حدکا و نمایشی سەربازی

Friday, 26/03/2021, 1:54

4111 بینراوە


چەند پێشمەرگەیەکی حدکا لە شاری شنۆ و چەند ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی نەورۆزدا هاتنە نێو خەڵکەکە و پەیمانی ئەوەیانی پێدان، جێیان ناهێڵن. ئەو چەند چەکدارەی حدکا و بە ئاڵای کوردستان وویستیان خۆیان بسەلمێنن کەوا تاکە هیوای ئەو بەشەی تری کوردستانن. ئەوان وەك خۆیان ووتیان؛ پێشمەرگەی ڕۆژن کەئەمەش بۆ ئەوەیە تا دواتر ئێران گلەیی و گازندە لە یەکێتی نەکا و وا نەزانێ ئەو کارە بەهاندانی ئەوان بوە.
گەر حدکا، یان هەر لایەنێکی تری سیاسی بیەوێ دژ بە کۆماری سێدارەی ئێران چالاکی سیاسی و سەربازی بە ئەنجام بگەیەنن ئەوا کارێکی نەك هەر پێوستە، بەڵکە زۆریش لەکاتی خۆی لایداوە و ئەبوو ئەو پێشمەرگانە کە خۆیان لەشارەکاندا ڕێکخستوە و چەکداریشن هەنگاوی گەورەیان بەوە دەست پێبکردایە کەوا چۆن ئێران و پاسدارەکانی کەم رۆژ هەیە کۆڵبەری کورد نەکوژن و ماڵ و مناڵیان بێ باوك و برا نەکەن،هەرچی سەربازەگە و سەنگەرەکانیانە لەسەر سنوور یەکەمەین چالاکیان بوایە، کەبەداخەوە ئەمەیان ئێشتا نەکردوە و لەوەش ناچی ئەمە لەکارنامەی سەربازیانەیاندا بێ. ئەوەندەی ئەو پاسدارانە هاوڵاتی کوردی بێ چارە و بێ چەکی تیرۆر و کوشتوە و بەسەدەها جەرگی دایکانی سووتاندوە کە ئەبوو لە مێژەوە ، تۆڵەیان بکردایەتەوە.
حدکا و هەر لایەنێکی تر تا لە زرگوێز و کۆیە و جافەران بارگە و بازنەیان نەگوازنەوە بۆ سەر سنوورەکان و خۆیان لە دەستەمۆیی هەریەکە لە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ڕزگار نەکەن، ئەستەمە بتوانین باوەڕ بەو جۆرە سیناریۆیانە بکەین کە تەنها هاوڵاتی ئاسایی تیایدا لە خشتە ئەبرێ، گەر ئەو هێزانە ئەتوانن لە شارەکانی ئێران بەو شێوەیە ڕێکخراون و مەشقی سەربازیان وەرگرتوە، ئێدی مانەوەیان لە باشوور وەك کاڵای بەسەرچوو وایە.
وەك ئەزانین پژاك تاکو ئێستێ تاکە هێزێکی چەکداری ڕێکخراو و مەشق پێکراوە کە هەندێ جار دەست لە پاسداران ئەوەشێنن، بەڵام دیارە وەك پێوست نیەو دەرخەری ئەوەن کە لەناوە و شارەکان هیچ هێزێکی کوردی سیاسی پشتگیری گەلی لەگەڵدا نەبێ. ئەو جۆرە بێدەنگیەی لەوێندەرێ هەیە ، سەلمێنەری تەنها ئەو ڕاستیەمان بۆ دەرئەخا کەوا ناتوانین بڵێین هێزی چەکداری ڕاستەقینە لەوێ لە دایك بووبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە