کە دوێنێ جاش بوویت وەرە داوای لێبوردن بکە، پاشان لە جاشایەتییدا تۆ چی فێربوویت؟ دوژمنەکانمان چۆن لە جاشێکیان دەڕوانی؟ خەڵک چۆن سەیریان دەکردی؟ ئەی تۆ هەستت بەچی دەکرد کە وەک خۆفرۆشێک بەشەقامەکاندا دەڕۆیشتی؟ 
تاڵەبانی و کەڵچەری جاشایەتی لەناو گەلی ئێمەدا ڕەگی گولیی داکوتاوە، ببینن کاتێک تاڵەبانی بیرەوەرییەکانی نووسرایەوە لەساڵی ١٩٦٦ تا ساڵی ١٩٧٦ هیچ دیارنییە کە لەو کاتەدا چی کردوە؟ ئەم کەلتورە بە هەمان شێوە بنەماڵەی مەلامستەفاش دەگرێتەوە، ئاخر مەلامستەفا ئاشبەتاڵی کرد، بەبێ ئەوەی داوای لێبوردن بکات، پارەی شۆڕشی برد و چوارساڵ لەخەستەخانەکاندا ژیانی کرد، داوای لێبوردنی لە گەلەکەی نەکرد، کەچێ ئێستا وەک پاڵەوان مامەڵەی لەتەک دەکرێت، لە چایخانەکەی پەرلەمان وێنەیەکی زەبەلاحی دانراوە، سەدان قەشمەر چۆنەتە سەر گۆڕەکەی.تاڵەبانی ٤٠ساڵ کوڕی کوردی بەکوشت دا کەچی لە بیرەوەریە ساختەکەیدا دەڵێت من دەروێشی مەلا مستەفا بووم.
 تاڵەبانی تەنیا تاریق ڕەمەزانی ئازاد نەکردووە، بەڵکو دەیان فایلدارو جاسوسی لەتەک خۆیدا ئازاد کرد، لە پلینۆمەکەدا چەپڵە ڕێزانیان کردن، تەها محیەدین مەعروف، ماهیرعەبدول ڕەشید، لە سڵێمانی مرداربوونەوە، تاڵەبانی مەزهەری خاڵقی ساواکی هێنا کردیە نمایندەی مۆسیک، سەدان گەجەر و گوجەری بەعس لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک هەواریان هەڵداوە، کە سەدام لە دار درا، تاڵەبانی ووتی: واژۆی مردنی کەس ناکەم.لە١٧ ی شوباتدا سوپای عەرەبی هێنا ئەو ئەفسەرانەی لە قەڵاچوالان و زاخۆ پەروەردەیان دەکردن بۆ سوپا هەڵوەشاوەکەی عێراق، کە ئەمەریکییەکان عێراقیان داگیرکرد بەعس نەما، پۆلیسێکی هاتوچۆ لەعێراقدا نەما، تاڵەبانی و بارزانی چون عێراقی عەرەبیان دروستکردەوە.
بارزانی و تالەبانی سەدان تاریق ڕەمەزانیان ئاسو دەکردووە.ئێستا تاریق ڕەمەزانەکان بوونەتە ناسنامەی تاڵەبانی!
با گۆڕەکەی تالەبانی سوپایەک پاسەوانی لێبکەن.
 با بەردی مەڕمەڕی ئیتاڵی جوانی بکەن. زوو یان درەنگ دەبێت بەرنەفرەت کەوێت و سلێمانی لێپاک بکرێتەوە، گەلی ئێمە گەر بیەوێت بەئازادی بگات دەبێت: لەخائینەکانی نەبورێت.
ئەم هەموو پرسیارە لەم پیاوە پیسە کراوە، کەچی کەسێک ئازایەتی نەبوو پێێ بڵێت : تاریقت چۆن بەردا!؟ چۆن پیسترین بەعسی و ئەنفالچیت کردە موستەشاری خۆت؟ کابرای جبور....
 ئێمە لەو بەشەی نیشتماندا لەگەڵ عەرەب ژیاوین کەلتوری عەرەب زاڵ بووە بەسەرماندا، ترسنۆکی عەرەب ئێمەشی داگیرکردوە.
گۆلدەماهیر: کاتێک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بوو دەگێڕێتەوە دەڵێت لە ساڵی ١٩٦٩دا مزگەوتی ئەقسا سوتا، ئەو شەوە خەوم لێنەکەوت، ووتم سبەینێ هەمووعەرەب و ئیسلام ڕوو لە ئیسرائیل دەکەن بەسەدان هەزاریان دێن بۆمان، کە بەیانی خۆر هەڵهات و هیچ ڕووی نەدا، ئیتر زانیم هەرچیمان بوێت دەتوانین ئەنجامی بدەین بەبێ هیچ ترسێک.
هەمان چیرۆک ئێمەش دەگرێتەوە، گەر لە دوای ساڵی ١٩٦٦وە تاڵەبانی و لە دوای ئاشبەتاڵی ١٩٧٥وە ماڵی مەلامستەفا سنوری ئەخلاقیان بۆدابنرایە ئەم هەموو چیرۆکی خیانەت و خاکفرۆشی و بەدکارییەمان بەدامێن هەڵنەدەگرت.
 بۆیە ئاسایشێک کە هەڵگری هیچ باوەڕێک نییە، تەنیا کۆیلەیەکی گوێ ڕایەڵە ناتوانێ لە فرمانی ئاغاکەی دەرچێت. دەنا لەناو دەزگاکانی ئاسایش و پاراستن و زانیاریدا سەدان کەس کوژرا.. بەڵام بێکەرامەتینە نەتان دەتوانی تاریق ڕەمەزانێک لەناو بەرن، هەر بۆخاتری ئەو کەرامەتەی کە نیتانە.
ئەوکاتەی نەوشیروان گێڕایەوە کە تاڵەبانی پێی ووتوە ئاخ بۆ یەک دوو هەڵەبجەی تر، ئیتر شەرم نییە خەڵکی بچێتە سەر گۆڕی ئەم پیاوە خائینە، یان مەلامستەفا کە ووتی (کار من تمام است).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە